ئاپوچییەکان لێرەو لەوێ
ماوەیەکە ، ئاپوچییەکان لێرەو لەوێ ، بەپیلانێکی نوێی بەخێوکەرەکانیان ,هاوشيوەی هەندێ هاوشانە خۆچەمێنەکانی لەمەڕخۆمان ، دەم لە سیاسەت وەردەدەنەوەو پەلاماری حوکومڕانی هەرێمی کوردستان دەدەن ، ئەوەی ڕاستیبێت ، هەندێک رێزلەخۆیان بگرن باشترەو دورکەونەوە لەو ناپاکییەی وەکو پیشە بۆیان ماوەتەوە ، ڕاستر وایە سەرقاڵی پرۆسەی چەکدانان و خۆبەدەستەوەدان بن و هەوڵی بەدەستهێنانی بەزەیی و لێبوردن بدەن ، بۆ ئەوانەی تا ئێستا بەر لێبوردنەکە نەکەوتون .
ئەوان لەهەمو کەسێکی دیکە باشتر دەزانن یاخین لە پرسی نەتەوایەتی گەلەکەمان و ، لە مێژەوە دەستیان کەشف بووەو ناتوانن ، خزمەتەکانیان بۆ داگیرکەران بشارنەوە ، چۆنکە تومارگەیان سیخناخە لە وێستگەی بەکرێگیراوی و دژایەتی بزووتنەوەی کوردایەتی.
لە کاتێکدا سیاسەتی دیارو فەرمی هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی سیاسەتی نەتەوەیانەی پارتی دیموکراتی کوردستان ، بریتییە لە ؛ (دەستوەرنەدان لە کاروباری سیاسی بەشەکانی دیکەی کوردستان و پشتیوانیکردن لەو هەنگاوانەی پارتە سیسییەکانی بە باش دەزانن) ، لە بواری چارەسەرکردنی گرفتەکانیان ، لە گەڵ حکومەتەکانی خۆیان .
ئەبێ ئەو ڕاستییە درەوشاوەیە تێبگەن ؛
(( هەرێمی کوردستان ، قیبلەنمای کوردایەتییە و بەرهەمی خوێنی شەهیدان و خەباتی پاکی گەلەکەمانە)). هەمیشە لە برەوو پێشکەوتندا دەبێت و پیلانەکان وەکو هەمو جارێک شکست دەهێنن.

عارف روشدی*