(ده‌ركه‌وتنی سێبه‌ری ژه‌هراویه‌كان، له‌سایه‌ی هه‌نێ له ئه‌ندامانی خانه‌واده‌ی بارزان-به‌شی ده‌یه‌م)
له هه‌موو قۆناغ و سه‌رده‌مه‌كان،ده‌سه‌لاتداران ئه‌م جۆره‌یان به‌سروشتی حاڵ بوون و به‌رده‌وامیان تیا هه‌بووه و سه‌ری هه‌ڵداوه، كه گه‌شه‌یه‌كی نه‌رم و چڕی به‌خۆیه‌وه بینیووه، بۆیه ئه‌م قۆناغه‌ش كاریگه‌ری و مه‌ترسیه‌كانی زۆر قورس و قووڵ بوونه و به‌هه‌ناوی خه‌ڵكی كوردستان رووچوونه و به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌خۆ ناڕه‌زایی و نادادی و نا یه‌كسانی لێكه‌وتۆته‌وه و تای ته‌رازووی بۆلایه‌كی تر بردووه و حاڵه‌تی تیڕوانینی گومانكاری خستۆته مه‌یدانداریه‌وه.
بوونی شه‌پۆلی به‌رپرسان له‌و سێ ده‌یه‌ی رابردوو كه جووڵه‌یه‌كی ڕه‌هاو ئازادیان پێوه دیار بوو، بۆیه ئه‌م جۆره ئازادیه بۆته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌دان كه‌سی سه‌یر و سه‌مه‌ره خۆیان له‌گه‌ل بارودۆخه‌كان بگونجێنن و سوودێكی زۆر له‌و دۆخه وه‌ربگرن و بكه‌ونه حاڵه‌تی به‌ستنی هاوپه‌یوه‌ندی ژێر به ژێر له‌گه‌ل به‌رپرسان، بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی بۆ خۆیان په‌یدا بكه‌ن و ده‌ستی تێكه‌ڵاویی له‌گه‌ل پرۆژه‌كان تێكه‌ڵ بكه‌ن و جۆگه‌ڵه‌ی چه‌وری و روونی هیزه‌ش بگاته كۆگاكانی هه‌ندێ له‌به‌رپرسان، هه‌ندێكی تریشیان ته‌نها سه‌یر كردنی بارودۆخ و تف قووتدانه‌وه پیشه‌یان بووه و له‌بێ ده‌ه‌سه‌لاتی و واق و وڕمان.
ئه‌و كه‌سانه توانیان زۆرترین سه‌رمایه پێكه‌وه بنێن وزۆر ژیرانه خۆیان بخزێنه نێو كه‌رته زه‌به‌ڵاحه‌كانی ئابوری و پرۆژه‌كان، كه به كه‌مترین ماوه زۆرترین ده‌سكه‌وتیان به‌ده‌ست بێنن و زۆرترین قازانجیشیان كردووه و بۆنه‌ته ژماره‌یه‌كی دیار له‌سه‌رمایه‌دارانی كوردستان.
له‌م قۆناغه‌دا زۆرترین زیان به‌ر هه‌یكه‌لی حكومه‌تی هه‌رێم به‌تایبه‌تی هه‌ولێر و ده‌هۆك كه‌وتووه و زۆرترین پڕۆژه زه‌ره‌ری پێگه‌یشتووه و یان به نیوه چڵ‌یان به‌جێیانهێشتووه و چه‌ندین ده‌ستاو ده‌ستی كردووه و تاكو به‌هه‌زار عه‌یبی زه‌ق و مه‌ترسیدار كه ترسی داڕمان و رووخانیان لێده‌كرد به‌كۆتاییان هێناوه.
سێبه‌ری به‌رپرسان، به‌هێزترین په‌ناگه‌ی متمانه‌یی و دروستكاری پرۆژه‌ی وه‌همی ناراسته‌وخۆ بوون بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌مه‌ندی سه‌یر و سه‌مه‌ره كه له‌خه‌یاڵ دوورن، بۆ ئه‌وه‌ی مقاوله‌كان له‌په‌نای باوه‌شی به‌رپرسان خۆیان حه‌شار بده‌ن و حۆیان دروستبكه‌ن و سه‌رمایه‌كی زۆر و زه‌وه‌نده بۆ خۆیان پێكه‌وه بنێن و گیرفانی پشتیوانكارانیش به ڕاده‌یه‌ك گه‌رم بكه‌ن، هیچ ته‌زووی سه‌رما و سۆڵه زه‌فه‌ریان پێ نه‌بات.
ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی له‌سایه‌ی هه‌ندێ له ئه‌ندامانی خانه‌واده و به‌رپرسانی سه‌ركردایه‌تی بوونه خاوه‌ن سه‌رمایه و كۆمپانیا و ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییان تۆمار كردووه و ته‌نانه‌ت مڵمڵانێی ناوه‌خۆی كوردستانیش ئه‌كه‌ن و خه‌ریكه رووئه‌كه‌نه ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بۆ كاری وه‌به‌رهێنان و دابینكردنی ئیقامه به‌پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی له وڵاتانی رۆژئاوا هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌ر كات و ساتێك‌دا خۆیان ده‌رباز بكه‌ن و كوردستان جێبێڵن!.
سایه و سێبه‌ری هه‌نێ له‌ئه‌ندامانی خانه‌واده بۆته بنه‌مایه‌كی له‌باروگونجاو به‌درێژایی مێژووی رابردوویان، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ كه‌س له‌ته‌ك ئه‌وان كاری پڕۆژه‌كان ڕاپه‌رێنن و یاخود كاری هاوبه‌شی پشكداری له‌گه‌لیان بكه‌ن، ئه‌مانه بۆنه‌ته زه‌به‌ڵاحترین كه‌سی سه‌رمایه‌دار بۆ خۆده‌وڵه‌مه‌ند كردن، گوایه ئه‌وانه فێڵ و ته‌له‌كه‌بازیان له‌ئه‌ندامانی خانه‌واده كردووه و خیانه‌تیان ده‌رهه‌قیان ئه‌نجامداوه و حاڵه‌تی قووتدانیان له‌كاره‌كانی وه‌به‌رهێنان كردووه و به‌هه‌ر پێوه‌رێك بێ كه سه‌یری پێكه‌وه‌نانی ده‌وڵه‌مه‌ندیان ئه‌كه‌ین مرۆڤ بێ وه‌ستان گومان له زه‌نگینیان ئه‌كات كه سه‌رچاوه‌یان له‌پشتیوانی به‌هێز و كاریگه‌ره‌وه وه‌رگرتووه و تاكو به‌ره‌و لوتكه هه‌نگاویان ناوه و بۆنه‌ته سه‌رچاوه‌ی خولقاندنی چه‌ندین لاسه‌نگی جۆراوجۆر له‌شوێن خۆیان.
هه‌ر گومانێكی وورد و ناته‌ندروست و ناسروشتی له‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانه بگرن و ڕه‌خنه‌یه‌كی تووندیان ئاراسته بكه‌ن، ئه‌وه سه‌رچاوه‌ی ناتێگه‌یشتوویی هه‌ڵه‌ی تر ده‌هێنێته گۆڕێ و شله‌ژانێكی تووند و ترسێنه‌ری پێچه‌وانه فڕێ ئه‌داته به‌رده‌م رووبه‌ری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان. بۆیه شێواز و مامه‌ڵه‌ی نوێ له‌بواری پرۆژه‌كان ده‌بێت بگرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری نه‌رێنی دروست نه‌كه‌ن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ش رێچكه‌یه‌كی ته‌ندروست په‌یره‌و بكات، ده‌بێ زۆر زانستیانه و ژیرانه به‌ربه‌ستیی كونكریتتی له‌به‌ر ده‌م ئه‌و كه‌سانه دابنرێت كه به ناڕه‌وا خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه و چیتر په‌ل نه‌هاوێن بۆ قووڵبوونه‌وه‌ی هه‌ژموونگه‌رایی ئابوری و خۆسه‌پاندنی ناراسته‌وخۆ به‌سه‌ر دروستكردنی په‌یوه‌ندی نوێ له‌گه‌ل ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان كه جارێكی تر خۆیان له‌گه‌ل ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی كوردستان ده‌ست تێكه‌ڵاو بكه‌ن و تاكو سه‌ركردایه‌تی هه‌ستیان پێ نه‌كات.چونكه خه‌ریكن مۆدیلی رووتانه‌وه بگۆڕن بۆ ئه‌وه‌ی به‌دزی بكه‌ونه په‌یوه‌ندی به‌ستن له‌گه‌ل سه‌رمایه‌داران تاكو خۆیان له‌حكومه‌ت و حیزب بدزنه‌وه!!
هه‌نێ له به‌رپرسانی سه‌ركردایه‌تی به‌هه‌مان شێوه ڕۆڵی زه‌ق و خێرایان له خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن بینیووه و تای ته‌رازووی سه‌ركردایه‌تیان لاسه‌نگ كردووه و ته‌نانه‌ت سارد و متبوونشیان بۆ گه‌شه و ئاكته حیزبی و سیاسیه‌كانیش دروستكردووه.
دروستبوونی سێبه‌ره‌كانی سه‌رمایه‌داری ناسروشتی نێو خه‌ڵكی كوردستان، له‌سایه‌ی سه‌رمایه‌داره‌كانی ئاشكرا‌و نهێنی هه‌نێ له‌نێو خانه‌واده‌ی بارزان بوون، كه وه‌كو كه‌سێكی ساده بۆ راییكردنی كاروباری رۆژانه‌ی ئێوه كاروباریان راده‌په‌ڕاند به نوێژی نیوه‌ڕۆ بوونه ژماره و له سایه‌ی ئێوه كه حیساب و كیتابی خۆیان وونكردووه.ئه‌وه هه‌ندێ له‌ئێوه بوون كه ده‌رگه‌تان بۆ كردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گیرفانیان وه‌رزی زستان نه‌بێنێ!
غه‌ریبترین ده‌ربڕینی ئه‌و كه‌سانه‌ش ئه‌وه‌یه سه‌ری زمان و بنی زمانیان ئه‌وه‌یه كه حیزب هیچیان بۆ ناكات و رۆژانه ئه‌گه‌ر ته‌وس لێدانێكیان له‌هه‌مبه‌ر پارتی نه‌بێ هه‌ر موڕتاح ناین! هه‌ر ئه‌م زاته پیرۆزانه‌شن كه رووباری شین زمانی بووه‌ستێ زمانی ژه‌هراوی ئه‌وكه‌سانه له‌هه‌مبه‌ر سه‌رووی خۆیان ناوه‌ستێ!

مزه‌فه‌ر سرێشمه‌یی