سه‌رۆك بارزانى و دیمۆكراسیه‌ت
ا له 7/6/2017 بڕیارێكى مێژوویى و دیمۆكراسیانه و بوێرانه درا. جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى له دواى زنجیره‌یه‌ك كۆبووونهوهى گرنگ له ئه‌مریكا له گۆڵانى 2015 و پێشوازیكردنیان له لایه‌ن ئۆباما، سه‌رۆكى ئه‌وساى ئه‌مریكا و جۆ بایدن، جێگره‌كه‌ى له كۆشكى سپى، و دواتر سه‌ردانكردنى به‌غداد له 29/9/2016 و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانى ئه‌و كات، حه‌یده‌ر عه‌بادى، له سه‌ر ئاستى شاندێكى ئاست به‌رزى كوردستان، و دواتریش پێشكێشكردنى وتارێكى مێژوویى له په‌رله‌مانى كوردستان له 3/7/2017 زه‌مینه‌ى فه‌راهه‌م كرد بۆ بڕیارى مێژوویى ئه‌نجامدانى رێفراندۆم له 7/6/2017 له پرۆسه‌یه‌كى دیمۆكراسیانهدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگى له‌گه‌ڵ به‌شێكى ڕه‌هاى پارته سیاسییه‌كانى كوردستان كه ناویان له په‌رتووكى "بۆ مێژوو ..." ى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى، وێنه‌ى عه‌ره‌بى لاپه‌ڕه‌ى 77 دا هاتووه، كارى كردبوو ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى قۆناغه‌كانى بڕیارێكى چاره‌نووسساز و مێژوویى. جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى له‌م پرۆسه‌یه‌دا وه‌ك ڕێبه‌رێكى دره‌وشاوه نموونه‌ى به‌رزى دیمۆكراسیى پێشاندا كه نموونه‌ى ده‌گمه‌نى سه‌ركردایه‌تییه له مێژووى خه‌باتى سیاسیى كورددا، كه بووه هۆكارى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم، و ریفراندۆمیش وه‌ك شاكارێكى سیاسیى هاوچه‌رخ له ئاستى نێوخۆ و ناوچه‌كه‌دا له یادگه‌ى كورددا ده‌مێنێته‌وه.
وه‌ك ده‌زانین ڕێبه‌رایه‌تى یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى مرۆڤى كه به شێوه‌یه‌كى بایۆلۆجى مه‌حكومه به به‌كۆمه‌ڵایه‌تیبوون، كه چالاكییه‌كى هاوبه‌شه كه په‌یوه‌سته به ئامانجێكى دیاریكراو كه كه‌سى ڕێبه‌ر به پێى تایبه‌تمه‌ندى و خه‌سڵه‌ته ناوازه‌كانى خۆى توانایى ئه‌وه‌ى پێده‌به‌خشێ كه بتوانێ كۆمه‌ڵێكى دیكه‌ى مرۆڤه‌كان به‌ره‌و به‌دیهێنانى ئه‌و ئامانجه پاڵبنێ. و له ئه‌ده‌بیاتى سایكۆلۆژیاى ڕێبه‌رایه‌تیدا چه‌ندین بیردۆز هه‌ن كه بابه‌تى ڕێبه‌رایه‌تى له ڕوانگه‌ى خۆیانه‌وه ڕوون ده‌كه‌نه‌وه، كه یه‌كێك له‌و تیۆرانه " بیردۆزى پیاوى گه‌وره" (the great man theory) یه كه له ڕوانگه‌ى ئه‌و تیۆره‌وه جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى به شێوه‌یه‌كى خۆڕسكى و سروشتى خاوه‌ن هه‌ندێ به‌هره و توانایى بۆماوه‌ییه كه تایبه‌ت و ده‌گمه‌ن و كاریزمان كه توانایى ڕێبه‌رایه‌تى پرۆسه‌یه‌كى ئاڵۆز و چاره‌نووسساز بكات و له‌وانه‌ش ژیرى (wisdom) و بۆێرى و پێگه‌یشتوویى و توانایى پێشبینیكردنى داهاتوو، و كاریگه‌رى به سه‌ر ڕووداوه‌كان و دروستكردنیانه. جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى له‌و پرۆسه‌یه‌دا شانى دایه به بڕیارێكى مێژوویى و به ئه‌زموون و سهربۆرى ژیانى سیاسیى خۆى پێشبینیى زۆر شتى ده‌كرد و بۆیه‌ش به پێداگرى له سه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه به هه‌موو توانایانه‌وه له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و گوشارانه وه‌ستا كه به هۆكارى جیاواز و زیاتر له پێناو نكۆڵى له مافى كورد و قوربانیكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى میلله‌تى كورد ته‌نانه‌ت دژایه‌تیكردنى كورد پاشه‌كشه‌ى له بڕیاره‌كه نه‌كرد و هه‌ر دهیفهرمووى: " من خۆم شه‌رمه‌نده‌ى میلله‌تى خۆم ناكه‌م". و ئه‌وه‌ش وه‌ك له تیۆریى هێمایهكانى (trait theory) په‌یوه‌ست به ڕابه‌رایه‌تى و به‌تایبه‌ت له لایه‌ن زانایانى وه‌ك ستۆگدیل (Stogdill, 1948) دا هاتووه وه‌ك یه‌كێك له هێما دیار و به‌رچاوه‌كانى سه‌رۆك بارزانییه كه بریتییه له بڕوابه‌خۆبوون (self-confidence) كه ته‌واوكه‌رى بڕواى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانییه به ڕه‌وایه‌تیى دۆزى میلله‌تێكى سته‌ملێكراو، كه هه‌ر چییهكى بڵێى و به خه‌یاڵدا بێت به‌سه‌ریهاتووه تا وه‌ك چارلز داروین، شاهى زانایان، له تیۆرییه به‌ناوبانگه‌كه‌ى خۆیدا له بوارى سایكۆلۆژیاى په‌ره‌سه‌ندن (Evolutionary psychology)دا ئاماژه‌ى پێداوه له " ململانێیه‌كانى ژیاندا" بتوانێ له كێبڕكێى خۆى له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانى زۆردار و داگیركه‌رى ناوچه‌كه به‌رده‌وامى به بوون و ژیان و مانه‌وه‌ى خۆى بدات.
له لایه‌كى دیكه‌وه به پێى تیۆریى هه‌ڵوێست (situational theory)، جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا و له سهربهندى ئه‌و بڕیاره چاره‌نووسسازه وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كى لێهاتوو و خاوه‌ن شكۆ و حه‌كیمانه ده‌ركه‌وت تا له دۆخێكى تایبه‌ت و ئاڵۆز و ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ى كه هاتبووه پێش ڕۆڵێكى گرنگ بگێڕێ تا له سایه‌ى ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا ئه‌و میلله‌ته به‌ره‌و كه‌نارى ئارام ئاراسته و ڕێبه‌رایه‌تى بكات، و ئه‌و تاوانانه‌ى كه له قۆناغه‌كانى پێشووتر له لایه‌ن حكومه‌ته یه‌ك له دواى یه‌كه‌كانى عێراق و ته‌نانه‌ت تاریكپه‌رستانى داعش دژى میلله‌تى كورد ئه‌نجام دراون دووباره نه‌بنه‌وه. به واتایه‌كى دیكه ئه‌م تیۆرییه ئاماژه به‌وه ده‌دات كه زۆرجار ڕێبه‌رێك له نێو خه‌ڵكانێكدا له سایه‌ى ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌دا به‌ده‌ر ده‌كه‌وێ و سه‌رهه‌ڵده‌دات كه به ئه‌و دۆخه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێ به تایبه‌ت له كات و قۆناغێكى دیاریكراودا، كه ئه‌ویش هه‌لومه‌رجى دواى جه‌نگى داعش بوو، كه وه‌ك جه‌نابیان له هه‌مان په‌رتووكدا ئاماژه‌ى پێده‌دات كه " گۆرزى كوشنده‌ى به‌ركه‌وتبوو و له لووتكه‌ى لاوازیى خۆیدا بوو". له لایه‌كى دیكه‌وه به پێى تیۆریى ئه‌ركى (functional theory) یى سایكۆلۆژیاى كارگێڕى و ڕێبه‌رایه‌تى هه‌ندێ جار ڕێبه‌ر به‌رهه‌مى ئه‌و ئه‌ركه‌یه كه پێى هه‌ڵده‌ستێ و ئه‌نجامى ده‌دات، واته كاتێك له قۆناغێك یان هه‌ڵوێستێكدا به پێى هه‌لومه‌رج ئه‌ركێك ده‌كه‌وێته سه‌رشانى كه‌سێك، ئه‌و له‌و كاته‌دا به شێوه‌یه‌كى ئۆتۆماتیك ڕێبه‌رێك دهئافرێنرێ كه بۆ كۆمه‌ڵێكى دیكه‌ى كه‌س و لایه‌ن و پارتى سیاسى ئامانجێك ده‌ستنیشان ده‌كات و ئه‌و كۆمه‌ڵه مرۆڤه به یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و له نێوانیاندا كارلێكى دروست ده‌كات و دواتر به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه هانیان ده‌دات كه له پێناویدا خه‌بات ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و ئامانجه به‌دى بهێنن. ئه‌و ئه‌ركانه به گوێره‌ى شێوازى كار و ئامانج و دامه‌زراوه‌كه، كه پسپۆرانى وه‌ك جۆرج تێرى (George Terry) و كه‌سانى دیكه له ئاراسته‌كردن، ڕێكخستن، چاودێرى، جێبه‌جێكردن، پلان داڕشتن، ده‌ركردنى فرمانه‌كان، و هاوئاهه‌نگى و ... هتد، دا ده‌بینن.
له لایه‌كى دیكه‌وه هه‌ر له‌و پرۆسه‌یه‌دا جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى ئه‌و په‌ڕى بنه‌ماكانى ڕێبه‌رێكى دیمۆكراسیى به‌جێگه‌یاند. به پێى ئه‌ده‌بیاتى سایكۆلۆژیاى سه‌ركردایه‌تى ڕێبه‌رێكى دیمۆكرات كه‌سێكه كه له په‌یوه‌ندییه‌كانى خۆیدا له‌گه‌ڵ ده‌سته و گرووپ و به‌شدار له كار و پرۆژه‌یه‌كدا ئه‌و په‌ڕى دووركه‌وتنه‌وه له زاڵبوون جێبه‌جێ ده‌كات، و به‌شێكى زۆر له ده‌سه‌ڵاته‌كانى خۆى ده‌داته جێگر و ئه‌ندامانى گرووپه‌كه‌ى و خۆى له بڕیاردانى تاكلایه‌نه به‌دوور ده‌گرێ، وه‌كچۆن سه‌رۆك بارزانى له‌و پرۆژه‌یه‌دا به ته‌واوه‌تى پابه‌ندى بوو، و هه‌ر به پێى هه‌مان سه‌رچاوه‌كانى ئه‌ده‌بیاتى سایكۆلۆژیاى ڕێبه‌رایه‌تى ڕێبه‌رێكى دیمۆكرات له بڕیاردانه‌كان ئه‌و په‌ڕى بنه‌ماكانى دیمۆكراسیى به جێدهگهیهنێ و پرسیار به هه‌موو لایه‌ك ده‌كات، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا بڕواى به‌و كاره و بنه‌مایه، و به‌شداریى هه‌مه‌لایه‌نه‌كان هه‌یه و پێیوایه كه بۆ گه‌یشتن به هه‌موو ئامانجه‌كانى دامه‌زراوه‌كه‌ى ده‌بێ ده‌رفه‌ت بدرێته هه‌موو لایه‌ك كه به‌شدارى له داڕشتنى پلانى كار و سیاسه‌تى دامه‌زراوه‌كه‌دا بكه‌ن، كه ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌و جۆره ڕێبه‌رانه بڕوایه‌كى ته‌واویان به بنه‌ماى هاوبه‌شى به كۆمه‌ڵ له بڕیاره‌كاندا هه‌یه و ده‌رفه‌تى یه‌كسانیان هه‌یه له دیاریكردنى چالاكییه‌كانى گرووپه‌كه و هاوێشتنى هه‌نگاوه‌كانى كردارى و دابه‌شكردنى ئه‌رك و كار و بهرپرسیارهتییهكان، و نه‌ك ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌ڵكو ڕێبه‌رێكى دیمۆكراسى هانده‌رى ئه‌ندامانى گرووپى خۆى ده‌بێ تاوه‌كو به‌و په‌ڕى ئازادى و ویستى خۆیان به‌شدارى له دانوستاندنهكاندا بكه‌ن، چونكه باش ده‌زانێ له پشته‌وه‌ى ئه‌و خه‌سڵه‌ته سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌كه و ئه‌و ئه‌ركه مسۆگه‌رتر ده‌بێ، چونكه له‌و حاله‌ته‌دا و به زانینى ته‌واوى ئامانجه‌كه‌ى گرووپه‌كه له لایه‌ن ئه‌ندامانى گرووپه‌كه گه‌یشتن به‌و ئامانجه ئاسانتر و گه‌ره‌نتى ده‌بێ، و ڕۆحى ده‌ستپێشخه‌رى و داهێنان زیاتر ده‌بێ، و هه‌ر یه‌كه له‌و ئه‌ندامانه زیاتر هه‌ست به گرنگیى خۆى و به‌شداریكردنى له‌و كار و بڕیاره‌دا ده‌كه‌ن و به هه‌مان ئاراسته‌ش ئاستى ڕه‌زامه‌ندى له نێویاندا زیاتر ده‌بێ، و ئه‌وه‌ش بۆ بهرزكردنى ئاستى به‌رهه‌مى ئه‌و دامه‌زراوه و گرووپه پێویست و گرنگه. و خاڵێكى دیكه‌ى ڕێبه‌رێكى دیمۆكراسى وه‌ك خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیى ئه‌و جۆره سه‌ركردانه كاركردنه له پێناو پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌ندامانى گرووپى خۆى و پاراستنى ئه‌و یه‌كگرتووییه و وه‌لانانى ناكۆكییه‌كان، و ته‌ركیزكردنه سه‌رچاوه‌ى ململانێیه‌كان.
به پێچه‌وانه‌ى سه‌ركرده‌یه‌كى دیكتاتۆر و ئۆتۆكرات، كه هیچ ده‌رفه‌تێك به ئه‌ندامانى گرووپ و دامه‌زراوه‌كه‌ى نادات كه كه‌مترین ناڕه‌زایه‌تى به‌رامبه‌ر به ئامانج و كار و پرۆژه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن، ڕێبه‌رێكى دیمۆكرات ورده‌كارییه‌كانى پرۆژه و پلانه‌كه له نێو گرووپه‌كه‌ى خۆیدا به دوورودرێژى و تێروته‌سه‌لى ده‌خاته‌ڕوو و به بێ به‌كارهێنانى شێوازه تووندهكانى چاوسووركردن و ترس و تۆقاندن، ده‌رفه‌تیان پێده‌دات كه به ئازادى دانوستاندنى له باره‌وه بكه‌ن و ڕاى خۆیان ده‌رببڕن و ئه‌گه‌ر ناڕه‌زایه‌تى و ڕه‌خنه‌یان هه‌یه به ڕاشكاوانه ده‌ربڕینى لێوه بكه‌ن. به واتایه‌كى دیكه ئه‌ندامانى گرووپه‌كه ئاگادارى ورده‌كارییه‌كانى ئه‌و پرۆژه و بابه‌ته‌ن، و ئه‌وه‌ش شێوازێكى دیمۆكراسیانهى هاندان و كاریگه‌رى و قهناعهتپێكردنه، كه له ڕێبه‌رایه‌تى جۆرى دیمۆكراسیدا ئه‌و په‌ڕى ده‌رفه‌ت ده‌داته ئه‌ندامه‌كان كه مه‌یل و حه‌زه‌كانیان تێر و دابین بكرێت و خۆیان و بابه‌ته گرنگه‌كان زیاتر بناسن و بگه‌نه به‌رزترین ئاستى هۆشیارى و ڕ‌ۆشنبیرى و ده‌ركپێكردن و هێنانه كایه‌ى كه‌شێكى دیمۆكراسى و به‌هێزكردنى هه‌ستى به‌رپرسیاره‌تى، و به‌گه‌ڕخستنى هه‌وڵه‌كان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى بابهتهكان و بڕیاره‌كه. جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى كه كۆبوونه‌وه‌ى 7/ حۆزه‌یران/ 2017 به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رانى هه‌موو حزبه سیاسییه‌كانى نێو په‌رله‌مانى كوردستان و حكومه‌ت و جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم و ... هتد، تیشكى خسته سه‌ر بارودۆخى سیاسیى نێوخۆ و عیراق و ناوچه‌كه و جیهانى، و بێگومان ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ته‌واوكه‌رى كۆبوونه‌وه‌كانى پێشووترى وه‌ك 18/گۆڵان/2015 بوو، كاتێك جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى له ئه‌مریكاوه گه‌ڕایه‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆبوویه‌وه و ئه‌نجامى سه‌ردانه‌كه‌ى خسته‌ڕوو، و هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه بوو كه لایه‌نه‌كانى سیاسى پشتگیریى ڕاشكاوانهى خۆیان بۆ سه‌ربه‌خۆیى ده‌بڕى، ته‌نانه‌ت ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى ڕوو له سه‌رۆك بارزانى ده‌كات و ده‌ڵێ:" جه‌نابى كاك مه‌سعود، ئه‌وه كارێكى مه‌زن و بهرپرسیارهتییهكى مه‌زنه. ئایا به‌ڕێزت ئاماده‌ى هه‌ڵگرتنى ئه‌و بهرپرسیارهتییهى؟" و جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى وه‌ڵامى دایه‌وه:" به‌ڵێ ئاماده‌م ئه‌م به‌رپرسیاره‌تییه مه‌زن و مێژووییه هه‌ڵگرم، به مه‌رجێك له لایه‌ن كه‌سانى نێو خۆ له بار نه‌برێت".
به‌واتایه‌كى دیكه جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى به‌و په‌ڕى بنه‌ماكانى دیمۆكراسى له دانوستاندنێكى دوورودرێژ و تێروته‌سه‌ڵ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان له 7/حۆزه‌یران/2017 و به پشتبه‌ستن به ڕاى هه‌موو نوێنه‌رانى پارته سیاسییه‌كان هه‌ندێ بڕیارى گرنگیدا، وه‌ك ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له 25/ئه‌یلولى/2017، و له پێناو گه‌ره‌نتیكردنى كۆده‌نگیى نیشتمانى، ده‌بوایه لایه‌نه سیاسییه‌كان په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه و كێشه سیاسییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، و دۆخى گۆزهرانى هاوڵاتیان باشتر بكه‌ن، و كار بۆ نه‌هێشتنى كێشه ئابوورییه‌كانیان بكه‌ن، و له میانه‌ى به‌شداربووانى لایه‌نه سیاسییه‌كان ته‌نانه‌ت پێكهاته‌كانى توركمان، ئاشوورى، كلدانى، و سریانى و ... هتد، یش به‌شدار بوون، و دواتر لیژنه‌ى تایبه‌ت به ڕاپرسییه‌كه و پێداویستییه‌كانى پێكهێنران، و بڕیارێكى هه‌رێمیش ده‌ركرا كه له پێشه‌كییه‌كه‌یدا هه‌موو ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ى كه ببون به هۆكارى په‌نابردنه به‌ر ئه‌و ڕاپرسییه خرابوونه‌ڕوو.
جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى به ڕێبهرایهتیكردنى ئه‌م پرۆسه‌یه له ماوه‌یه‌كى دوورودرێژ و قۆناغ به قۆناغ و په‌نابردنه به‌ر بنه‌ماكانى دیمۆكراسى ئه‌و په‌ڕى توانایى خۆیان خسته‌گه‌ڕ تاوه‌كو كه‌مترین كه‌م و كۆڕى تێیدا هه‌بێ و زیاترین بنه‌ماكانى دیمۆكراسى، به‌تایبه‌ت به‌شداریى هه‌موو لایه‌نه‌كان، تیایدا جێبه‌جێ بكرێ و ئه‌وه‌ش له سۆنگه‌ى بایه‌خى جه‌نابیان بووه بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه و بنه‌ماكانى دیمۆكراسى له سیاسیی‌دا و له بابه‌تێكى گرنگ و چاره‌نووسساز، كه وه‌ك جه‌نابیان پێشبینى كردبوو به خیانه‌ت و غه‌در وه‌ك پێویست به ئامانجه‌كانى شاد نه‌بوویه‌وه. ئا لێره‌دایه كه ڕووى ڕاسته‌قینه‌ى هه‌ندێ كه‌س ده‌رده‌كه‌وێ و وه‌ك كورد گۆته‌نى :" بانێكه و دوو هه‌وا"! ئه‌و ڕیسوایانه له لایه‌ك به‌شدارى له‌و پرۆسه‌یه ده‌كه‌ن و له لایه‌كى دیكه‌وه خیانه‌تى لێده‌كه‌ن و خه‌نجه‌رى نامه‌ردانه لێى ده‌وه‌شێنن و پشت له هیوا و ئاره‌زوویه له مێژینهكانى میلله‌تێك ده‌كه‌ن كه به پێداگرى و جهختكردنى ڕێبه‌رێكى دیمۆكراتخواز ده‌رفه‌تى هه‌رێمى و ناوچه‌یى و جیهانیى قۆستووه‌ته‌وه و نیازى هه‌بوو باشترین سوودى لێوه‌ربگرێ به‌ڵام نامه‌ردانه و دوور له ئه‌قڵ و لۆژیك و به‌لاڕێدا بردنى پرۆسه‌كه گۆرزێكى كۆشنده له‌م ده‌رفه‌ته درا كه ببووه ئۆمێدى هه‌موو كوردێكى نیشتماندۆست و كوردپه‌روه‌ر و تامه‌زرۆى ئازادى له هه‌موو پارچه‌كانى كوردستان. ئه‌و كه‌س و لایه‌نه به‌و كرده‌وه نه‌شرین و ناجوامێرانه‌ى خۆیان سه‌لماندییان كه نه‌ك ته‌نها هیچ به‌هایه‌ك به بنه‌ماكانى دیمۆكراسى ناده‌ن به‌ڵكو دژى به‌دیهاتنى بچووكترین مافه‌كانى میلله‌تێكن كه له ماوه‌ى زیاتر له سه‌د ساڵى ڕابردوو هه‌موو سته‌مێكى لێكراوه و هزاران تاوانى دڕندانه‌ى له به‌رامبه‌ر كراوه. ئه‌و كاره و خیانه‌ته له لایه‌ك نیشانه‌ى لاوازیى كه‌سایه‌تى و نه‌بوونى ژیرى و عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌ى لۆژیكییه بۆ باشتركردنى بژێوى و دۆخى میلله‌ته ستهملێكراوهكهى كورد، و ڕه‌فتارێكى گه‌مژانه‌یه كا كاریگه‌ریى خراپى هه‌یه و دواتر به زیانى خودى ئه‌و كه‌س و لایه‌نه ته‌واو ده‌بێ، و هه‌روه‌ها جۆره ڕیسك و نه‌ترسانه له جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵكى ئاساییه، له كاتێكدا كه ترسانى سیاسه‌تمه‌داران له جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵكى ئاسایى پێویسته و یه‌كێكه له بنه‌ماكانى سیسته‌مى دیمۆكراسى، و له لایه‌كى دیكه‌وه دژى بنه‌ماكانى بایۆلۆژیى پێكهاته‌ى فسیۆلۆجیى مرۆڤه، كه وه‌ك چارلز داروین ده‌ڵێ "هاوسۆزى یه‌كێكه له ڕه‌مه‌كه گه‌شه‌سه‌ندوو و پهرهپێدراوهكانى سروشتى گیانه‌وه‌رانه تا له سایه‌یدا مرۆڤه‌كان بتوانن له ته‌نیشت یه‌كتر و له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا به‌ره‌و ڕووى ئاڵنگارى و مه‌ترسییه‌كانى ژینگه‌ى ده‌وروبه‌رى خۆیان بن تا به هۆیه‌وه یه‌كترى بپارێزن و له له‌نێوچوون بپارێزرێن"، چونكه زانایانى وه‌ك ریچارد داوكینز (Richard Dawkins)، پسپۆرى به‌ریتانى له بوارى بایۆلۆجى و یه‌كێك له شوێنكه‌وتوانى داروین پێیانوایه كه ئه‌م ڕه‌فتاره، واته هاوسۆزى (empathy)، له مرۆڤه ئاساییه‌كان ده‌بێته میم (meme) و جینهكى زاڵ و به‌سوود و بوونه‌وه‌ره‌كانى داهاتوو ده‌گوازرێته‌وه و به كه‌ڵك ژیان و مانى ئه‌و گرووپ و نه‌ته‌وه‌یه دێت، و نه‌بوونى ده‌بێته هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسى چونكه ده‌بێته هۆى په‌رته‌وازه‌یى و لاوازى له به‌رامبه‌ر دوژمنان و نه‌یاران و ڕكابهران. بۆیه خیانه‌ت و پشتكردن له میلله‌تى خۆت، به تایبه‌ت كاتێك ئه‌و ڕه‌فتاره به‌شێك بێ له پێكهاته‌ى DNAى ئه‌و كه‌سانه، به جۆرێك له جۆره‌كان دژى هاوسۆزیى و بنه‌ماكانى دیمۆكراسیهته، كه دوو پێداویستیى ژیانێكى بهختهوهرانهن له نێو كۆمه‌ڵگه و نه‌ته‌وه‌كاندا، و به‌تایبه‌تى كورددا. ئه‌مه له كاتێكدایه كه بڕیارى ریفراندۆم جگه له‌وه‌ى كه كارێكى هاوبه‌ش و بڕیارێكى به‌كۆمه‌ڵ و دیمۆكراسیانه بوو، بڕیارێك بوو سه‌لمێنه‌رى ئه‌و ڕاستییه بوو كه " هاوبه‌شى و هاوسۆزى"، كه له تیۆریى دارویندا پێگه و جێگه‌یه‌كى تایبه‌تى هه‌یه، بۆ كورد چه‌ند گرنگ و چاره‌نووسساز و له هه‌مانكاتدا پێویست و له جێگه و كات و ساتێكى گونجاو‌دا بوو، و هه‌وڵێك بوو كه به پێى تیۆریى سایكۆلۆژیاى په‌ره‌سه‌ندنى داروینى هه‌نگاوێكى ژیرانه‌ى میلله‌تێك بوو كه دركى به‌وه‌كرد كه له دواى په‌لامارى دڕندانه‌ى داعش، هێشتان مان و ژیانى له مه‌ترسییه‌كى مه‌زندایه و ئه‌گه‌ر فریاى خۆى نه‌كه‌وێ ئه‌گه‌رى دووباره و چه‌ند باره‌بوونه‌وه‌ى جینۆساید و ئه‌نفال و كیمیابارانى هه‌یه، بۆیه هاوبه‌شى و هاوسۆزیى هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌و كات و ساته‌دا هه‌وڵێكى بایۆلۆجیى خۆپارێزى بوو، كه له هه‌مانكاتدا له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانى دیمۆكراسیشدا ده‌گونجا. ئه‌زموونى كورد پێشانیداوه ههرچییهكى به‌سه‌ر هاتبێ و هه‌ر ئازارێكى تاڵى چێشتبێ به هۆكارى نه‌بوونى هاوسۆزى، كه خۆى له په‌رته‌وازه‌یى و لێكترازان و یه‌كنه‌گرتن و یهكترقبووڵنهكردندا بینیوه، بووه كه له هه‌موو حالهتهكاندا به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانییه‌كان كراوه‌ته قوربانیى به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سك و تایبه‌تى و كه‌سییه‌كان، و دوژمنانیش ئه‌و هه‌له‌یان قۆستووه‌ته‌وه و گۆرزیان له كورد وه‌شاندووه. جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى هه‌میشه هه‌ستى به‌و مه‌ترسییه كردووه و ریفراندۆم هه‌وڵێك بوو بۆ ڕێگریكردن له‌و مه‌ترسییانه.
*پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر/ زانكۆى زاخۆ

د. نه‌سره‌دین ئیبراهیم گولى*