هاوڵاتیانی سیڤیلی عێراقی باجی شەڕی ئێران دەدەن

هاوڵاتیانی سیڤیلی عێراقی باجی شەڕی ئێران دەدەن

 

Iraqi civilians are paying the price of the Iran war

 

 

شەڕی ئەمەریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران، هەناردەی نەوتی پەکخستووە و نرخی بەرزبوونەوەی زیاتری خستووە و ترسی کەمیی کارەبای قووڵتر کردووەتەوە.

عێراق تادێت زیاتر دەخزێتە ناو شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران و هەردوولا لەسەر خاکەکەی هێرش دەکەنە سەر یەکتر. بەهۆی کەوتنەخوارەوەی موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە نزیک باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون لە شارەکانی لەنێویاندا بەغدا و هەولێر، خەڵکی سڤیل زیانیان بەرکەوتووە.

هەروەها شەڕەکە هەستیاری ئابووریی کۆمەڵگەی عێراقی ئاشکرا کردووە. زۆربەی عێراقییەکان سەرچاوە داراییەکانیان سنووردارە و لەگەڵ پاشەکەوتکردنێکی کەم، و متمانەیەکی کەمیان بە دەوڵەت هەیە بۆ پاراستنیان لە کاریگەرییەکانی جەنگ، و ڕووبەڕووی ئەم دوایین ململانێیە.

لای زۆربەی هاووڵاتیان، شەڕەکە دڵەڕاوکێی لێکەوتەوە کە ئایا بەردەوام مووچەکانیان وەردەگرن یان ئایا دەتوانن خۆراک و دەرمانیان بەدەست بکەوێت. هەروەها نیگەرانی ئەوەش هەیە کە ئایا پێدانی کارەبا بەردەوام دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما پێش هاوین.

هەروەها هێرشە گوماناوییەکانی ئێران بۆ سەر دوو تانکەر لە ئاوەکانی عێراق لە نزیک شارۆچکەی بەندەری ئەلفاو لە سەرەتای مانگی ئاداردا، تیشکی خستۆتە سەر پشتبەستنی زۆری عێراق بە بازرگانی دەریایی. پچڕانی کەشتیوانی کەنداو لە ئێستاوە هاوردەکردن سنووردار دەکات و بارەکانی بەرەو عێراق گیریان خواردووە یان دواکەوتووە.

بۆ وڵاتێک کە زیاتر لە ٩٠%ی بازرگانییەکانی لە ڕێگەی دەریاوە دەجوڵێنێت، پەککەوتنی درێژخایەن لە کەنداودا مەترسی ئەوە هەیە کە کاریگەری لەسەر ئابووری عێراق هەبێت و بێبەشکردنی لە هەناردەکردنی نەوتی گرنگ کە زۆرینەی بودجەی دەوڵەت دابین دەکات.

 

 

 

 

تێکچوونی تۆڕی سەلامەتی عێراق

عێراق بە قەوارەی حوکمڕانی لاوازتر و توانای کەمترە بۆ پاراستنی کۆمەڵگە لە ئاکامەکانی بە بەراورد بە زۆرێک لە دراوسێکانی ڕووبەڕووی شەڕ دەبێتەوە.

بودجەی دەوڵەتی عێراق سەرچاوەی سەرەکییە بۆ بەشێکی زۆری دانیشتووانی. مووچە بۆ ملیۆنان عێراقی دابین دەکات و هێشتا زۆرێک لە ماڵەکان پشت بە خەرجییەکانی دەوڵەت دەبەستن بۆ خەرجی ڕۆژانەیان، جا چ لە ڕێگەی مووچە، خانەنشینی یان خۆشگوزەرانی پەیوەست بە خەرجییە گشتییەکانەوە.

ئابووری عێراق تاوەکو ئیستا زۆر پشتی بە نەوت بەستووە و فرۆشتنی نەوتی خاو زیاتر لە 90%ی داهاتی دەوڵەت پێکدەهێنێت. کاتێک هەناردەکردنی نەوت تێکدەچێت، کاریگەری لەسەر خەرجییەکانی دەوڵەت دەبێت. لە بەرامبەردا ئەمەش لە ڕێگەی زیادبوونی تێچووی کرێ، خۆراک، گواستنەوە، دەرمان و خوێندنەوە بەر بودجەی ماڵەکان دەکەوێت.

شەڕی ئێران ئەم پشتبەستنەی ئاشکرا کردووە بە زیانگەیاندن بە توانای هەناردەکردنی عێراق بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ. دوای گرفتەکانی گەرووی هورمز زۆربەی هەناردەکردنی نەوتی خاوی ڕاگرت،.( Baghdad declared force majeure on foreign-operated oilfields) (بەغدا هێزی زەبەلاحی لەسەر کێڵگە نەوتییەکان ڕاگەیاند کە لەلایەن وڵاتانی دەرەوە بەڕێوەدەبرێن).

عێراق هێشتا نزیکەی 97 ملیار دۆلاری یەدەگی هەیە، بەڵام بەشێکی زۆری ئەو یەدەگانە بەردەست نین و یەدەگەکان تەنیا دەتوانن فریاگوزاری کورتخایەن دابین بکەن. شارەزایانی ئابووری مەزەندەیان کردووە کە عێراق نزیکەی دوو مانگی ماوە پێش ئەوەی ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر مووچە هەبێت، دوای ئەوە حکومەت دەبێت پەنا بۆ چاکسازی کاتی ببات بۆ ئەوەی بتوانێ مووچەی فەرمانبەران خەرج بکات.

لە سەرانسەری عێراق نرخی خۆراکی سەرەتایی بە ڕێژەی 15 بۆ 25% بەرزبووەتەوە. لە هەرێمی کوردستانیش بەرپرسان باس لەوە دەکەن کە نرخی سەوزەواتەکان کە بە شێوەیەکی ئاسایی لە ئێرانەوە هاوردە دەکرێن دوو هێندە زیادی کردووە، هاوکات بەپێی زانیارییەکان نرخی سووتەمەنی لە هەندێک شار زیاتر لە سەدا ٢٠ بەرزبووەتەوە. هاوکات دینار لە بازاڕی ڕەشدا لاواز بووە لە ڕێژەی فەرمی 1300 بۆ نزیکەی 1550 بۆ دۆلار، ئەمەش فشارێکی زیاتری لەسەر توانای کڕینی هاوواڵتیان زیادکردووە.

کەمیی کارەبا لە ئارادایە

پێدەچێت کارەبا مەترسیدارترین هۆکار بێت کە لە ڕێگەیەوە هەست بە شەڕ بکرێت لەناو ماڵەکانی عێراقدا. سەرەڕای ئەوەی عێراق یەدەگی گەورەی غازی سروشتی هەیە، بەڵام زۆربەی ئەم گازە دەسووتێنێت، چونکە ژێرخانی نییە بۆ بەکارهێنانی وەک سووتەمەنی بۆ کارەبا. لە ساڵی ٢٠١٧ەوە عێراق لەبری ئەوە پشتی بە گازی سروشتی هاوردەی ئێران بەستووە بۆ دابینکردنی کارەبا. زیاتر لە 30%ی بەرهەمهێنانی کارەبای ئێستای عێراق پشت بەو هاوردەکردنانە دەبەستێت، ئەمەش وایکردووە بەرکەوتەی گرژییە ناوچەییەکان بێت.

هێرشەکەی ئیسرائیل لە ١٨ی ئاداردا بۆ سەر کێڵگەی گازی پارسی باشووری ئێران بەشێکی بەرچاوی هاوردەکردنی غازی عێراقی تێکدا. ئێستا دابینکردنی غاز بۆ عێراق دەستیپێکردووەتەوە، بەڵام تەنها بەشێکی، تۆڕەکەی سەقامگیرکردووە .

سیستەمی کارەبا بە هەستیاری دەمێنێتەوە و بەرەو هاوین دەڕوات، کاتێک بەهۆی گەرماوە خواست بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە. بەهۆی ئەوەی توانای بەرهەمهێنانی کۆی گشتی تەنها نزیکەی 24-28 گیگاوات و پێشبینیکراوی لوتکەی خواست لە ساڵی 2026دا 57 گیگاوات، هەر پچڕانێکی زیاتر دەتوانێت بە خێرایی کەمییەکان قووڵتر بکاتەوە. ئەو لاوازییە پێشتر لە ٤ی ئاداردا دیار بوو، کاتێک عێراق تووشی ڕەشەبایەکی سەرتاسەری بوو دوای دابەزینی لەناکاوی دابینکردنی غاز بۆ وێستگەی کارەبای ڕومەیلە کە بە غاز کاردەکات لە بەسرە.

عێراق پێشتر بەدیلی غازی هاوردەی ئێرانی هەبوو، لەوانە هاوردەکردنی غاز لە قەتەر و عومان و هەوڵدان بۆ فراوانکردنی بەرهەمهێنانی غازی ناوخۆ. بەڵام ئەمانە جێگرەوەی دەستبەجێ نین. لە عێراقدا، کەمیی کارەبا لە مێژوودا ناڕەزایەتی لێکەوتەوە، زۆرێک لە هاوڵاتیان پێیان وایە ساڵانێک داهاتی زیاتری نەوت دەبوو ببێتە هۆی باشترکردنی ژێرخانی کارەبای وڵاتەکە. ململانێی ئێستا ئەوە ئاشکرا دەکات کە چەندە کەم کار کراوە بۆ ئەوەی سیستەمەکە متمانەپێکراوتر بێت، سەرەڕای هۆشدارییە دووبارەکان.

کاردانەوەی سیاسی؟

فشارەکانی جەنگ مەترسی ئەوەیان هەیە کە کۆمەڵێک ناڕەزایەتی پێشتر هەبوون، سەرهەڵبدەنەوە ببنە هۆکاری تۆڵە سەندنەوەی سیاسی لە عێراقدا شەرعیەتی دەوڵەت لە ئێستاوە بەهۆی چەندین ساڵ لە گەندەڵی و سیاسەتی کورتخایەن و دابینکردنی یەکسانی سەرچاوەکان لاواز بووە. لەگەڵ زیادبوونی کاریگەرییە ئابوورییەکانی شەڕ، ئەو تێڕوانینەی گشتی کە ناتوانرێت لە قەیرانەکاندا ڕاستەوخۆ پشت بە حکومەت ببەسترێت.

ناڕەزایەتییەکان لەسەر هەلی کار و خزمەتگوزارییەکان لە ئێستاوە و پێش جەنگ سەریان هەڵدابووەوە. پێشتر شەپۆلەکانی ناڕەزایەتی نوخبەی دەسەڵاتداریان کردە ئامانج لەسەر گەندەڵی و پێشکەشنەکردنی خزمەتگوزارییەکان. هەروەها لە ڕووی مێژووییەوە زۆرێک لە خۆپیشاندەران کاریگەری ئێرانیان ڕەتکردووەتەوە و هەروەها شێوازی فراوانتری دەستێوەردانی دەرەکییان لە عێراقدا ڕەتکردووەتەوە کە بەهۆی سیستەمی سیاسی دوای ٢٠٠٣ەوە توانیویانە.

 

 

شەڕی ئێستا زۆرێک لەو ناڕەزایەتیانەی خستەوە روو. بەڵام وەڵامێکی یەکگرتووی گشتی بەرهەم نەهێنا، بەشێک لە عێراقییەکان توڕەیی خۆیان لە ئێران و هاوپەیمانەکانی لە عێراق دەربڕی کە وڵاتەکەیان خستووەتە بەردەم ململانێیەک کە لە توانایدا نییە. هەندێکی دیکەش لەم دواییانەدا وەک هاوسۆزی لەگەڵ ئێران ناڕەزایەتیان دەربڕی و هەوڵیان دا هێرش بکەنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.

وەڵامێکی بەپەلە پێویستە

بۆ عێراق ئێستا بەپەلەترین تاقیکردنەوە ئەوەیە کە دەوڵەت چۆن وەڵامی ئەو فشارانانە دەداتەوە کە شەڕ لەسەر کۆمەڵگا دروست دەکات. حکومەت ناتوانێت هەموو کاریگەرییەکی فراوانبوونی شەڕێکی ناوچەیی کەم بکاتەوە، بەڵام دەتوانێت کەمی بکاتەوە  لە چەندە قووڵی کاریگەرییەکان لەلایەن ماڵە عێراقییەکانەوە هەستی پێدەکرێت.

ئەمەش پێویستی بەوەیە حکومەت چارەسەری داهێنەرانەی کورتخایەن بۆ پاراستنی مووچە بدۆزێتەوە. ئەمانەش دەتوانن ستراتیژییەکانی سەردەمی کۆڤید-١٩ لەخۆ بگرن، کە بەغدا بە پشتبەستنێکی زۆرتر بە پارەی گەنجینەی و قەرزی ناوخۆیی، خەرجکردنی مووچە و خانەنشینی لە پێشینەی کارەکانیدا بوو، هەروەها بانکی ناوەندی و سیستەمی بانکی بەکارهێنا بۆ ئەوەی نەختینەیی و پارەدانەکان بە جوڵەی بمێنێتەوە.هەروەها لە درێژخایەندا عێراق پێویستی بە هەمەچەشنکردنی داهاتەکانی هەیە دوور لە پشتبەستنی زۆر بە داهاتی نەوت. هەڕوه ها عێراق له ڕێگەی دەستەبەڕکردنی ڕێگەی جێگرەوه و جێی متمانه پێکراو بۆ هاورده کردنی که لوپەلی پێویست، بۆ نموونه له ڕێگەی ئوردن و تورکیا و سووریاوه، وەک جێگرەوەی گەرووی هورمزدا .عێراقییەکان لە ئێستاوە بە کاریگەرییەکانی ئەم شەڕەدا دەژین. ئەوەی ئێستا گرنگە ئەوەیە ئایا دەوڵەت دەتوانێت مرۆڤی ئاسایی بپارێزێت لەوەی جارێکی دیکە قورسایی قەیرانێک لە ئەستۆ بگرێت.

 

 

سەرچاوە: چاتهام هاوس

Top