لە ئەنفالی بارزانییەکانی قوشتەپەوە بۆ جینۆسایدی ئێزیدیانی شنگال کورد پرۆژەیە بۆ قڕکردن..؟
پەیڤێک :
چل وسێ ساڵ بەر لە ئەمڕۆ لە ئەنفالی بارزانییەکانی قوشتەپەوە لە 31-7-1983 تاجینۆسایدی ئێزیدیانی شنگال لە 3-8-2014دا، لەگەڵ مەرگەساتەکانی هەر(8 -هەشت)قۆناغی ئەنفال،لە ئەنفالی گەرمیانەوە تا ئەنفالی بادینان،بە کیمیا بارانکردنی بالیسان وشێخ وەسانان و هەلەبجەی شەهید وگوند وئاواییەکانی دیکەی کوردستان ، بە کارەساتی بۆردومانکردنی ئۆردوگای زێوە لە 9-6-1985 وپانۆرامای مەرگ وخوێن و ئێسکوپروسکی کوردن لە سەردەمی نوێی جیهاندا لە جیهانگەرایی و'' نانە فۆتۆی نێومانگی دەستکرد ''و ''زیرەکی دەستکرد'' دا ، بە بەرچاوی جیهاندا ، لە بێ دەنگی و بێ ویژدانی وڵاتانی نەتەوە یەکگرتووەکان ورێکخراوەکانی un دا .
لێرە، تەنیا لە کوردستانی باشوور ، ئەنفال و جینۆساید. لە ئەڵمانیا هۆلۆکۆست 1941-1945 ، لە ئەرمینیا جینۆسایدی ئەرمەنیەکان 1915-1917،لەکەمبۆدیا جینۆسایدی کەمبۆدییان -1979، لە ڕواندا ،جینۆسایدی ڕواندا 1994،لە بۆسنە ، جینۆسایدی بۆسنە 1992-1995وتا جینۆسایدەکانی نانکیک لە ژاپۆن و تیموری رۆژهەڵات لە ئەندنوسیا وگواتیمالا و دارڤۆ لە سودان دا. هه‌رچه‌ند سه‌یری ئه‌م كاره‌ساته دڕندە قێزه‌ونانەی مێژووده‌كه‌ین وله جۆر‌و شێوه و شێوازه‌كانی ئه‌نجامدانیان وورد دەبینەوە، ئامانج لێیان قڕکردنی مرۆڤ ونەتەوەی بندەست و بێ دەسەڵاتە ، بۆ باڵادەست بووان . هەر بۆنموونە کەلە مانا و واتای (ئەنفال و جینۆسایدی کورد) و(هۆلۆکۆست و جینۆسایدی جوولەکە) وورددەبینەوە دیقەت هاوواتەیی ونزیكی مانا و واتاکانی دەدەین هۆلۆكۆست: به مانای '' قوربانی دان بە ئاگر ، سووتان لە پێناو خودا '' و جینۆساید : بەمانای '' لەناوبردنی ڕەگەز، نەتەوە دێیت.''
لێرە وە بۆمان ڕووندەبێتەوەهه‌ر دووكاره‌سات دوو دیووی یه‌ك پرسن وكه‌یسێكی یه‌ك لاپەڕەن وبه‌مه‌به‌ستی تواندنه‌وه وله‌نێوبردن وقڕکردنی ره‌گه‌زوتوخم ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌كانی دونیایە له‌سه‌رده‌می جیاوازدا پیاده‌كراون .
هۆلۆكۆست ، ئه‌وكاره‌ساته كۆمه‌ڵكوژییه‌یە دژبه جووله‌كه ئه‌نجامدرا. گه‌وره‌ترین جینۆسایدی سامناکە ، له‌مێژووی نوێ‌دا له‌نێوان ساڵانی 1939-1945 روویداوه نه‌ك هه‌رته‌نیا له‌به‌رژماره‌ی بێشووماری قوربانییه‌كه كه‌خۆی له نێوان 6 ملیۆن جووله‌كه و4 ملیۆن خه‌ڵكی ترده‌بینییه‌وه و کە هیتلەر و نازییه‌كان به (قه‌ره‌ج وكه‌م ئه‌ندام وكه‌سانی بێ بایه‌خ وگه‌جه‌روگوجه‌ر)ی نێوكۆمه‌ڵگا ناویانی دەبرد به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وەیەکەیەکەم كۆمه‌ڵكوژی مرۆڤایه‌تیی سه‌ده‌ی بیسته‌مە لەجۆرو چەشن و شێوازی ئەنجامدانی دوای ئەو جینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌كان دێیت كه‌به‌وشێوه دڕندایەتییەوه ڕووبەڕوو و دژ بە مرۆڤ وگەل ونه‌ته‌وه‌یەك له نه‌ته‌وه‌كانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی دەبێتەوە .
هۆلۆکۆستی جوولەکەکان و جینۆساید و ئەنفالی کوردان :
هه‌ردوو پرۆسه دڕه‌نده سامناكه قێزه‌ونه‌كه ،(هۆلۆكۆستی جوووەکان و جینۆسایدی كوردان )لاپه‌ڕه‌یەكی مێژووی پڕله قینی شۆفینی و نازیدا دڕەندەترین كرده‌وه‌ی مێژووی فاشیزم ودیكتاتۆریزمن. کەلە ئەنجامدانیاندا وورده‌بینه‌وه چه‌ندین خاڵی هاوبه‌شیان لێوه ده‌خوێنییه‌وه:
ئه‌وه‌نده‌ی بشێ بۆئێره و بۆ ئەم وتارە ، باری سه‌رنج دەخه‌ینه سه‌ر ئه‌م چه‌ند لایەنانە
یه‌كه‌م :هۆلۆكۆست كه به‌مانای سوتاندنی مرۆڤ،یا قوربانی دان به ئاگردێ چەمک ومانای مه‌به‌ستدار‌ی ئایینییه ،له میسۆلۆگیای كۆنه‌وه وه‌رگیراوه و ڕه‌گێكی ئایینی هه‌یه وله بنه‌ره‌ته میسۆلۆگییایه‌كەیە‌وه بەمانای "پرۆسه‌ی سووتاندنی مرۆڤ له پێناوخودا" دێ .
داهێنانی وشەی هۆلۆکۆست بەرهەمی فابریقه‌ی پڕۆپاگەندە و میدیایی ئه‌دلۆف هیتله‌ری فاشی ئەڵمانی و پارتی كرێكارانی سۆشیالیستی نازی هیتله‌روگۆڵبزی وه‌زیرە پرۆپاگەندە و دەنگودۆرچییەکەیە ، ئه‌م وشەیەیان وەک ناوونازناوی ئەو تاوانە (هۆلۆكۆست- سووتاندنی جه‌سته) بۆ پرۆسه جینۆسایدكردنی جووه‌كان به‌رهه‌م هێنراوه . جووەکانیش لە تێگەیشتنی نازیەت دا گەجەرو گوجەرن و بوودەڵەترین مرۆڤی سەرزەوین شوێنیان تەنیا ئاگردان و سوتاندنە لە پێناوخاوێن بوونەوەی ژینگەی مرۆڤە مەزنەکان ...!!
ئه‌نفالی کوردان لاپه‌ڕه‌یه‌كه له پرۆسه‌ی جینۆساید كردنی كورد وگه‌لی كوردستان ئه‌ویش له چه‌مك و مانای ئاینیی یه‌وه ، به مه‌به‌ست و واتاوه وه‌رگیراوه و مەبەست لێیی :بەکافرکردنی کورد بووە وله ئایه‌تێكی قورئانی پیرۆزه‌وه ، له فابریقه‌ی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆشیالیست وهزری شۆفینی عەرەبەوە به‌رهه‌م هاتووه و 43 ساڵ به‌رلە ئه‌مرۆ بە ئەنفالکردنی هەشت هەزار-8000 پیاوی پیرو گەنجی بارزانی لە لەتەمەنی نۆساڵی تا نۆهەت ساڵی لە قوشتەپە و هەریرو کۆمەڵگا زۆرەملێکانی ترەوە بە زۆرەملێ راپێچی بیابانەکانی باشووری عێراقی کردن و لەوێ دڕندانە کۆمەڵکوژی کران . وەک بێژەرە دەم شڕە بە شانازییەوە، بەناوی مەجلس قیادە سەورە ڕاشکاوانە لەسەر شاشەی تەلەفزیۆندا گوتی : ڕەوانەی دۆزەخ کران . مەبەستی بێژەرە دەم شڕە کەی تەلەفزیۆن و میدیای هزر شۆڤینی بەعس و تۆتالیتاریەتی عەرەبی ئەو هەشت هەزار بارزانییە بوون کە لەسنووری پارێزگای هەولێر لە بەرەبەیانی 31-7-1983 رەشبگیری کران لە قۆناغی یەکەمدا دوای وەرگرتنی خوێن لێیان قڕکران و کۆمەڵکوژی کران . پاشان دوای پیاده‌كردنی به هەر 8( هەشت قۆناغەکەی ئەنفال ) بە به یاننامه‌یێك له (مجلس قیاده‌ی سه‌وره‌ی عێراق) ه‌وه دیسان بێژه‌ره ده‌مشڕه هه‌رزه‌گۆكه بێباكانه وبه‌شانازییەوە ڕایگەیاند:
بسم الله الرحمن الرحیم
( یسالونك عن الانفال قل الانفال لله والرسول فاتقوا الله واصلحوا ذات بينكم..تد)
مامۆستا هه‌ژار، هه‌ژاری موكریانی ده‌قی ئه‌م ئایه‌ته‌ی (الانفال )ی به‌م جۆره وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌رزمانی كوردی:
( له‌مه‌ڕ ده‌سكه‌وتی جه‌نگه‌وه لێت ده‌پرسن ، بێژه : تاڵانی دوژمنان بۆخودا و بۆ پێغه‌مبه‌ره . ئه‌گه‌ر بڕواتان هێناوه ، ئێوه ترس و له خودابێ و له‌ناوخۆتاندا پێك وه‌رن ، به‌رفه‌رمانی خوداوپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بن )
هه‌روا كه‌وته‌وه، ئه‌وێ رۆژێ 43 ساڵ پێش ئێستا ئه‌نفالچییه‌كان به‌ر فه‌رمانی شۆڤینییانەی سه‌ركردایه‌تی عێراقی حزبی به‌عس بوون و،(زاته به‌ین - بەرفەرمان بوون )ی خۆیان كرد وهێرش و په‌لامارو شاڵاوی ئه‌نفالیان قۆناغ به‌قۆناغ بۆ باشووری كوردستان، له‌گه‌رمیانه‌وه بۆكوێستانی گه‌لی باڵنده وروباری روویێ شین برد . له دواقۆناغی ئه‌نفالیشدا كه ئه‌نفالی هه‌شته‌مینەو ئەنفالی بادینانەو به ( خاتمه انفال) ناونرا، به ئایه‌ت وكتێبی پیرۆزی موسلمانان ، مرۆڤی سفیلی كوردی موسلمان و غەیرە موسلمانیان به موڵك و ماڵه‌وه ئه‌نفال و جینۆسایدكرد .
هەمان مەرگەسات لە پرۆسه‌ی هۆلۆكۆستی جووله‌كه ، به‌رله راگوێزان وكوشتنی به‌كۆمه‌ڵ وسوتاندنی جه‌سته‌یان له نێوئه‌وئاگردانه زه‌به‌لاحانه‌ی له وڵاتی پۆلۆنیا وئه‌وروپایی رۆژهه‌ڵات له چیكۆسلۆفاكیا وئوكراینا و لاتیفیا ولیتوانیا وبیلا روسیادا بۆئه‌و مه‌به‌سته سازوئاماده‌كرابوو، له‌كۆتاییه‌كانی ساڵی 1939 له به‌رلینه‌وه سه‌ره‌تا به وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌ساپۆرتی كه‌سی جوله‌كه‌كان ومۆرلێدان وئاماژەدان به پیتی ( ل) مەبەست لێی جیاكردنه‌وه‌یان بوو له خه‌ڵكی دی و له قۆناغی دووه‌مدا ، بە هێرش وپه‌لا‌ماردان و كوشتن وبڕین وتاڵانكردنی ( جه‌سته‌یی وبایۆلۆجی وئابووریی ) یه‌وه ده‌ستی پێكرد.
له‌وپرۆسه به‌دناوەی كه‌به‌ناوی (شه‌وی شكاندنی جامخانه‌كان – جامخانەی کۆگا بازرگانییەکانی جوولەکەکان لە وڵاتانی ئەوروپا ) ناسراوه ، جگه له كوشت وبڕین نزیكه‌ی 7000 حه‌فت هه‌زارسه‌روماڵ وكۆگاو دوكان‌و ناوەندی بازرگانی جووه‌كان فه‌رهود كران وبه‌تاڵانبردرا...
لێره‌ش له كوردستاندا پرۆسه‌ی به‌دناوی جینۆسای،د به‌م شێوه‌یه بووه، هەر دەڵێی
شه‌وی شكاندن و به‌تاڵانبردن و شه‌وی ره‌شبگیری ورۆژانی راگوێزانی كوردانی فه‌یلی به‌غدایه ، كه له‌سه‌ره‌تای ساڵانی رێككه‌وتنی مێژووی یازده‌ی ئازاری ساڵی 1970دابه‌عس به‌رامبه‌ركورده فه‌یلییه‌كانی به‌غدا پیاده‌ی کردوو 56 ساڵ بەر ئەمرۆ 40 هەزار کوردی فەیلی بۆ ئێران راگوێزران و. پاشان لەساڵی 1980 بەفرمانی ژمارە 666 (مۆری ته‌به‌عییه ی) ئێرانی فارسی مه‌جووسی لە ڕەگەز زنامەیان دراو مافی هاوولاتی بوونیان لێ سەنرایەوە و دەست بەسەر تەواوی موڵک و ماڵ و کۆگاو بنکەی بازرگانی و کار‌و پیشەییان داگیرا، لەکاتێکدا کوردە فەیلییەکان لە نێو پێکهاتەو توێژەکانی بەغدا چاپوک و بازرگان و پیاوی کار‌و دەوڵەمەندو سەرمایەدارو خاوەن کار‌و هزری نیشتیمانی و نەتەوەیی بوون بەسەدەهایان لەریزی شۆڕشی ئەیلول و لەسەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستاندا لە خەبات و تێکۆشان دا بوون .
هه‌روا (شەوی شکاندنی جامخانەی دوکان و کۆگاکانی جوولەکەکان ) هه‌ر وەک (شه‌وی ره‌شبگیری ولێكدابڕاندنی پیاوانی بارزانییەکانە له نێوماڵ وخانه‌واده‌یان)د) 42 ساڵ بەر لە ئەمرۆ ،له‌كۆمه‌ڵگای قوشته‌په له شه‌وی 31-7-1983 وله هەریرو كۆمه‌ڵگایه زۆره‌مڵێ یه‌كانی دیكه و دواتریش كوشتنی به‌كۆمه‌ڵی 8000 هه‌شت هه‌زاریان و بۆ جاری دووه‌م به‌جینۆساید كردنه‌وه‌یان له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت. شەوی
(ره‌شبگیری قوشته‌په) ورۆژانی( گرتن ویه‌خسیكردنیی جه‌مه‌دانی سووره‌كان-بارزانییەکان ) له پارێزگای هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری دا بۆهه‌رپیاوێكی بارزانی و غه‌یره كه ( جه‌مه‌دانی سوور)یان له‌سه‌ر بوو، هێما و واتای بارزانی بوون و کورد بوونی ده‌گه‌یاند،هێما وواتای شەرەف وکوردستانی بوونی دەگەیاند، ئەم پرۆسەیە .
جینۆسایدی دووه‌می ئه‌وهه‌شت هه‌زاربارزانییه سفیلانه‌یه، دوای راگوێزانیان له بارزانه‌وه به‌زۆره‌ملێ به جینۆسایدی دووه‌م دێت كه به‌زۆره‌ملێ له زێد‌و واری خۆیان راگوێزران وله‌كۆمه‌ڵگای- سه‌ربازگه‌ی عه‌سكه‌رتاری قوشته‌په و هەریرو بەحرکەو دیانا ..تد نیشته‌جێ كران .
ئه‌م كرده‌وه‌یه هه‌رله‌و كۆمه‌لگا عه‌سكه‌رتارییه‌ی نازییه‌كان ده‌چێ كه له وڵاتانی ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات به‌مه‌به‌ستی جینۆساید‌كردن و هۆلۆكست دروست كرابوون
هزر، هه‌مان هزری نازیه‌ت و شۆفینیه‌تن ، نه‌خشه‌و پلان هه‌مان نه‌خشه‌و پلان ، ئامانج و مه‌به‌ستیش هه‌ر هه‌مام ئامانج و مه‌به‌ستن .
كه‌دیقه‌ت له‌م پرۆسه نامرۆڤانه دڕنده و سامناكه ده‌دەین و له شێوەو شێوازی پیاده‌كردنیان وورده‌بینه‌وه ،ئه‌م ده‌سته‌واژانه ( شه‌وی شكاندنی جامخانه‌كان ، لێدانی مۆری پیتی لام ، شه‌وی راگوێزانی فه‌یلییه‌كان و لێدانی مۆری ته‌به‌عییه ، شه‌وی ره‌شبگیری قوشته‌په وبەحرکەو هەریرو دیانا و به‌رۆژ به‌دواداچوون و گرتن و یه‌خسیركردنی جه‌مه‌دانی سووره‌كان ، جینۆسایدی شنگال وبەتاڵانبردنی سەروەت و سامانی ئێزیدییەکان و بەکەنیزەکردنی کچانی ڕووسووری ئێزیدیان بەهۆی کوردبوون و بیروباوەڕی ئول و ئایینیانەوە ، ئەنفال هەر لەگەرمیانەوە تا بادینان بەهۆی کورد بوونەوە ، شێخ وەسانان و بالیسان و هەڵەبجە هەر بەهۆی کورد بوون و فاکتەری نەتەوەییەوە ) هه‌موو مانا‌و واتای خۆیان هه‌یه ، كۆدی ڕە شبگیری و ڕێشەکوژی و ئەنفال و جینۆسایدن و له‌باگراوه‌ندی ئه‌م كۆدانه‌دا مه‌رگه‌ساتی دڕندانه‌ی مرۆڤایه‌تی لێ ده‌خوێندرێته‌وه، هیچیان لەجینۆسایدی ئەرمەنییەکان کۆمەڵکوژی بۆسناو هەرسک،کۆمەڵکوژی ڕواندا،کۆمەڵکوژی میانمار،کەمترنین وبەئازارترو کارەسات بار ترننین ، بەڵکو لەهەندێ جومگەی جێجەجێکردنیاندا جینۆساید‌و ئەنفالەکانی کوردستان جەرگبڕتر وکارەساتترینیانە .
له‌م دووخاڵه هاوبه‌شه‌وه ده‌وه‌ستین ،خاڵی هاوبه‌شی تر زۆرن له مێژووی زوڵم سته‌می فاشیه‌ت ودیكتاتۆره‌كانی جیهاندا باسه‌دان وهه‌زاران لاپه‌ڕه‌بن ، بەڵام یه‌ك ڵاپه‌ره و یه‌ك ناونیشان كۆیان ده‌كاته‌وه ئه‌ویش بریتییە لە :
دیكتاتۆره‌كان و شۆفینیزمەکان له هه‌رنه‌ته‌وه‌یێك و‌سه‌ربەهه‌رئایینێك بن ،دوو دیوی یه‌ك دراون ، هەموویان وەک یەک هەڵگری هزری شۆڤینین ، دژی كه‌مینه و سه‌روه‌ت و سامان وجوانی و خۆشگوزه‌رانی و دیموكراتیه‌ت و پێكه‌وه ژیانی
مرۆڤەکانن . ئه‌وان دیکتاتۆرو شۆفینیزم و نازیەت و داعشییەکان له هزرو بیر‌و هۆشدا سه‌قه‌ت وگه‌وجه و نه‌فامن ،چاویان به پێكه‌وه ژیانی هاوبه‌شی مرۆڤانه‌ی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی هه‌ڵنایێ ، بوده‌ڵه‌ن وله نێو جه‌هلی موڕەکەبی له‌خۆبایی بوونی ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه وهزرو هێزی نه‌ته‌وه‌یی شۆفینییه‌وه له پێستی خۆیان ده‌رده‌چن و له‌خۆبایی ده‌بن و له خۆبه‌زڵزانییه‌وه ده‌ڕواننه به‌رامبه‌ر وئه‌وانی تر.
هەرواش بوو ئەوهزر فاشیستانە هەڵگری جەهلی موڕەکەبی بیابانەکان بوون ، كورد وگه‌لی كوردستانیان بەچاوێکی کەمەوە سەیردەکرد و بەگاڵتە پێکردنەوە لێیان دەڕوانی .
بۆیە له‌دوای ساڵی 1975 وه حزبی به‌عس و ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری به‌غدا ،كوردی کوردستانی بە ( شیمالونا ئه‌لحه‌بیب) و به كه‌مینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌زان ونه‌فامی (هیچ وپوچ وگه‌وجه وجه‌یب ولعه‌میل و خه‌وه‌نه وعوسسات ) لە میدیاکاندا ناوزەدی
کردبوون .
ئێستا وا له ته‌مه‌نی 43 ساڵه‌ی ئه‌نفالدا، 12 ساڵه‌ی جینۆسایدی ئێزیدیانی شنگال دا ، 23 ساڵە له نێوئه‌زموونی ده‌وڵه‌تی تازه‌ی عێراقی دوای رژێمی به‌عس دا دەژین و كه‌یسه‌كانی ئه‌نفال وكیمیاباران وجینۆسایده‌كانی دیكه‌ی كورد،له‌دادگای باڵای تاوانه‌كانی به‌غدا، هەندێکیان به‌تاوانی نیوده‌وڵه‌تی ناسێندراون، هەندێکیشیان پشت گوێ خراون . لە تەواوی کەیسەکاندا دەسەڵاتی بەغدا و ئەقڵی عەرەبی عێراقی دەسەلاتدار مێشیش مێوانیی نییە .
دوای ئه‌وه‌نده ساڵه هه‌ر چاوه‌ڕوانی ده‌ستی به‌غدا بین ..؟ یا خۆمان كارێ بكه‌ین و بۆسارێژكردنی زامی قووڵ و پڕله‌ژانی كوردستان رێگەچارەیەکی دیکە بدۆزینەوە وکەیسی جینۆساید باشترجوولەپێ بکەین ؟
ئه‌ی چی بكه‌ین ،چ نه‌خشه رێگایێك بگرینه به‌ر، وه‌ك جووله‌كه هۆلۆكۆس، بیكه‌ینه كه‌یسێكی نێو ده‌وڵه‌تی وله‌سایه‌یدا ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی خۆمانی پێ دامه‌زرێنیین.؟
دوای 23 ساڵ له‌ته‌مه‌نی عێراقی تازە،عێراقی دوای رژێمی رەشبگیری دیكتاتۆری به‌عس هه‌ر چاومان له‌وه‌بێت به‌غدا قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری ئه‌نفال و جینۆسایدی كورد بكاته‌وه ..؟ كه ساڵانە هه‌ر لە پێناو وتاردان و بۆ میدیا نمایشی دەکاو فریومان دەداولەوڵاوەش حەشدی شەعبی شەنگال داگیردەکات،وتەعریب وتەشەیوع بۆ ئێزیدیان دێنێ ، لە پەلکانە وکەرکووک دەوروبەری، خانەقین ودەوروبەری تەعریب وتەشەیوع وراگوێزان و سوتماکی خاک و بەروبوومی کشتوکاڵی کورد بۆنسۆی دەگاتە ئاسمان . داعشی شنگالی 2014 و پۆست داعش :
لە پۆست داعشدا به‌غدای دوای 2003، بودجه و موچه‌ی لێبرین، له (پردێ وسحێلا) گه‌مارۆی داین وبه له‌شكركێشی وهێڕشی بێ ئه‌مان وگەلەکۆمەکی ئەم وئەو،گەر بۆیان بلوابوایه وگەربازووی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان وخه‌ڵكی شۆڕشگێرو خۆراگری كوردستان مەردانە لێیان نەهاتبانە دەست و قەپۆز و ملیان نەشکاندبان ئه‌نفالێكی دیكه و جینۆسایدێكی دیكه و كۆمه‌لكوژییه‌كی دیكه‌یان ئەنجام دەدا..؟ نە
ئه‌ی ئه‌وه هه‌ر داعش و ماعشەکان نه‌بوون له‌سه‌رده‌می عێراقی تازه‌ی دوای سه‌دام حوسێن، له‌سه‌رده‌می مالكی و عه‌بادی دا جینۆسایدی شه‌نگاڵ و ئێزیدییه‌كانیان بە رۆژی ڕووناک ، له‌رۆژی 30-8- 2014 ئه‌نجام دا ..؟
دوای جینۆسایدی شنگال و ئەزیدییەکان چاوه‌ڕێی چیتربین ..؟ لە عیراقی نوێ دا، کەتا ئەوساتەش وەک پێویست ددان بە بوونی کورد‌و کوردستانی بوونی هەرێمی کوردستان و مرۆڤ بوونی تاکی کورد نانێ و بوودجە ومووچەی دەبڕێ و ناینێرێ و بێ باکانە سیاسەتی برسیکردنی خەڵکی کوردستان پەیڕە و دەکات .
بە گەڕانەوە بۆ مێژوو، بۆیەکەم جینۆساید ،له ساڵی 1933وه له‌شۆڕشی بارزانه‌وه، له‌وێرانكردن وسوتماکردنکردنی زیاترله 40 گوندی ئەو دەڤەرەوە ئەو جینۆسایدە، لەو ساوە کە به‌هاوبه‌شی وبه‌ده‌ستی سوپای به‌ریتانی وعێراقه‌وه ئەنجامدراوە تا جینۆسایدكردنی ئێزیدییەکان له 2014 به‌ده‌ستی داعش وماعشەوە واده‌بێتە ( 89 ساڵی)ته‌واو لەمێژوو وتەمەنی 101 ساڵەی وڵاتی بە ناو عێراق دا
لەوولاتە بەزۆرلکێندراوەدا هه‌رنه‌ته‌وه‌یی كورده و هه‌رخاكی كوردستانه بەهەموو جۆروشێوازێکەوە :ڕادەگوێزرێ و بەزۆرەملێ لەسەرزێدی باپرانی هەڵدەقەندرێ و، به‌عه‌ره‌بكردن ،به ره‌شبگیری وكۆمه‌ڵكوژی، به‌زینده‌به‌چاڵ كردن ،به روخاندن و وێرانكردنی گوندوئاوایی وكوێر كردنه‌وه‌ی كانی وكانیاو سوتاندنی ره‌زو باغ به سوتماكردنی خاك وتا كیمیابارانكردن وئه‌نفالكردنی لە ساڵی 1933 - 1934 وە سه‌رده‌م دوای سه‌رده‌م ، قۆناغ به‌قۆناغ به به‌رنامه ، ئەنفال و جینۆساید ده‌كرێن
ئه‌رێ هه‌تا كه‌ی هه‌ر مه‌حكومی راگوستن ،به‌عه‌ره‌بكردن،ره‌شبگیری و قڕ کردن وكۆمه‌ڵكوژی وزینده‌به‌چاڵكردن،كیمیا باران وئه‌نفالكردن وجینۆساید وتەشەیوع کردن و داعش وماعش بە گژ وەنان بین ..؟ ئەرێ تاکەی کچانی ڕوو سووری کورد بەتاڵان ببردرێن و جگە لە فرۆشتنیان ئەم دەست وئەو دەستیان پێ بکرێ..؟
وا داعشمان بینی و واپۆست داعش‌یش ده‌بینین ، تاكه‌ی مه‌حكومی ناته‌بایی و دوو به‌ره‌كی و چاوله‌ده‌ستی ئه‌م و ئه‌وبین وکەچی مه‌زنێتی وگه‌روره‌یی وپیرۆزی و ته‌بایی و یه‌كریزی خۆمانمان پێ گرنگ نه‌بێ ..؟
ئاشی جینۆساید و ئەنفالمان بینی ، ئەنفالی داعشمان بینی بەهەموو شێوەکانی جەستەیی و دەروونی و کەلتووری و ئابووری و جوگرافی دەمانهاڕن . داعش و پۆست داعشی شنگالمان بینی ، ڕەشبگیری بارزانییەکان و ئێزیدییەکانمان بینێ ، سەدان منداڵی چاوگەشمان لە هەلەبجە بەتەنیا جێ هێشت . چەندین ساڵە لەلایەن حوکمداریەتی بەغدا، ئەتک دەکرێن ، پەتکدەکرێن . كه‌یفی چیمان به وان بێ .؟ تاكه‌ی چاومان له‌ده‌ستی ئه‌م و ئه‌و بێ .؟ئەوانە چ جۆرە
شانازییەکن ..؟ ئەی کەیفی چیمان بەخۆمان بێ.؟ئەی ئێمەشانازی بەچی خۆمانەوە بکەین ..؟ بەیەکگرتوویی.؟یەک دەستیمان.؟بەبرا لەپشت برایمان ..؟ بەیەکریزی وتەبایی و یەک گوتاریمان ..؟
جووەکان ،چه‌نده‌هۆشمه‌ندبوون ،چه‌نده یه‌ك ده‌ست وته‌با ویه‌كریزو چه‌ند زوو به‌خۆهاتنه‌وه ، چەند زوو بەزوو برینە قووڵەکانیان سارێژ کرد . ئەوان وێرای
ئه‌وه‌ی له‌چه‌ندین نه‌ته‌وه‌یی جیاوازی وڵاتانی ئه‌وسه‌ر و ئه‌مسه‌ری دونیایێ ده‌ژیان وزۆر دوور بوون له‌یه‌كتری ،له دوورییاندا كیشه‌وه‌رییان نێوان بووكه‌چی هۆلۆكۆست وجینۆسایدی هزری فاشی ونازییانەی هیتلەر هەموویانی لە ژێر
چه‌تری ده‌وڵه‌تی به‌هێزی سه‌ربه‌خۆیی جوو كۆكرده‌وه.
خۆ ئێمه‌ی كورد ، گاڵتەمان بە جوولەکەش دەکرد ، ئەوەی ترسنۆک با دەمانگوت :- دەڵێی جووە . ئەوساو ئێستایش ئێمە ئه‌وه‌نده‌ی جوولەکەکانی دونیایێ دوورنین له‌یه‌كتری نێوانی هه‌ولێر وسلێمانی ، هه‌ولێرو مه‌هاباد ،هه‌ولێرو دیاربەکر، هەولێر وقامیشلو ،دووكاژێرو چوار كاژێرو شه‌ش كاژێرو هه‌شت كاژێره و هه‌موو له‌نێو ئه‌و بستۆكه‌یه، وه‌ك هێمنی شاعیرگوته‌نی :'' دوژمن ناوی ناوه سنوور'' . سنووری
چی له سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆجیای راگه‌یاندندا كوانێ سنوور..؟ گه‌ر خۆمان خۆمان سنووردار نه‌كه‌ین و نه‌بینه گۆشه‌گیری مه‌رگه‌سات و كاره‌ساته‌كانمان هه‌ر له نیو (بازنه وکەوانەی قوربانییه‌كانی جینۆساید‌و ئه‌نفاڵی بێگانه كرده و ئازارچەشتەی شه‌ڕی خۆكرده‌یین) بێ ئاگا له‌خۆمان سه‌ره‌ئه‌نجام ده‌بین به ( نه‌ته‌وه‌یه‌كی ده‌روون نه‌خۆشی سادی، مازۆخی،ماسۆشی،چێژوله‌زه‌ت وەردەگرین له خیانه‌ت و بەر پێنەدان، کەواسووری بەر لەشکری ئەم و ئەو و ته‌عریبكردن، ته‌فریسكردن، ته‌تریككردن وتەشەیوع کردن، راگوێزان هه‌مووشێوه‌كانی جینۆساید و ئەنفال). بێ ئاگا لە خۆمان له‌تاك و كۆمه‌ڵگایه‌كی دروست وته‌ندروسته‌وه، ده‌بین به تاك وكۆمه‌ڵگایه‌كی ده‌روون په‌شۆكاوی شپرزه‌ی خەمۆکی نەخۆشی پڕبێژی زۆربڵێی بێکرداری عەمەلمەندە ئاسای تاک و کۆی نادروست و ناته‌نده‌روستی مازۆخی و
ده‌بێ له‌مه‌ودوا هەموو تاک و لایەنێک لەگەڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا رژتر كاربكه‌ین بۆئه‌وه‌ی كه‌یسی جینۆساید‌و ئه‌نفال به‌نێوده‌وڵه‌تی بكرێت.
بە جیهانی كردنی پرس و كه‌یسی ئه‌نفاله‌كان وجینۆسایدی كوردستان هۆكارێكی گرنگن بۆ دروستكردنی زه‌مینه‌یه‌كی پته‌ووچه‌ترێكی به‌هێزی نێوده‌وڵه‌تی بۆ بنیادو دروستکردنی کۆڵەگەی دەوڵەتسازی و ووڵاتی سه‌ربه‌خۆ.
ئێمەی کورد تا ئێستا بای چوار دەوڵەت قوربانیمان داوە و ئەنفال وجینۆساید کراوین کەچی هەرسەربەخۆ نین و خەون بە ئازادی ورزگاربوون لە ژێر دەستەیی عەرەب و فارس وتورک دەبینین ئەوە چ کارەساتێکە لە مێژوودا ، کورد ئاوا لە نێو بازنەی داخراوی بچوکبوونەوە و خۆ خواردنەوە دا بژی. دەپرسین تۆ بڵێیی کورد ، هەر لە بەرەبەیانی مێژووی خۆیەوە ئاوا هەردەم دەم خۆخۆرو نەبووبێ و تا ئاوا پرۆژەی قڕکردن و ڕەشەکوژی و ئەنفال و جینۆساید نەبێ ..؟ هەولێر 1-8-2026

د.محمد خدر مولود