شۆڕشی گوڵان ئەو شۆڕشەی دوژمنان چاوەروانی نەبوو!!!

شۆڕشی گوڵان ئەو شۆڕشەی دوژمنان چاوەروانی نەبوو!!!

 

 

 

شۆڕشی گوڵان لە 26ی ئایاری 1976،  وەڵامی ڕێککەوتنە خیانەتکارەکەی 6ی ئاداری 1975 لە نێوان ڕژێمی لەناوچووی عێراق و شای ئێران هاتە ئاراوە. وەک گورزێکی بەتین و بەهێز بەرامبەر دوژمنانی کورد بە گشتی و بۆ ئەوانەی هێرشیان کردبووە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕێبەرەکەی، باوکی ڕۆحی کورد، ژەنەڕاڵ مەلا مستەفا بارزانی، و شۆڕشی ئەیلول.

تەنها چەند مانگێک تێپەڕی دوای نسکۆی ئادار تا جەماوەری دڵسۆزی کوردستان لە دەوری سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرکردە نەمرەکەی مەلا مستەفا بارزانی کۆبوونەوە،  بۆ هەڵگیرسانی یەکەم پریشکی شۆڕشی گوڵان کە درێژکراوەی گەورەترین شۆڕشی کوردی گەلی کوردە لە سەردەمی هاوچەرخدا، شۆڕشی ئەیلولی ١٩٦١- ١٩٧٥.

شۆڕشی گوڵان هەر لە سەرەتای ڕۆژانی دەسپێکی یەوە زیانی زۆری بە ڕژێمی پێشوودا گەیاند، کە بە ئاسن و ئاگر حوکمڕانی دەکرد، هەزاران کوردی بە زۆری ئاوارە کرد بۆ بیابانەکانی باشووری عێراق، هەزاران گوندی ڕووخاند بۆ ئەوەی جێگە بۆ ناوچە سەربازییەکان خۆش بکات، تەنانەت ئاژەڵ و ڕووەکەکانیش بە زیندووی لەو ناوچانە بوونیان نەبوو. بەڵام شۆڕشی گوڵان لەگەڵ دڕندایەتی دوژمن توانی لە دەیان داستانی قارەمانی بێ وێنە دوژمن بشکێنێ لە نێو ئەو داستانانە قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەدا، داستانی خواکورک بوو، بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆک مەسعوود بارزانی بوو.

شۆڕشی گوڵان لە هەلومەرجێکی ئەوپەڕی ئاڵۆزدا سەریهەڵدا، کە دوژمنانی کورد بۆ لەناوبردنی ئەو میللەتە کۆدەبوونەوە و یەک هەڵوێست و دەنگ بوون، ئەو میللەتەی کە تەنها داوای مافە ڕەواکانی خۆی دەکرد، ئەویش سادەترینیان ژیان بە کەرامەت  لەسەر خاکەکەی. سەرەڕای هەموو ئەوانە و دڕندەیی دوژمنان، گەلی کورد سەری بۆ نەیارایان دانەناوە، بەڵکو لە شاخ و دەشت و شارەکانی کوردستان، بە سەرکردایەتی باوکی ڕۆحی گەلی کورد، جەنەڕاڵ مەلا مستەفا بارزانی، لە ڕێگەی شۆڕشی گوڵانەوە، درێژە بە خەباتەکەی دا. بەڵام دوای ساڵانێک لە دەسپێکت شۆڕش جێی هێشتین، بەڵام ڕۆحی لای ئێمە مایەوە، کە هێز و مۆڕاڵی بەرز و سەرکەوتن لێیەوە وەردەگرین.

دووەم نسکۆی سەردەمی شۆڕشی گوڵان، ماڵئاوایی سەرکردەی نەمر  هەردەم لە یاد کاکە ئیدریس بارزانی بوو کە پاڵپشتی سەرۆک مەسعوود بارزانی بوو. ئەرکی ڕێبەر مەسعوود بارزانی بەم کارەساتە قورس تر بوو، بەڵام سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و پێشمەرگەی قارەمان و جەماوەر لە دەوری گردبوونەوە. و بە ئەزمون و کەسایەتی کاریزمای خودی سەرۆک بارزانی و  هێزی پێشمەرگە توانیان کەوا چەندین داستان تۆماربکەن بەتایبەتی داستانی خواکورک.

لەگەڵ ئەوەی دەسەڵات بە دڕندەیی و شەڕانگێزی و بۆردومانکردنی شارەکانی کوردستان بە چەکی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی دەستیپێکرد و هەڵمەتی ئەنفال لە دژی 180 هەزار هاوڵاتی بێتاوانی کورد، بە زیندووی ناشتنیان، سەرەڕای ئەم تاوانانە و ئەوانی تر، گەلی کورد خۆی نەچەماند، بەڵکو و لە ساڵی ١٩٩١ ڕاپەڕینی بەهاری دەستپێکرد و کوردستانی لە چنگی دەسەڵاتی دیکتاتۆر ڕزگار کرد، پاشان پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستانی پێکهێنا، کە بەرهەمی شۆڕشی گوڵانە. لە کاتی ڕاپەڕیندا هەزاران ئەندامی سوپای عێراق بە دیل گیران، سزا نەدران بەڵکو مانەوەیان لە کوردستان یان گەڕانەوە بۆ ناو خێزانەکانیان هەڵبژارد. بەشێک لە سەربازەکان پێیان باش بوو بە کەرامەت و شەرەفەوە لە کوردستان بمێننەوە و ئەم دەستپێشخەرییە دەگەرێتەوە بۆ رێبازی پیرۆزی بارزان.

شۆڕشی گوڵان نەخشەی سیاسی عێراقی گۆڕی، بەتایبەتی دوای ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی 1991، کورد لە دوای ساڵی 2003 شەراکەتی لە دەوڵەتی هاوچەرخی عێراقدا بەدەستهێنا و بەشداری لە حوکمڕانیدا کرد. ڕێبەر مەسعوود بارزانی لە هەوڵی بونیاد نانی دەوڵەتێکی دیموکراتی مەدەنی لەسەر بنەمای تەوافوق و هاوسەنگی و شەراکەت.

ئەمڕۆ دەبینین کوردستان، لە ئەنجامی شۆڕشی گوڵان، چێژ لە سەقامگیری و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی وەردەگرێت.کوردستان وەک مۆدێلێکی دیموکراسی لە ناوچەکەدا دەیبینین. لە ساڵیادی شۆڕشی گوڵان، پێویستە ماڵی کورد یەکبخرێت بۆ بەرژەوەندی باڵای کوردستان، چونکە پارچەپارچەبوونی ماڵی کورد تەنها خزمەت بەو دوژمنان دەگەیەنێ کە لە هەوڵی چاندنی ناتەبایی لە نێو کورددانە بۆ بەرژەوەندی خۆیان. یەکخستنی کورد وای لێدەکات هێزێکی بەهێز بێت کە ئەمەش لە بەرژەوەندی دوژمنان نییە، دوژمنیش ئەمە دەزانێت، بۆیە کار بۆ دابەشکردنی ماڵی کورد و تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان ڕۆڵەکانی هەمان گەل دەکات.

Top