بـــارەگای بارزانی: ســـەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەلبرێشت فۆن ڤیتكە كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر كرد

بـــارەگای بارزانی:   ســـەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەلبرێشت فۆن ڤیتكە كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر كرد

کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر لە 34 ساڵەی یادی ئەنفالی بارزانییەکانی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات و ئەو كارەساتەی بە یادەوەرییەكی تاڵ لە مێژووی گەلی كوردستان وەسفكرد.

بارەگای بارزانی، ئەمڕۆ شەممە 1ـی ئابی 2026، بڵاویکردووەتەوە، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەلبرێشت فۆن ڤیتكە كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر كرد؛ كە بەبۆنەی كۆتاییهاتن بە ئەركەكانی و ماڵئاوایی و ناساندنی كریستیان ئولفكە كونسوڵی گشتیی نوێی وڵاتەكەی لە هەولێر سەردانی سەرۆك بارزانیی كردبوو.

لەو دیدارەدا سەرەتا بەبۆنەی چل و سێیەمین ساڵیادی ئەنفالی بارزانییەكان پرسە و هاوخەمیی خۆی بە سەرۆك بارزانی راگەیاند و ئەو كارەساتەی بە یادەوەرییەكی تاڵ لە مێژووی گەلی كوردستان وەسفكرد. هەروەها سوپاسی حكوومەت و خەڵكی هەرێمی كوردستانی كرد كە لە ماوەی كاركردنیدا لە هەولێر، هاوكار و هەماهەنگی بوونە و كاركردنی لە هەرێمی كوردستان بە ئەزموونێكی دەوڵەمەند لەقەڵەم دا.

ئەلبرێشت فۆن ڤیتكە، وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا هیوای خواست ئەو پەیوەندییانە بەردەوام بن و جەختیشی لە بەردەوامیی پشتیوانیی وڵاتەكەی لە كاركردن و هەماهەنگی لەگەڵ حكوومەتی هەرێم و هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا كردەوە.

Top