لایەنە بەشداربووەکانی خولی شەشەمی پەرلەمان لەنێوان بەرپرسیاریەتی نەتەوەیی ومێژوودا ...
لە روانگەت ھەستکردن بەرپرسیاریەتی نیشتیمانی ومێژووی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی رای گشتی و لایەنە بەشداربووەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کرد، سەبارەت بەکاراکردنەوەی پەرلەمان،چونکە لەماوەی رابردوودا پارتی ھەموو ھەول ورێگایەکی گرتووەتەبەر لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکان وکاراکردنەوەی پەرلەمان، کەدوا جاریش پەیامەکەی سەرۆک مسعود بارزانی بووبەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز، وەک نەخشە رێگایەک بۆچارەسەرکردنی کێشەکان وئاساییبوونەوەی دۆخی سیاسی ھەرێمی کوردستان ،بەدلنیایەوە
ڕاگهیاندراوەکەی مهكتهبی سیاسيی پارتی، ئەرک وبەرپرسیاریەتی لایەنە بەشداربووەکانی نێوپەرلەمانی کوردستان قوستردەکات ،کەدەبێت لەپێناوتێپەراندنی ئەودۆخە چەقبەستووەی کوردستان ھەرچی زووترە ھەولی کاراکردنەوەی پەرلەمان بدەن ،تا چیتر رێگەنەدرێت بەھیچ بیانووێک بێت گرفت ولامپەردروست بکەن ،چونکە لە کوردستان پەرلەمان بالاترین دەسەلاتی یاسادانانە ،سیمای دیاروگەشی پێشکەوتنە ،بنەمایەکی سەرەکی دیموکراسیە،وێرای ئەوەی ئەم دەسکەوتە نیشتیمانیە ھەر لەخۆرا نەھاتۆتەئاراوە،بەلکو بەرھەمی خوێن وخەبات وفرمێسکە ،نابێت لە پێناو دروستکردنی کێشە بۆلایەنێک ،ھەولی نەھێشتن وکارانەکردنەوەی بدرێت ،ھەرچەندەلەرابردوودا پارتی وجەنابی سەرۆک بارزانی ھەولی زۆریان دا بۆرێککەوتنی لایەنەکان لەسەرکاراکردنەوەی پەرلەمان بەلام بەداخەوە ھەر رۆژێک بەبیانوویەک ھەولی دواخستی درا ئەمەش مایەی ھەلوەستەکردنە ،گرنگە لایەنەسیاسیەکانی بەگیانی بەرپرسیاریەتی نەتەوەیی ونیشتیمانی و ئەخلاقیان بەدەم داواکەوەبچن وکاربکەن بۆکاراکردنەوەی پەرلەمان لەپێناو پاراستن وبەھێزکردنی ئەوئەزموون ودەستکەوتانەی ھەنە ،کە دەبێت بابەتی دروستی کوردایەتی ونیشتیمان پەروەری لەسەرووی ھەموو ململانێی سیاسی وھەمووبەرژەوەندێکی ترەوەبێت،چونکە ھەلەێکی گەورەیە گەرلایەنێک بیەوێت بە رێگری لەکاراکردنەوەی پەرلەمان گرفت ولامپەر بۆلایەنێکی تر دروست بکات یان یاری بەوبابەتەیەوەبکات ،چونکە بەھەرجۆرێک ھەولی زیان گەیاندن بدرێت بەکوردستان وقەوارەی سیاسی ھیچ لایەنێک سوودی تێدا نابینرێت ،بۆیە دەبێت بەرژەوەندی گەل ونیشتیمان ئامانج وکۆکەرەوەی ھەمووان بێت ،کەتەنھا بەمەش دەتواندرێت بەرەنگاری ئالنگاری ومەترسیەکان ببینەوە...

وەیسی سەعید وەیسی