بــارهگای بــارزانی : سەرۆک بارزانی و ئەحمەد داودئۆغلۆ لە کۆبوونەوەیەکدا لە پیرمام جەختیان لە گرنگی دەستەبەرکردنی ئاشتی و پاراستنی ئارامیی ناوچەکە کردەوە.
بارەگای بارزانی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 9ـی حوزەیرانی 2026، لە پیرمام سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆکی پارتی ئاییندە و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد.
هەروەها ئاماژە بەوەکراوە، لە دیدارەکەدا بیروڕا لە بارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و مەترسی و ئالنگارییەکانی بەردەم داهاتووی ناوچەکە ئاڵوگۆڕکرا، هەردوولا جەختیان لە گرنگی دەستەبەرکردنی ئاشتی و پاراستنی ئارامیی ناوچەکە کردەوە.
