بـــــاره‌گــــــای بــــارزانی : سەرۆک بارزانی و سوپاسالاری عێراق پرسی ئاسایش و پەرەپێدانی پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ تاوتوێکرد.

بـــــاره‌گــــــای بــــارزانی : سەرۆک بارزانی و سوپاسالاری عێراق پرسی ئاسایش و پەرەپێدانی پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ تاوتوێکرد.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ـی حوزەیرانی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە شاندێکی باڵای سەربازیی عێراق بە سەرۆکایەتیی فەریقی یەکەمی روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، سوپاسالاری عێراق، کرد.

لە دیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە. هەروەها جەخت لە هەماهەنگیی نێوان دەزگە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراقی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان کرایەوە لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و بووژانەوە.

Top