خوێندنه‌وه‌یه‌كى سایكۆپۆلێتیك بۆ هه‌ڵوێستێك و ئاكامه‌كانى
جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى له سۆنگه‌ى خه‌مخۆرى خۆیان بۆ هه‌رێمێك وه‌ك قه‌واره‌یه‌كى سیاسى دانپێنراو كه پێیانوایه كه به‌رهه‌مى خوێن و قوربانیدانى هزاران پێشمه‌رگه‌ى قه‌هره‌مان و شه‌هیده، به به‌رده‌وام و به تایبه‌ت له په‌رتووكى خۆیدا، "بۆ مێژوو..." به ڕوونى و ئاشكرایى ڕه‌خنه‌ى له هه‌ڵوێستێكى به‌شێكى لایه‌نه‌كانى حكومه‌تى فیدراڵى گرتووه كه بنه‌ماكانى " هاوبه‌شى، هاوسه‌نگى، و سازان" ـییان وه‌ك پره‌نسیپه‌كانى كه حكومه‌تى عێراقى نوێ و دواى ڕووخانى ڕ‌ژێمى به‌عس و سه‌دامى گۆڕبه‌گۆڕ له سه‌رى دامه‌زراوه بنپێكردووه. ئه‌و بنه‌مایانه ئه‌و كۆڵه‌كه سه‌ره‌كیانه‌ن كه له جیهانى دیمۆكراسیى ئێستاى هاوچه‌رخدا به‌ناوى هیومانیزمى سیاسى ده‌ناسرێن كه تیایدا 1+50 ده‌نگ واته شتێك و بڕیارێك و دیدگه‌یه‌ك په‌سنده به مه‌رجێك له حكومه‌تى نوێى عێراقدا بنه‌ماكانى سه‌ره‌وه له‌به‌رچاو بگیرێن، و ئه‌مانه‌ش یاسا ئه‌خلاقییه‌كانى سیاسین له حكومه‌تى نوێى عێراقدا، كه كورد پێكهێنه‌ر و توخمێكى سه‌ره‌كیى بنیاتنانه‌وه‌ى بووه، له‌و كاته‌ى كه سه‌ركردایه‌تى سیاسیى كورد له هه‌رێمى كوردستان ئه‌زموونێكى ده‌هان ساڵه‌ى له حۆكمڕانیدا هه‌بوو، به‌ڵام له حكومه‌تى ناوه‌ندى ئه‌و ئه‌زموونه بوونى نه‌بوو. به‌ڵام هه‌مان دۆگماتیزمه‌ى كه ساڵانێكى زۆر زوو و هه‌ر له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى وڵاتى عێراق له سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى ڕابردوو و تا 2003 به‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتدارانى سیاسیى عێراقى به‌رنه‌دابوو و بووه هۆى زۆر نه‌هامه‌تى بۆ گه‌لانى عێراق به گشتى و كورد به تایبه‌تى، كه جه‌نگه یه‌ك له دواى یه‌كێكى دیكه به‌شێك بوو له‌و تراژێدیایه، ئه‌و مه‌ترسییه بوو كه تا ئێستاش له لاى به‌شێك له سه‌ركرده و پیاوانى سیاسیى حكومه‌تى ناوه‌ندى ده‌كرێت و ته‌نانه‌ت بووه‌ته به‌شێك له سایكۆلۆژیاى كه‌سایه‌تییان. بێگومان هه‌ر وه‌ڵاتێك كه ئه‌و دۆگماتیزمى سیاسى و سایكۆلۆژیى تیایدا باڵاده‌ست بوو كاره‌ساتى مه‌زنى لێده‌كه‌وێ، و دۆخه‌كه ئه‌و كاته زیاتر ده‌بێته جێگه‌ى نائۆمێدى كه نه‌ك ته‌نها تووندوتیژى له ئارادا بێ به‌ڵكو ئاسایبوونه‌وه‌ى تووندوتیژى بگاته به‌رزترین ئاستى خۆى، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه له سه‌رده‌مى به‌عس و دواتر له كاتى هاتنى تاریكپه‌رستانى داعش ڕوویدا.
فه‌یله‌سوفى مه‌زنى فره‌نسى، ژان ژاك ڕۆسۆ له یه‌كێك له قسه‌كانى خۆیدا ده‌نووسێ " ئه‌وه‌ى كه هه‌ست ده‌كه‌م چاكه چاكه و ئه‌وه‌ى هه‌ست ده‌كه‌م خراپه خراپه". و ئه‌وه ده‌رخه‌رى ئه‌و ڕاستییه‌یه كه تاوانه‌كانى ئه‌و دوو ڕژیمه، كه خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان به پێست و خوێن و تا سه‌ر ئێسقان هه‌ستى به تاڵى و نه‌خۆشییه‌كانى ده‌كردن به ڕاستى و بێ ئه‌م لا و ئه‌و لا دڕندانه و ناخۆش و قێزه‌ون بوون و كاریگه‌رییه‌كى هه‌تاهه‌تایى له‌سه‌ر سایكۆلۆژیا و ناخ و یادگه‌ى درێژخایه‌نى تاكى كورد كردووه.
هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌وه قسه‌ى فه‌یله‌سوفى مه‌زنى به‌ریتانى، تۆماس هۆبز،مان دێته‌وه یاد كه ده‌ڵێ:" له جیهانێكدا كه گه‌ره‌نتییه‌ك بۆ ئارامى و ئاسووده‌یى نیه، ناكرێ ئۆمێدێكى خۆشبینانه جێگره‌وه‌ى لۆجیكى ڕێگریكه‌رانه‌ى هێز و ده‌سه‌ڵات بكرێت"، ئه‌و ئارامییه‌ى له سه‌رده‌مى به‌عس و دواتر داعشدا بوونیان نه‌بوو، و هیچ ئۆمێدێكیش به‌دینه‌ده‌كرا كه به بوونیان و به‌رده‌وامیان جارێكى دیكه له سایه‌یاندا ئارامى و ئۆمێد و خۆشبینییه‌ك له ناخى تاكى كورددا بێنه‌دى، به‌تایبه‌ت كه تاوانه‌كانى ئه‌و رژێمانه دژى كورد له مێژووى مرۆڤایه‌تیدا بێوێنه‌بوون یان لانیكه‌م كه‌م وێنه‌بوون.
هه‌مان ئه‌و مه‌ترسییه‌ى كه كورد هه‌میشه، و به شێوه‌یه‌كى نه‌ستى و نائاگاهانه، له ده‌روونى خۆیدا هه‌ڵیگرتووه و لێى نیگه‌ران و دڵگرانه. وه‌ك دیاره كه هه‌روه‌كچۆن شاهى زانایان چارلز داروین له تیۆرییه به‌ناوبانگه‌كه‌ى خۆیدا كه به تیۆریى په‌ره‌سه‌ندن (theory of Evolutionary) ناسراوه، ئاماژه‌ى به سایكۆلۆژیاى نه‌ك ته‌نها گیانه‌وه‌ران و مرۆڤه‌كان، ته‌نانه‌ت دار و دره‌خت و گژو و گیایه‌كانیش له ململانێیه‌كى به‌رده‌وامدان و دوو دار به‌ڕوو و دوو گیا نه‌ك ته‌نها له سه‌ر ئاستى سه‌ر زه‌وى له پێناو ڕووناكى و هه‌وا، به‌ڵكو له ژێر زه‌ویشدا و له پێناو خاك و ئاوى زیاتر له ململانێدان، و به هه‌مان شێوه‌شدا له جیهانى زینده‌وه‌رانى گیانه‌وه‌ردا و له سایه‌ى ئه‌و ململانێیه به‌رده‌وامه‌دا، له ژینگه‌یه‌كى ئاسایی‌دا هه‌میشه هه‌ن كه‌س و گیانه‌وه‌ر و نه‌یاران و ڕكابه‌رانى دیكه ئاماده‌ى ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى ئه‌و شتانه‌ن كه بۆ گیانه‌وه‌ر و مرۆڤه‌كانى دیكه به پێویست و گرنگ ده‌زاندرێن و بۆ مانه‌وه و ژیانیان ده‌بێ هه‌ر چۆنێك بێ دابین بكرێت. كه‌واته دۆگماتیزم له جیهانى گیانه‌وه‌راندا ڕه‌وتێكى ئاسایى و یاسایى و ناچارییه، به‌ڵام ئایا ده‌بێ هه‌مان شت له جیهانى مرۆڤه‌كانیشدا بوونى هه‌بێ؟ ئایا مرۆڤ له سه‌رده‌مى باڵاده‌ستیى زانست و مرۆڤگه‌رایى و هیومانیزمدا ناچاره ملكه‌چى بێ ئه‌م لا و ئه‌و لاى ئه‌و یاسایانه‌ى جیهانى دڕنده‌كان و دارستانه‌كان بێ؟ بێرتراند ڕاسێل (1872-1970) فه‌یله‌سوفى نادارى به‌ریتانى له یه‌كێك له قسه‌كانیدا ده‌ڵێ كه:" زانست فێرى كردووین كه بوێرى ئه‌وه‌مان هه‌بێ كه پرسیار بكه‌ین و په‌نا بۆ گومانگه‌رایى ببه‌ین"، ئه‌و قسانه له كاتێكدایه كه بۆ هزاران ساڵ بوو، به تایبه‌ت له چه‌رخه‌كانى ناوه‌ڕاستدا ئه‌و مافه‌ى لێ زه‌وتكرا بوو و هه‌ر ده‌نگێكى ڕه‌خنه و ناڕه‌زایه‌تى به تووندى و دڕندانه‌ترین شێوه سه‌ركووت ده‌كرا. ئه‌و پێیوایه كه له هه‌ر وڵاتێك و له سیاسه‌تى هه‌ر پارتێكى سیاسى كه بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كرد كه هه‌موو ڕاستییه‌كان له ده‌ستى ئه‌واندایه و نابێ گومان له هیچ شت و بڕیارێكى بكرێت بزانه كه زانست له‌و شوێنه به‌ره‌و مردن و له‌نێوچوون ڕۆیشتووه. هه‌مان ئه‌و گومانه‌ى كه له هه‌ڵوێسته‌كانى هه‌ندێ كه‌س و نۆخبه‌ى سیاسى و لایه‌نى حكومه‌تى ناوه‌ندى له ئێستادا به‌دیده‌كرێت، و شان به شانى ئه‌وان هه‌ندێ كه‌س و لایه‌نى كوردستانیش، كه جێگه‌ى داخه، ده‌ست له نێو ده‌ستى ئه‌واندا به‌پێچه‌وانه‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى كوردستان، و پێچه‌وانه‌ى شه‌پۆڵه‌كانى ده‌ریاى سیاسیى كورد مه‌له ده‌كه‌ن. ئا لێره‌دایه كه كه‌سانى خه‌مخۆرى وه‌ك جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى پێیانوایه كه ئه‌گه‌ر ڕاستییه‌كانى سه‌ره‌وه له یاد بكه‌ین ئه‌گه‌رى دووباره‌بوونه‌وه‌ى تاوانه‌كانى ڕابردووى دژى كورد، وه‌ك ئه‌نفاله به‌دناوه‌كان و كیمیاباران و ...هتد، له هه‌ر كاتێكى دیكه نزیكتره. هه‌روه‌كچۆن جه‌نابییان له 38 ساڵه‌ى كاره‌ساتى ئه‌نفاله به‌دناوه‌كه كه رۆژنامه‌ى خه‌بات دا ده‌ڵێ:" ئه‌نفال وانه‌یه‌كى گرنگه بۆ نه‌وه‌كانى ئێستا و داهاتوو كه نابێ له ژێر هیچ بارودۆخێكدا فه‌رامۆش بكرێت". و ئه‌مه وانه‌یه‌كى دووباره‌مان بیر ده‌خاته‌وه، كه خۆى له ده‌قى قسه‌كانى سیاسه‌توانى ئه‌ڵمانى، هانس مۆرگێنتائۆ (Hans Morgenthau) دا ده‌بینێ كه ده‌ڵێ:" ئه‌و سیاسه‌ته‌ى كه لۆجیكى هێز نه‌بینێ و چاوپۆشیى لێبكات نه‌ك ته‌نها له ڕێگریكردن له مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كان بێ هێز و ناتوان ده‌بێ به‌ڵكو دوور نیه خۆى ببێ به به‌شێك له ئامرازى به‌ده‌سته‌وه‌گرتنى هێزى دژبه‌رانه". هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌وه پارتى دیمۆكراتى كوردستان له به‌رامبه‌ر ئه‌و شێوازه‌ى كه له ماوه‌ى ڕابردوو له په‌نایدا سه‌رۆككۆمارى عێراق هه‌ڵبژَێردار بێده‌نگى نه‌نواند و له سه‌رى به جواب هات، و پێیوایه كه شێوازێكه له بنه‌ڕه‌تدا ناگونجێ له‌گه‌ڵ په‌یره‌وى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى فیدڕاڵ، و بنه‌ماكانى سێقۆلییه‌كانى " هاوبه‌شى، هاوسه‌نگى، و سازان". و پارتى پێیوایه وه‌كچۆن لایه‌نه سۆننه‌كان له نێو خۆیاندا سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى و په‌رڵه‌مانى عێراقى فیدراڵ و لایه‌نه شیعه‌كان سه‌رۆكوه‌زیران له نێو خۆیاندا هه‌ڵده‌بژێرن، ده‌بۆایه كوردیش سه‌رۆككۆمارى عێراق له نێو خۆیاندا و به پشتیوانیى هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌ڵبَژێرن، نه‌ك لایه‌نه‌ك ته‌نها ئه‌و كاره بكات و دواتر هه‌ندێ لایه‌نى سیاسى پشتیوانى له‌و كه‌س و لایه‌نه بكه‌ن به بێ ئه‌وه‌ى كه ئه‌و ده‌رفه‌ته بده‌ن كورد خۆى ئه‌و كاره بكات و به‌تایبه‌ت كه ئه‌و پۆسته به مافى كورد هه‌ژمار ده‌كرێت نه‌ك لایه‌نه‌كى دیاریكراو. ئه‌و كاره هه‌وڵێك بوو له‌و هه‌وڵانه‌ى كه ئامانج لێى سنوورداركردنى ژینگه‌ى سیاسیى كورد و بچووك و به‌رته‌سككردنى تۆپۆلۆجیاى سیاسییه‌كه‌ى ئه‌و پێكهاته‌یه‌ى گۆڕه‌پانى سیاسیى عێراقى فیدراڵ، كه ئامانجه‌كانى پاراستنى شكۆى كورد و ده‌ستكه‌ته‌كانى، و به‌هێزكردنى پێگه‌ى كوردستانه له سه‌ر ئاستى ناوچه و نێوخۆ و جیهاندا. ئه‌م هه‌ڵوێسته كه به كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كانى پارتى له حكومه‌تى ناوه‌ندى و ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له په‌رڵه‌مانى عێراق و بڕیاردان به نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ به‌غدا تا كاتێكى دیكه‌ى نادیار. هه‌ڵوێستێك كه دواتر كاریگه‌رییه‌كانى ده‌رده‌كه‌ون و ده‌بن به هێماى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ر جۆره پیلانێك كه كه‌سانى نێوخۆیى له داهاتوودا له سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سیكه‌كان و له سه‌ر حیسابى به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن. هه‌ڵوێستێك كه ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ نه‌درابایه به‌یانى دوور نیه زۆر دره‌نگ بایه. هه‌ڵوێستێك كه له‌وانه‌یه سبه‌ى ڕۆژ ڕه‌فتارى دیكه‌ى به‌دوادا ده‌هات كه بۆێرى زیاترى به ڕكابه‌رانى كورد ده‌دا كه زیاتر هه‌نگاو به‌ره‌و پێشێلكردنى زیاترى بنه‌ماكانى سیاسیى كورد له به‌ڕێوه‌بردنى هه‌رێمى كوردستان ده‌برد و ده‌بوو به هۆكارى كێشه‌ى زیاترى به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتى سیاسیى هه‌رێم.
بێگومان لاوازیى ئیراده‌ى سیاسیى لایه‌نێك، به تایبه‌ت كه ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نه وه‌كو كورد كه خاوه‌ن وڵاتى سه‌ربه‌خۆ نین و له هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانى جیاجیادا و به‌تایبه‌ت له سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى هه‌میشه كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانى ناوه‌ندى له لایه‌ن وڵاتانه‌وه وه‌ك كێشه‌یه‌كى نێوخۆیى سه‌یر ده‌كرێت و ئه‌وه واده‌كات كه له ئاست خواسته‌كانى ئه‌و جۆره میلله‌تانه هه‌نگاو نه‌نرێت ته‌نانه‌ت زۆرجار كه‌مترخه‌میش به‌رامبه‌ر به‌و كێشه و ململانێیانه ئه‌و تاوانانه‌ى كه له دژى ئه‌و جۆره میلله‌تانه له لایه‌ن حكومه‌تى ناوه‌ندییه‌وه ده‌كرێت، ڕوو بده‌ن و نموونه‌شى بێده‌نگى وڵاتانى جیهان له ئاست ئه‌و تاوانانه‌ى كه دژى كورد له سه‌رده‌مى ڕ‌ژێمى به‌عس ده‌كران، و ئه‌و لاوازییه له ئیراده‌ى سیاسى نه‌ته‌وه‌كانى بنده‌ست كاریگه‌رییه‌كى نه‌رێنى و درێژخایه‌نى به سه‌ر كۆى پرۆسه‌ى سیاسى و ته‌نانه‌ت سایكۆلۆژیاى تاكى ئه‌و نه‌ته‌وانه ده‌بێ، كه زۆرجار قه‌ره‌بۆكردنه‌وه‌ى زه‌حمه‌ت بگره ته‌نانه‌ت ئه‌سته‌میش ده‌بن.
ئه‌و هه‌ڵوێسته ئه‌و ڕاستییه‌مان پێده‌ڵێ كه ئه‌و كاته‌ى كه ده‌كرێ به ڕه‌فتارى یه‌كلاكه‌ره‌وه ڕێگرى له مه‌ترسییه‌كانى ئێستا و گرفته‌كانى داهاتوو بگیرێت بۆچى نابێ بدرێت، و پاشخستن (procrastination)ى تێیدا بكرێت، كه‌و وه‌ك فه‌رهه‌نگى ئۆكسفۆرد (Oxford, 2003, p.1000) پێناسه‌ى ده‌كات بریتییه له " دواخستنى كارێك كه ده‌بۆایه ئه‌نجامى بده‌ى، به‌ڵام زۆرجار به هۆى ئه‌وه كه مه‌یلت له سه‌ر نیه یان ناته‌وێ ئه‌نجامى بده‌ى"، و ئه‌و هه‌ڵوێسته له ئێستادا زۆر له جێگه‌ى خۆیه‌تى. چونكه ئه‌و پاشخستنه دوور نیه وه‌ك هه‌ڵبژاردنێكى خۆپارێزى له ئێستادا له داهاتوودا ببێته هه‌ڵه‌یه‌كى مێژوویى، چونكه به پاشخستنى ئه‌و جۆره هه‌ڵوێستانه له‌وانه‌یه كه قه‌یرانێك به شێوه‌یه‌كى كاتى چاره‌سه‌ر ببێ، به‌ڵام بێگومان ئه‌وه چاره‌سه‌رێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه نیه و ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى كه له داهاتوودا ئه‌و قه‌یرانه زۆر له‌وه‌ى كه هه‌یه گه‌وره‌تر ببێ، هه‌میشه له ئارادایه. به‌واتایه‌كى دیكه كات له‌و پرۆسه‌یه‌دا گرنگیى خۆى هه‌یه و ئه‌و گرنگییه ئه‌و پرسیاره دێنێته گۆڕێ كه ئایا له ئه‌گه‌رى دواكه‌وتن و پاشخستنى هه‌ڵوێستى له‌و جۆره كێ وه‌ڵامده‌ر ده‌بێ و كێ قه‌ره‌بۆى ئه‌و زیانانه ده‌كات كه له ئه‌گه‌رى ئه‌و دواخستنه و كه‌مترخه‌مییه دروست ده‌بن؟
ئه‌م ڕه‌فتاره مه‌زنه له سه‌ر ئاستى زۆر بچو‌وكیش دا ڕووده‌ده‌ن. له گونده‌كان كه‌سێكى ئاكارنزم كه به تۆپزى ده‌یه‌وێ ده‌ست به سه‌ر زه‌وى و كێلگه‌یه‌كى هاوگوندى خۆیدا بگرێ له‌وانه‌یه له سه‌ره‌تادا له‌وانه‌یه به شتى زۆر بچووكه‌وه ده‌ست پێبكات، بۆ نموونه دارێكى بچووكى نێوان زه‌ویه‌كه‌ى خۆى و زه‌وییه‌كه‌ى ته‌نیشتى خۆى به ئه‌نقه‌ستى ببڕێ، و چاودێرى ڕه‌فتار و كاردانه‌وه‌كانى دراوسێیه‌كه‌ى خۆى بكات. ئه‌گه‌ر بێده‌نگى نواند ئه‌وه ئه‌و كات بۆێرتر ده‌بێ و كارى زۆر مه‌زنتر ئه‌نجام ده‌دات كه دواتر دوور نیه بگاته ئاستى ئه‌وه‌ى كه به یه‌كجاره‌كى ده‌ست به سه‌ر زه‌وییه‌كه‌یدا بگرێ. ئه‌و ڕه‌فتارانه ده‌كرێ له ڕێگه‌ى سیگناله‌كانى كه له لایه‌ن كه‌سى به‌رامبه‌ره‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن هه‌ست پێبكرێن، و ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ى زۆر بچووك له سه‌ر ئاستى مه‌زنیش به‌دیده‌كرێن و ده‌گه‌نه ئاستى سیاسیى نێو وڵاتان و پارته‌كان. له پێش جه‌نگى جیهانیى دووه‌م ئه‌ڵمانیاى هیتله‌رى به چه‌ند ڕه‌فتارى بچووكى له‌و جۆره و داگیركردنى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى بچووكى وه‌ڵاتانى دراوسێ و به به‌هانه‌ى بچووك ده‌ستى پێكرد و كاتێك كه دیتى هه‌ڵوێستى وڵاتانى ئه‌ورۆپا زۆر لاوازه، ده‌ستى كرد به‌و داگیركردنانه‌ى كه له ئاكامدا جه‌نگى جیهانى دووه‌مى ماڵوێرانكه‌رى به‌دواى خۆیدا هێنا، كه ئه‌گه‌ر وڵاتانى زلهێزى ئه‌وروپا و به‌تایبه‌ت فڕه‌نسا و به‌ریتانیا هه‌ڵوێستێكى تووندییان له به‌رامبه‌ر بگرتبایه به‌ر دوور نیه ئه‌و كاره‌ساته مه‌زنه‌ى لێنه‌ده‌كه‌وت. ئه‌و نموونانه‌ى سه‌ره‌وه ڕاستییه‌كمان بۆ ڕوون ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه " قه‌یرانه مه‌زنه‌كان له پڕ و له‌ناكاو ڕووناده‌ن به‌ڵكو به‌رهه‌مى ڕووداوى بچووك و ئارام ئارامن و له سایه‌ى بێده‌نگى و كه‌مترخه‌مى یان پاشخستنه‌كانه‌وه‌ن". له سه‌ره‌تادا بنه‌ماكان بنپێده‌كرێن، و یاسایه‌ك ده‌شكێنرێ، و دواتر كاردانه‌وه‌ى لایه‌نى به‌رامبه‌ر ده‌خرێته به‌ر هه‌ڵسه‌نگاندن. ئه‌گه‌ر هێزى رێگریكه‌رانه‌ى لایه‌نى به‌رامبه‌ر بنده‌ست و سته‌ملێكراوه‌كه نه‌خرایه گه‌ڕ و سوودى لێوه‌نه‌گیرا به لاوازى هه‌ژمار ده‌كرێت و ڕێگه بۆ ده‌ستوه‌ردان و رشه‌فتارى نامه‌ردانه‌ى زیاتر و مه‌زنتر خۆش ده‌كات. ئه‌وه لۆجیكى سایكۆلۆژیاى پاشنه‌خستنه. ڕاسته كه هه‌میشه دیپلۆماسى باش و كاریگه‌ره، به‌ڵام دیپلۆماسییه‌ك كه له سه‌ر بنه‌ماى تێگه‌یشتن له سایكۆلۆژیاى لایه‌نى به‌رامبه‌ر دانه‌نرابێ، دوور نیه هیچ سوودێكى بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه له‌و دۆخه‌دا په‌نا بۆ دیپلۆماسى ده‌بات، نه‌بێ و بگره به زیانیشى ته‌واو ببێ. ئه‌و دیپلۆماسییه شكستخواردووه له دۆخ و هه‌ڵوێستى وه‌هادا وه‌ك چاوپۆشیكردنه له‌و شه‌پۆڵه بچووكانه‌ى كه له سایه‌ى كه‌مترخه‌میدا دواتر ده‌بنه تسونامى زۆر گه‌وره و به‌هێز و كوشنده‌ى ماڵوێرانكه‌ر. زۆرجار ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێسته‌كان زووتر و تووندتر بگیرێنه‌به‌ر ده‌توانن ڕێگه له پێشهاتى مه‌زنترى دواى خۆیان بگرن، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بزانین كه لایه‌نى به‌رامبه‌ر به هه‌موو هێز و توانا و شێوازێك له هه‌وڵ و كۆششى به‌رده‌وامى سنوورداركردنى چوارچێوه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى هه‌رێمى كوردستانى فیدرالییه، و تا پێى بكرێ هه‌رێمى كوردستان به هه‌ڕه‌شه و به‌ربه‌ستى یه‌كپارچه‌یى خاكێك له قه‌ڵه‌م بدات كه له بنه‌ڕه‌تدا كورد بۆ خۆى هیچ ڕۆڵى له پێوه‌لكاندنى كوردستان به‌و وڵاته ده‌ستكرده نه‌بووه كه چه‌ند كه‌سێك به حه‌ز و ئاره‌زووى خۆیان له سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى ڕابردوو دایانڕشتووه و دروستیان كردووه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا و بۆ ئه‌وه‌ى كورد ئاشتیخوازى و جوامێریى خۆى بسه‌لمێنێ و پێشانى دۆست و دوژمن بدات كه ئامانجى سه‌ره‌كیى خۆى هه‌مان ئه‌و ئامانجه‌یه كه هه‌ر مرۆڤێكى دیكه‌ى ئه‌م جیهانه پێیخۆشه پێى بگات و ئه‌ویش ئارامى و ئاسووده‌یى و به‌خته‌وه‌رییه، و له‌م پێناوه‌دا زۆر قوربانیشى داوه، كه له هه‌موویان دیارتر قوربانى به ئازادیى خۆیداوه، كه‌چى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌یاران و داگیركه‌رانى كوردستان ئه‌وه‌شى پێ ڕه‌وا نابینن و هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ن ئه‌و ئامانجه‌شى لێ زه‌وت بكه‌ن، و ئه‌وه‌ش به لاى سه‌ركرده‌كانى كه میلله‌تى خۆیان خۆش ده‌وێ و ژیانیان بۆ به‌خته‌وه‌ریى میلله‌ته‌كه‌یان ده‌كه‌نه قوربانى، قبووڵكراو نیه، هه‌ر بۆیه له به‌رامبه‌ر هه‌ر ڕه‌فتارێك كه به جۆرێك له جۆره‌كان لێدان بێ له شكۆى ئه‌و میلله‌ته و له دژى به‌رژه‌وه‌ندییه باڵایه نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى بێ و نه‌گونجێ له‌گه‌ڵ سایكۆلۆژیاى كه‌سایه‌تیى ئازادیخوازانه‌ى تاكى كورد، قبووڵكراو نیه و هه‌میشه له دژى ده‌وه‌ستن و به هه‌ڵوێستى خۆیان ڕێگه له دووباره‌بوونه‌وه‌ى مێژوو و قوربانیكردنى میلله‌تى كورد و سه‌ركووتكردنى خواست و داخوازییه‌كانى كورد و لێسه‌ندنه‌وه‌ى مافه‌كانى، ده‌گرن و ئه‌وه له مێژوودا بۆ ئه‌م سه‌ركردانه وه‌ك مه‌دالیا و هێمایه‌كى دره‌وشاوه له لاپه‌ڕه‌كانى مێژووى پڕ له هه‌وراز و نشێو و پڕ له قوربانیدانى كورددا تۆمار ده‌كرێت و وه‌ك دیارییه‌ك پێشكه‌شى نه‌ته‌وه‌كانى داهاتوو ده‌كرێت.
*پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر/ زانكۆى زاخۆ

د. نه‌سره‌دین ئیبراهیم گولى*