سەرکردە بەهێز و خاوەن ئیرادەى بەهێزى رۆژەسەختەکان
هەرێمى کوردستان لەماوەى چەند ساڵى رابردوو بە ئێستاشەوە رەوشێکى زۆر سەخت و پڕ قەیران و کێشەى تێپەڕاندووە ، هەڵبەت ڕاستکردنەوەى پرۆسەى دەوڵەتمەدارى و حکوومڕانى بەڕێوەبردنى قەیران و سەختییە گەورەکان ، سەرکردە و پیاویی خاوەن ئیرادە و گەلێکى دڵسۆزى پشتیوانیکارى دەوێت ، بەهەڵوەستەکردن و سەرنجدان لەسەر کاروهەنگاوە و دەستکەوتەکانى کابینەى نۆیەم لە ماوەى 7 ساڵى رابردوو و لە نێو سەختترین و پرگوشارترین قەیرانە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکاندا و گۆڕینى کێشە وئاڵنگارییەکان بۆ دروستکردنى پرۆژەى ستراتیژى و خزمەتگوزارى و سەقامگیرى هەرێمى کوردستان و لە ئێستاشدا سەهەڵدانى شەڕى جەمسەرە ناوچەییە و جیهانییەکان لە ناوچەکە ، چۆنێتى مامەڵەکردنى لەگەڵ رووداو و پێشهاتەکان و پارێزگاریکردن لە قەوارەى هەرێمى کوردستان و ئینجا گرنگیدان بە ئابوورى و دارایی و بوون بە قەڵغان بەرامبەر بە هێرش وپەڵامارە مووشەکى و درۆنییەکان لە ناوخۆ و دەرەوە ، کارێکى ئاسا و سادە نەبووە ، بەڵکو هەموو ئەمانە ئیرادەیەکى پۆڵایین و بوێرى و هەڵگرتنى ئەرک وبەرپرسیاریەتیی دەوێت لە رۆژانى سەخت و تەنگانەدا
مێژوو گەواهیدەرە ، هەرێمى کوردستان لەماوەى سێ دەیەى رابردوو بەدەست بێ کارەبایی و ئاویی لە چەند شاروشارۆچکەکانى کوردستانەوە گرفتار بوو ، ئەوەى بە کردەوە و پرۆژە هاوکێشەکان و سیماى کوردستانى لە گوندێکى گەورە گۆڕى بۆ شارێکى پێشکەوتوو ، تەنها پارتى دیموکراتى کوردستان بە رابەرایەتى بارزانى بوو ، بەڵام پێچەوانەکەشى دروستە ، زۆر بوون ئەوانەى تەنها بە چەواشەکارى و بەڵێنى درۆ و دۆزینەوەى هەلى کار بەڵام هیچیان نەکرد ، پێچەوانەکەى وێراى دروستکردنى دەیان سەنگ و ئاستەنگ وبەربەستى گەورەى ناوخۆیی و دەرەکى ، بوونى سەرکردایەتییەکى بوێر و ئازا و سەختکۆش ، نەک هەر توانى پارێزگارى لە قەوارەى هەرێمى کوردستان بکات ، بەڵکو پێداگرى لەسەر ورەگڕتنى مووچە و بودجەى خەڵکى کوردستان کرد
شەڕوجەنگ و پەلاماردانە تیرۆریستیەکان بۆ سەر گەلان و وڵاتانى ناوچەکە لێکەوتەیەکى مەترسیدارى دروستکردووە ، بەتایبەتى بۆ ئێمەى گەلى کورد کە خاوەن قەوارەى هەرێمى کوردستانین ، لە پێناو دەستکەوتەکانى دەریاییەک خوێنمان بەخشیووە ، دەخوازێت هەموو هێزولایەنە نیشتیمانپەوەرەکان بەهێز و تەبا بن ، چونکە درێژە کێشانى کارانەکردنەوەى پەرلەمان و پێکنهێنانى حکوومەتێکى نوێ و ئینجا چەواشەکارى و گەوجاندنى خەڵک لەلایەن کەسانێکەوە ، بۆ ئەوەى سەقامگیرى و سیاسى و کۆمەڵایەتى تێکبدەن ، بەتایبەتى کە بوونى ئارامى و دڵنییایی کلیلى بونیاتانى نەتەوە و ئاوەدانى و جێبەجێکردنى پرۆژەکان و بەردەوام خزمەتگوزارییەکانە زەروورەتە بۆ ئێستا وداهاتووى کوردستان
بۆیە درێژکردنەوەى تەمەن و کاروچالاکییەکانى کابینەى نۆیەم بە سەرۆکایەتى مەسروور بارزانى ، لە پێناو ئەوەسە کوردستان بەهێزتر لە جاران لەسەر پێیەکانى خۆى بوەستێتەوە و کاروخزمەتگوزارییەگشتییەکانى وەک ئاو ، کارەبا، پەروەردە ، تەندروستى و دەیان پێداویستى دیکەى خەڵکى کوردستان بەردەوامیان هەبێ و زیانیش بە خەڵکى کوردستان نەکەوێت ، هەروەها ڕووبەڕووى هەموو ئاستەنگە ناوخۆییەکانى وەک عێراق بەتایبەت لە پرسى ناردنى مووچە و بودجەى کوردستان ببێتەوە ،
سەرۆکى حکوومەتى کوردستان ، بە ئیرادەیەکى بەهێزوژیرانە ، نەک توانى بە شێوازى زۆر سەرکەوتووانە قەیران و کێشەکان تێپەڕێنێت و بەرپرسیارانەش لەگەڵ ئەم بارودۆخە پڕ قەیران و ئاڵۆزییانە مامەڵ بکات ، ڕێگەشى نەداوە قەیرانەکان کاریگەرى زۆر لە سەرخەڵکى کوردستان دابنێت ؛ ئەوەش ئاماژەیە بۆ بوونى سەرکردەیەک بەهێز کە سەلماندى کە خەونى تێکدانى ئەم قەوارە و زیانگەیاندن بە کوردستان خەونێکى ڕەشى بەدینەهاتووە
کاتێک باسى دەستکەوت و پرۆژەکانى حکوومەتى کوردستان لەماوەى رابردوو و ئێستاش دەکەین لە هەموو بوارەکانى ئاو ، کارەبا و دروستکردنى بەنداو ، ڕێگەبان و هتد.. ئینجا بڕینى بەشە بودجە و گەمارۆ خستنە سەر کوردستان و تابوورى پێنجەم و شەڕى دەروونى و بەرژوەندیخوازى هەندێک کەس لایەنى دروون نەخۆش ، بەڵام جەماوەرى کوردستان نەچوونە ژێر کاریگەرى بەکرێگیراوانەوە ، ئێستا لەهەموو کات زیاتر بە ئاگاتر و هوشیارترن، کە کێ لە خەمى چارەسەرى کارەبا ، ئاو و مووچەى خەڵکى کوردستانە ، کێ ئەو کەس ولایەنانەى هەمیشە خەون بە تاریکى و تێکدان و ڕووخاندنى ئەم گەل و ئەزموونەوە دەبینن و کێن ئەوانەشى ئەرک و بەرپرسیاریەتى رۆژە سەختەکانیان بە ئەستۆگڕتووە
دروستکردن و چارەسەرى ئاو بۆ چەندین ناوچەى کوردستان ، سەرەڕاى نەبوونى بوودجە و جێبەجێکردنى پرۆژەکان لەماوەیەکى کورتدا ، ئینجا فەراهەم نەکردنى بەشە سووتەمەنى کوردستان هەر لە نەوت و غاز و بەنزین ، نەناردنى پشکى هەرێى کوردستان کە بڕەکەى 12.67% ، وێراى دروستکردنى هەموو ئەو قەیران و ئاستەنگانە لەبەردەم هەرێمى کوردستان ، ئەو لایەنانەشى کە لە کوردستان زمانیان درێژە و بەرامبەر بە ستەمکارییەکانى بەغدا و دوژمنانى کورد وکوردستان چاو و گوێچکەیان داخستووە ، هەر ئەوەیە سەرکردەى رۆژانى سەخت و تەنگانە بۆ گەل و نیشتیمانەکەى
بەدڵنییاییەوە ، تا کوردستان خاوەن جەماوەرێکى دڵسۆز و پەرۆش و بەرپرسیار بێت ، بەکردەوە و بەڵگەش وەڵامى نەیارانى ناخۆیی و دەرەکى بدرێتەوە ، ئەوا کاروانى پێشکەوتن و گەشەسەندنى کوردستان بەردەوام دەبێت ، ئەو قەیران و ئاستەنگانە تێدەپەڕێت و کوردستان ئاوەدانتر و پاراوێزراو دەبێت و لە سایەى
كوردستان تا خاوەنی ئەو هاووڵاتییە دڵسۆز و بەوەفایە بێت و كەسانێكی خەمخۆریش هەبن لە بەرپرسیارێتی ڕانەكەن و بە كردار وەڵامی چەواشەكارییەكان بدەنەوەو لە كاروانی ئاوەدانی بەردەوام بن ، ئەوا كاروانی تێپەڕاندنی قەیران و ئاستەنگەكان بەردەوام دەبێت و هەرێمی كوردستان هەر پارێزراو دەبێت. ڕۆژە سەختەكان بە حوكمڕانییەكی سەرۆكی حکوومەت و بەپاڵپشتی گەلەكەی تێدەپەڕێنرێن كە توانای بەڕێوەبردنی قەیرانەكانی هەیە و لە بەرپرسیارێتی هەڵنایەت بۆیە تەمەنی قەیرانەكان و رۆژە سەختەكان كەمن و تێدەپەڕێنرێت.

رێبوار حەمەلاو شوانی