بارهگای بارزانی: سەرۆك بارزانی لەگەڵ سەرۆكی پارتی تەقەدوم دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عێراق و ناوچەكەیان تاوتوێ کرد.
بارەگای بارزانی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی تەممووزی 2026، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پارتی تەقەدوم و سەرۆكی پێشووتری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا رۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عێراق و ناوچەكە.
هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی کوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لە هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەكانی عێراق كرایەوە بۆ تێپەڕاندنی بەربەست و ئاستەنگەكان و چارەسەركردنی كێشەكان.
