سەدەیەک لە سۆز و مێژوو
مۆندیال: لە خەونێکی فەرەنسییەوە بۆ دیمەنی ئاهەنگی تۆپی پێ، و سەماکارانی سامبا دەبنە ڕازاوەترین تیپ لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا.
گەورەترین چاپی مێژووی مۆندیال لە ١١ی حوزەیران دەستی پێکرد و تا ١٩ی تەمموزی ئەم ساڵ بەڕێوەبچێت، بیرۆکەی مۆندیال هەرگیز تەنها ڕووداوێکی وەرزشی تێپەڕ نەبووە، بەڵکو ڕەنگدانەوەی خوازێکی مرۆڤایەتییە بۆ کۆکردنەوەی گەلانی سەر زەوی لە ژێر یەک چەتردا، بە یەک زمان قسەکردن، ئەویش تۆپی پێیە.
ئەو گەشتە دوور و درێژەی کە لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا لە رێڕوەکانی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی یەکەکانی تۆپی پێ دەستی پێکرد، گوڵ رێژ نەکرابوو، بەڵکو ڕووبەڕووی تەحەدای جیۆپۆلەتیکی گەورە بووەوە.
سەرەتا لە کاردانەوەکانی جەنگی جیهانی یەکەمەوە کە بۆ ساڵانێک خەونەکەی سڕ کرد، و گەیشتن بە ئاڵۆزییەکانی ڕێکخستنی لۆجستی و ناڕەزایەتییە ئۆڵۆمپیەکان کە وەک بەربەستێک وەستابوون بۆ پیشەییکردنی یارییەکان.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی خولی ٢٣، بەربەستەکانی ئەم گەشتە سەرنجڕاکێشە دەخەینە روو، بۆ ئەوەی بزانین چۆن پاڵەوانێتییەکە لە خەونێکەوە گۆڕا کە ١٣ تیپی تێدابوو بۆ ڕووداوێک کە ملیارەها کەس پێشبینیان دەکرد، لەگەڵ ٤٨ تیمی بەشداربوو.
بیرۆکە و بەربەستە سەرەتاییەکان
بیرۆکەی پاڵەوانێتی جامی تۆپی پێی جیهانی بۆ یەکەمجار لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا سەریهەڵدا کاتێک ئالان جیرادی فەرەنسی پاڵەوانی بیرۆکەی کۆکردنەوەی لاوانی جیهان بوو لە پاڵەوانێتیەکی نێودەوڵەتیدا. بەڵام سەرهەڵدانی جەنگی جیهانی یەکەم ڕێگر بوو لە بەدیهێنانی. لەگەڵ کۆتایی هاتنی شەڕەکەدا، پارێزەری فەرەنسی جولس ڕیمێت (سەرۆکی فیفا لە ساڵی ١٩٢١ تا ١٩٥٤) پۆشاکەکەی گرتە ئەستۆ، بڕیاریدا خەونەکە بکاتە واقیع، سەرەڕای دژایەتی کۆمیتەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی، کە پێداگری لەسەر بەشداریکردنی تەنها یاریزانە سەرەتاییەکان بەشداری بکەن (هوات) و بەشداریکردنی یاریزانە پیشەگەرەکانی ڕەتکردەوە.
ئۆڵۆمپیادی پاریس لە ساڵی ١٩٢٤دا ناوبانگێکی بێئەندازەی تۆپی پێی نیشان دا، هانی هێنری دیلۆن، یاریدەدەری ڕیمێت، بۆ داکۆکیکردن لە سەربەخۆیی وەرزشەکە لە یارییە ئۆڵۆمپیەکان. لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩٢٨ بە ڕەزامەندی ٢٥ وڵات، جامی جیهانی فیفا بە فەرمی دامەزرا. دواتر جولس ڕیمێت بە شێوەیەکی شەخسی پارەی دروستکردنی یەکەم جامەکەی دابینکرد، کە لەلایەن هونەرمەندی فەرەنسی ئەبێل لاڤێرۆوە دیزاین کرابوو، بەم شێوەیە گەورەترین دیمەنی تۆپی پێی مێژوو دامەزراند.
سەرەتای: ئۆرۆگوای ١٩٣٠
ئۆرۆگوای لە ساڵی ١٩٣٠ میوانداری خولی یەکەمی یارییەکەی کرد، ئەمەش وەک ڕێزلێنانێک بۆ باڵادەستی لە پێشبڕکێکانی پێشووی ئۆڵۆمپیاددا. ڕێمی ڕووبەڕووی ئاستەنگی لۆجستی بووەوە کە نزیک بوو لە ڕێڕەوی پاڵەوانێتییەکە، چونکە تەنها ماوەیەکی کەم پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە تیپە بەشداربووەکان پشتڕاستکرانەوە. ئەمەش وایکرد ئەو و فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی خەرجییەکانی گەشت و شوێنی نیشتەجێبوون دابین بکەن بۆ ئەوەی وڵاتان هان بدەن بۆ بەشداریکردن. لەگەڵ ئەوەشدا تەنها 13 تیپ بەشداریان کرد، بەڵام ئەوە خاڵی دەستپێک بوو کە یاساکانی یارییەکەی دامەزراند.
سیستەمەکان لە ١٣ تیمەوە بۆ ٤٨ تیم پەرەیان سەند
پاڵەوانێتییەکە گۆڕانکاری ڕیشەیی لە سیستەمی پاڵاوتن و بەشداریکردنیدا بەخۆیەوە بینیوە:
سەردەمی سەرەتای (1930-1950): لە نێوان 13 بۆ 16 تیپ بەشداریان کردووە، بە 17 بۆ 22 یاریی، بەو پێیەی چاپی ساڵی 1950 بە 13 تیپ بەڕێوەچوو.
سیستەمی 16 تیپی (1954-1978): سیستەمێکی 4 گروپی وەرگرت، هەر گروپێک 4 تیپی لەخۆگرتبوو، لەگەڵ دەستکاریکردن لە چاپەکانی 1974 و 1978 بە زیادکردنی قۆناغی کۆمەڵەی دووەم لەبری قۆناغی پێش کۆتایی.
سیستەمی ٢٤ تیپی (١٩٨٢-١٩٩٤): زیادبوونی بەشداربووانی بەخۆیەوە بینی بۆ ٢٤ تیپ بە ٥٢ یاری، لەگەڵ سیستەمێکی ئاڵۆزی پاڵاوتن بۆ قۆناغی دووەم.
سیستەمی ٣٢ تیپی (١٩٩٨-٢٠٢٢): ماوەی سەقامگیری کە درێژبووەوە بۆ ٦٤ یاری لە هەر پاڵەوانێتییەکدا، بە سیستەمی ٨ گروپی.
ئایندەی پاڵەوانێتییەکە (2026): خولی بیست و سێیەم بە سیستەمێکی 48 تیپ و 104 یاری دەستپێدەکات، بە ڕێکخستنی هاوبەشی نێوان کەنەدا و مەکسیک و ئەمریکا، لەگەڵ گەڕانەوەی بیرۆکەی "باشترین سێیەم" و فراوانکردنی قۆناغی کۆتایی بۆ ئەوەی 32 تیپ لەخۆبگرێت.
جامی زێڕین
یەکەم جام لە ساڵی ١٩٣٠ بە تێچووی ٥٠ هەزار فرانکی سویسری (ئەو کاتە نزیکەی ٣ هەزار پاوەند) دروستکرا و کێشی ٣،٨ کیلۆگرام زێڕی پاک بوو. بەڕازیل لە ساڵی ١٩٧٠ یەکەم نازناوی بۆ هەمیشەیی هێشتەوە دوای ئەوەی سێیەم نازناوەکەی بەدەستهێنا، پێش ئەوەی لە ساڵی ١٩٨٣ بدزرێت.
جامەکەی ئێستا لە ساڵی ١٩٧٤ دروستکراوە و ئەو جامەیە کە لە ئێستادا هەڵبژاردە نیشتمانییەکان کێبڕکێی لەسەر دەکەن، پاڵەوانەکە وەشانێکی زێڕینی وەرگرتووە.
ژمارە و ڕاستییەکان لە بیرەوەری مۆندیال
لە ماوەی سەدەیەکدا پاڵەوانێتییەکە ژمارەیەکی پێوانەیی لەبیرنەکراوی تۆمارکردووە:
گەورەترین سەرکەوتن: هەنگاریا دوو گەورەترین سەرکەوتنی لە مێژوودا تۆمارکرد بە ئەنجامی ٩-٠ بەرامبەر کۆریای باشوور (١٩٥٤) و ١٠-١ بەرامبەر ئەلسەلڤادۆر (١٩٨٢)، یوگۆسلاڤیاش بە ئەنجامی ٩-٠ بەرامبەر زایر (١٩٧٤) یەکسانکردەوە.
ئەنجامەکانی قۆناغی کۆتایی: پاڵەوانێتییەکە ئەنجامە مێژووییەکانی وەک سەرکەوتنی سوید بە ئەنجامی ٨-٠ لە کوبا (١٩٣٨)، دۆڕانی بەرازیل بە ئەنجامی ١-٧ بە ئەڵمانیا (٢٠١٤)، و سەرکەوتنی پورتوگال بە ئەنجامی ٦-١ لە سویسرا (٢٠٢٢) بەخۆیەوە بینی.
ئایسلەندا: بچووکترین وڵاتە لە ڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە (٣٣٧ هەزار و ٦٦٩ کەس) بەشداری پاڵەوانێتییەکە دەکات (٢٠١٨).
گۆڵی یەکەم: بە ناوی لوسیەن لۆرانتی فەرەنسی لە خولەکی ١٩ی یاری نێوان فەرەنسا و مەکسیک (١٩٣٠) تۆمارکرا.
پلەکانی گەرما: چاپی ساڵی 2010 نزمترین پلەی گەرمی لە مێژووی یارییەکاندا تۆمارکردووە و پلەی گەرمی -1 پلەی سەدی بووە.
میرۆسلاڤ کلۆس گۆڵکاری جامی جیهانییە و لە چوار یارییدا (٢٠٠٢-٢٠١٤) ١٦ گۆڵی تۆمارکردووە.
جەست فۆنتێن خاوەنی ژمارەی پێوانەیی زۆرترین گۆڵی لە یەک خولی مۆندیالدا تۆمارکراوە و لە پاڵەوانێتیەکەی ساڵی ١٩٥٨دا ١٣ گۆڵی تۆمارکردووە.
پێلێ بچووکترین یاریزانە کە گۆڵ تۆمار بکات (١٧ ساڵ و ٢٣٩ ڕۆژ)، و تاکە یاریزانە کە ٣ جار وەک یاریزان نازناوەکەی بەدەستهێنابێت.
ڕۆجەر میلا بەتەمەنترین یاریزانە لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا لە تەمەنی ٤٢ ساڵ و ٣٩ ڕۆژدا (١٩٩٤) گۆڵ تۆمار بکات.
عیسام ئەلهەداری بەتەمەنترین یاریزانە کە لە تەمەنی ٤٥ ساڵ و ١٦١ ڕۆژ (٢٠١٨)دا بەشداری مێژووی مۆندیال بکات.
پاڵەوانی مێژوویی مۆندیال
بەڕازیل ٥ نازناوی بەدەستهێناوە (١٩٥٨، ١٩٦٢، ١٩٧٠، ١٩٩٤، ٢٠٠٢)
ئەڵمانیا ٤نازناو (١٩٥٤، ١٩٧٤، ١٩٩٠، ٢٠١٤)
ئیتاڵیا ٤ نازناو (١٩٣٤، ١٩٣٨، ١٩٨٢، ٢٠٠٦)
ئەرجەنتین ٣ نازناو (١٩٧٨، ١٩٨٦، ٢٠٢٢)
فەرەنسا دوو نازناو (١٩٩٨، ٢٠١٨)
ئۆرۆگوای، دوو نازناو ١٩٣٠، ١٩٥٠
ئینگلتەرا یەک نازناو ١٩٦٦
ئیسپانیا یەک نازناو ٢٠١٠
بۆ ئەم بابەتە سوود لە رۆژنامەی (ئەلئەهرامی)ـی میسری وەرگیراوە

شێرکۆ حەبیب