یەکگرتووی کورد و ڕێکخستنەوەی ناوماڵی کورد مەرجی سەرکەوتنە

یەکگرتووی کورد و ڕێکخستنەوەی ناوماڵی کورد مەرجی سەرکەوتنە



درێژایی مێژووی گەلی کورد، هەموو کات پێویستمان بە یەکتر هەبوو. لە ژیاندا، سەرەڕای بیروبۆچوونی ئاینی و جیاوازی زاراوەی زمان و کەلتور، پێویستە گرنگی بە پاراستنی خاک و نیشتمانمان بدەین، چونکە هەموومان لەسەر ئەو خاکە دەژین ـ ئەویش کوردستانە. نابێت چاومان لەوە بێت یەکتر بشکێنینەوە بۆ چەند دەستکەوتێکی کاتی کە ببێتە هۆی دابڕان و لێک‌دورکەوتن.سەڕەڕای هەموو جیاوازیە کۆمەڵایەتیەکان، سیاسی و ڕێبازە ئاینیەکان، ئێستا دوژمنەکانمان دەوریان داوین لە هەر چوار لاوە. کەس ناپرسێت ئەمە باشوری کوردستانە، یان ڕۆژهەڵاتە، یان باکورە، یان ڕۆژئاوا. ئەوان هەموو هەوڵ دەدەن کورد قرمان بکەن و نەهێڵن کەس چاوەڕێی مافی مرۆڤ و نەتەوەی یەکگرتوو بکات.ووڵاتانی زلهێز تەنها بەرژەوەندی خوازی خۆیان دەبینن و درۆ لەگەڵ کورد دەکەن. ئەمریکا و هاوپەیمانانیش کاریان بە ئێمە نەما، تەنانەت چەک و جبەخانەیان بەجێ نەهێشت لە کوردستان. بۆیە لەم سەردەمە کورد کەس پشتیوانی ناکات، تەنها یەکگرتووی خۆی پشتیوانی دەکات.کات درەنگ نەبووە: پێویستە کورد ناوماڵی خۆی ڕێکخاتەوە و واز لە بەرژەوەندی حزبی و خوازی خۆی بدات. نابێت کارەکە لەوە دەرچووە. پێویستە هەموومان یەکبگرین بە یەکگرتووی ئامانجەکانمان، تا زوو پەرلەمان کارا بکرێتەوە و دەست لەناو دەست حکومەتی هەرێم لەم چەقبەستووە ڕزگار بکەین.ئەم گەلە ستەم‌لێکراوە لەبەرامبەری داگیرکەرانی خاک و نیشتمانی کوردستاندا. ئەگەر یەک‌دەنگ و یەک‌هەڵوێست بن، هیچ کات دوژمنان ناتوانن ئێردەی گەلی کورد بڕوخێنن.بۆیە ئەرکی هەموو حزبە کوردستانیەکانە کە بە دانیشتن کێشە و گرفتەکان چارەسەر بکەن. کێشەی ناوماڵی کورد چارەسەر بکەن. دوژمن هەردەم سەنگەری لێگرتووین ، بۆیە هەموو بڕیار بدەین و بڵێین: یان کوردستان یان نەمان. دوژمنیش ڕیسوا دەبێت.

Top