(مسرور بارزانی خەریكە بخنكێ)

(مسرور بارزانی خەریكە بخنكێ)


پەرەسەندنی جەنگی ستراتیژی ئێران-ئامریكا و ئیسرائیل، وەرچەرخانێكی بەهێزی لەبواری ستراتیژیەكان توور داوە و كاریگەری دوور مەودای زۆر مەترسیدار و قوولی لەسەر هەناوی سێكتەرەكانی وڵاتانی دراوسێ و دوورگە داناوە و زۆر بەشێوەیەكی چڕ و پڕەوە بەر هەڕەشە ڕاستەوخۆی پەڵامارەكانی دەوڵەتی ئێرانێ ئەكەون و گورزی كەمەر شكێن و كوشندەیان ئاراستە ئەكات و گەوهەر و سیمای وڵاتانی كەنداویش زۆر بەچڕی دەكەونە ژێر ئاگربارانی مووشەكە بالیستیەكانی ئێران،چونكە ئێران پەیوەندێكی ڕاستەوخۆی بە نانەوەی هەر یەكە لەم وڵاتانەوە هەیە لەبەر ئەوەی ژمارەیەكی زۆری ئێرانی بۆ كاری جۆراو جۆر و هەر بابەتێكی تر لە وڵاتانی دوورگە و كەنداو ئاكنجیی بوونە و جووڵەی بەردەوامی رۆژانەی خۆیان ئەنجام ئەدەن و گەوهەر ئەم جووڵەیەش بۆ هەر مەبەستێك و كارێكی ستراتیژی بێت لەپێناوی بەرژەوەندی هەڕەمی دەسەڵاتداری ئێران-ەوە بێت.
بوون و جێگربوونی بنكە ستراتیژیەكانی لۆجستی سەربازی ئامریكا لە وڵاتانی كەنداو، لەدوای جەنگە ستراتیژەیكانی عێراق و ئامریكا لەو ناوچەیە جێگیربوونی هەمیشەییان بەخۆیانەوە دیووە، كە ئەمەش هەمیشە هەڕەشەیە بۆ سەر پێگە ستراتیژیەكانی قورسایی مێشك و دڵی تاران،ئەمەش بەهۆی بوونی بنكەی سەربازی و لۆژیستی ئەمریكیەكان و وڵاتانی ڕۆئاوا لە وڵاتانی كەنداو، بۆیە بەبەر دەوامی ئەكرێنە ئامانج و تووشی زەرەر و زیانێكی زۆری ئابوری و وێرانبوونی پێگەی ژێرخان و سەرخانی ئابوری هاتوون و بەخۆشی بێ و بەناخۆشی بێ، تێوە گڵاون و زۆر بەشەرم و دڵگەرانیەوە، بەژداری ئەو جەنگە ستراتیژەیان كردووە.
ڕەنگە جۆری بەژداری كردنی وڵاتانی پلێتی عەرەبی جۆراو جۆر بێت، ئەم جۆراوجۆریەش سەرچاوەی لەهاوكاری ئابوری و هەواڵگەری و بەكارهێنانی خاك و رووبەرە ئاویەكان بۆ لێدانی ئامانجەكانیان لە ئێران.
كوردستان(باشور)یش- بەهۆی دراوسێی ئێران لەبەشەكانی ڕۆئاوا و باشوری ڕۆئاوای جوگرافیایەكی سەخت و دژواری لەگەل سنوری دەستكردی ئێران هەیە و بۆتە مایەی خولقاندنی نائارامێكی زۆر كە بەهۆی پارتە سیاسیەكانی كوردستانی ڕۆهەڵات، گومانێكی زۆری ئێران لە كوردستان ئەكرێت و هەر چەندە حیزبە سیاسیەكانی ڕۆهەڵات زۆر پابەندی بارودۆخی كوردستانن، بەڵام چاوی چاودێری لەسەر بنكە و بارەگاكانی كوردستانی ڕۆهەڵات داناوە و بۆنەتە بەئامانج گرتنی بارەگاكانیان لە سنوری سووڵیمانی و هەولێر، ئەمەش گەوهەری ستراتیژیەتی ئارامیی و ئاسایشی كوردستانی خستۆتە بەردەم ڕەهەندەكانی گروپە چكدارەكانی ناوەوەی عێراق تاكو بە شێوەیەكی زۆر دڕندانە سنورەكانی ویژدان و ڕێز و جوگرافیای ببەزێنن و ڕۆژانە لوولەی مووشەكەكان و دەمی دەڕۆنەكان ئاراستەی كوردستان بكەن.
لە جەنگی ستراتیژی ئامریكا و ئیسرائیل-ئێران، هەمیشە هەولێر چەقی قورسایی بۆمباران كردنی چەندین سەرچاوەی دیار و نادیاری هێڕشەكان بووە و پلەی یەكەمیشی وەرگرتووە لەبواری قوربانیدان.ڕەنگە لەئایندەش هەر پلەی یەكەمیش وەربگرێ لەبواری مووشەك و دەڕۆنەكان و هێڕشەكانیاندا.
پێودانگەكانی ستراتیژی جەنگ و پێشهاتە مەترسیدارەكانی جەنگ-زۆر بەشێوەیەكی خێرا و مەترسیدار كاریگەریەكانی لەسەر بەدەنە ستراتیژیەكانی ئابوری و سەربازی و ئارامیی و تەنانەت سەركردایەتی سیاسیی كوردستانیشی گرتوەتەوە و كار و كاردانەوەی لەسەر قووڵایی ئاسایشی كوردستان بەگشتی و هەولێر بەتایبەتی داناوە و ڕەنگە كار وا بڕوات هەڕەشە و گووڕەشەكان زیاتر لە نێو جەرگەی هەولێریش نزیكببنەوە و بتەقنەوە و بەرەو ئاڵۆزی و قەیرانێكی خێرای نائارامی كاتی ببات. بۆ ئەوەی ئارامی هەولێر دوور بێ لەهەڕشە و هێڕشەكانی گرووپ و ئەوانەی بۆ بەعس ئەگرین و دەوڵەتی ئێرانێ پێویستە حكومەتی كوردستان ڕەچاوی ئەم بنەما ستراتیژانەی خوارەوە بكات تاكو ئەو قەیرانە سەختەی عێراقی گرتوتەوە و لێی ڕزگار بێ و بەكەمترین قوربانیدان لە نێویدا دەربچین و بە ئامانجە دوورەكانی ستراتیژی خۆمان بگەین، و ئاراستەی شەڕگە و لەشكری هەمەچەشنەی سنورەكانی كوردستان كە بۆنی وەهم و وسونەگەری و شیعەگەری و وەكاڵەت و ئێرانگەریان لێوە دێت زۆر حەكیمانە بەرەو قووڵایی دەولەتی عیراق رەوانە بكرینەوە و تاكو كاریگەریەكانی شەڕ و بەركەوتە و لێكەوتەكانی ئەو هیزەیان كەمبێ لەسەر كوردستان، لە گرینگترین بنەما بەدەنە ستراتیژیەكانی دابین كردنی ئارامی بۆ پایتەختی كوردستان ئەمانەی خوارەوەن:
(مەسرور بارزانی)سەرۆك وەزیرانی كوردستان، لەنێوەڕاستی بازنەی كارەساتەكاندایە و تەنانەت بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ دەستیان لە قوڕگی ناوە و خەریكە بخنكێ بەڵام بۆ دوورخستنەوەی كارەساتەكان و هەر كردەیەكی نەخوازراو دەبێ زۆر بەشێوەیەكی زانستیانە و زانایانە،خۆی لەبەردەم بەدەنە ستراتیژیەكانی بەرگری سەخت و دژوار، كە هەموو هێزە ستراتیژیەكانی بەرەنگاری و بەرگری بەكاربێنێت و هەمیشە جومگە هەستیارەكانی بەرگری بەهێز بكات و بكەوێتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە، چونكە ئەكەوینە نێو جەنگە داسەپاوەكان و مەترسیدارەكان، دەبێت حكومەتی كوردستان پایتەختی كوردستان بەسەر شەش بازنەی ستراتیژی بەرەنگاری و رووبەڕووبوونەوە دابەشبكات و بەچەك و جبەخانەیەكی فیتۆنەوە، بۆ ئەوەی حكومەت ئامادەبكات، بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو كە روبەڕوومان ئەبێتەوە و كە خۆی لەمانە ئەبینێتەوە:
١-بەدەنی بەرگری ستراتیژیەتی باكووری هەولێر،بریتیە لەهێنانی لەشكرێكی زۆری ڕاهێنانكراو و تواناداری كاریگەر بە پێشكەوتووترین زانستی سەربازی و زانیاری سەردەمی جەنگی و تەكنۆلۆژیا، ئەمە بارەگای سەرەكی لە نزیك مەلا ئومەر بێت و بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو نامۆ كە سەرهەڵبدات لە نێو جەرگەی هەولێر بەهۆی شانە نووستووەكانی گرووپەكان و ئەو عەرەبانەی عەیامێكە زۆر بە شارەزاێیكی بەهێز و كاریگەر خۆیان لەگەڵ خەڵكی هەولێر گونجاندووە، چونكە تایبەتمەندێكی تاكی عەرەب ئەوەیە زۆر بە خێرایی خۆی ئەگونجێنێ لەبواری تێكەڵاویی و پەیوەندی كۆمەڵایەتی كۆمەڵایەتی و ڕەفتاری ئەرێنی كۆمەڵایەتی،ئەمەش مەترسێیكی گەورەیە، ئەگەر هاتوو هەر جووڵەیەكی ئەوتۆ بكەن ببێتە مایەی پەشێوویی و ناپەسەندی حكومەتی كوردستان. بوونی ئەم هێزە لە چركە ساتێكا ئەتوانێ پەلاماری راستەوخۆی بازنەی باكووری هەولێر بدات و وێرانەیان بۆ دروست بكات و بەرەو پووكانەوەیان ببات و دەرگەی قیامەتێكی كورت مەودایان بە ڕوو بكاتەوە و تەفرووتوونایان بكات.
٢-بەدەنی بەرگری ستراتیژیەتی باشووری هەولێر. ئەم بازنەیەش ڕاستەوخۆ دەكەوێتە باشوری هەولێر سەر ڕێگای گوێر و مەخمور هێزێكی پتەویی كاریگەر و پەڵاماردەر و ڕاهێنراو بەزانستەكانی سەربازی و تكنۆلۆژیا بە جبەخانەیەكی دەوڵەمەند و پڕ لە چەك و تەقەمەنی زۆر كاریگەر بوون و ئامادەگیی تەواوی هەبێ و قورسایی ستراتیژی چەكەكان لەسەر باشوری هەولێر چڕ بكرێنەوە و لە حاڵەتی ئامادەباشیی تەواو دابن بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو ناپەسەند كراو لەو بازنەیە، بۆیە دەبێ حكومەتی كوردستان زۆر بەگرینگی و بایەخەوە سەیری بكات و ئاستێكی بەهێز و قوول نیشانی تابوری پێنجەم بدات و هەواڵ و دەنگ و باسەكانی قورسایی پێگەی ئەو هێزانە بگەنەوە دوژمن و تاكو وورە بەربدەن و كەرت بوون و شپڕەزەیی بكەوێتە نێوانیان.
٣-بەدەنی ستراتیژیەتی بەرگری ڕۆهەڵاتی هەولێر. بریتیە لەو بازنەیەی كە بەهەمان شێوەی بازنەكانی تر، مەترسی و هەڕەشەی بەسەرەوەیە، بۆیە ئەم هەڕەشەیە لە زۆر سەرچاوەی نامۆ و دەرەكیی هەستی پی ئەكرێ بۆیە دەبێ بە جوانترین شێوە حیسابی تایبەتی بۆ بكرێ و هێز و تواناداریەكانی سەربازی زۆر چڕ بكرێتەوە و زۆر بەتووندی و مكۆمیەوە كاری پێشمەرگەیی لەسەر بكرێ و بەهەمان شێوەی بازنەكانی تر چەك و جبەخانەیەكی فرە لەو شێوێنە جێگر بكرێت و تاكو لە هەر ئان و ساتێكدا ئامادەباشیی تەواویان تیا بێت بۆ روو بەڕووبونەوەی هەر كردەیەكی سەربازی و دوژمنكاری كە ڕوو لە بەشەكانی ڕۆهەڵاتی هەولێر بكات، كە ببێتە مایەی هەر قەیرانێكی ئاڵۆزی نائارامیی و لاسەنگی سەقامگیری و هەر هۆكارێك سەر لێشێواویی بێنێتە كایەوە و مەترسی بەسەر پایەكانی ئارامیی خەڵكەوە دروست بكات.
٤-بەدەنی ستراتیژی بەرگری ڕۆئاوای هەولێر. بریتیە لەو بازنەیەی ڕۆئاوای هەولێر بۆ جێگركردنی هێزێكی زۆر و زەوەندە لە دەرەوەی عەینكاوە بۆ ئەوەی وەك قەڵغانێكی پتەویی مرۆیی زۆر كاریگەر و ئامادەكراو بۆ هەر كارێكی ناڕەوا كە ئەنجامبدرێ و رووبەڕووی هەر نائارامیەك ببێتەوە و كە سەرهەڵبدات و بیەوێ مەترسی و هەڕەشە لەسەر ژیرخانیی ئاسمانی و پەیوەندیەكان دادەنێ و شوێنەكە بەرەو ئاڵۆزی و تێكچوونی بارودۆخەكە و تەرازووی ئارامیی لەو ئاراستەیە لاسەنگ بكات و بەرەو گومان و هەر كارێكی نەخوازراو ئەبێتەوە، پێویستە وەزارەتی پێشمەرگە هێزداری چڕ لەسەر خوودی ئاراستەكە دابنێت و بنەماكانی بەرگری زۆر بەهێز و كاریگەر بكەن و بۆ ڕەواندنەوەی هەڕەشەكان و مەترسیەكان لەهەر كاتێكدا.
پابەندیە لۆجستیەكان و چەسپاندنی هێزی فریاكەوتنی هێزەكانی ئاسایشی ناوەخۆ زۆر بە چڕی كاری لەسەر بكرێت و دیواری پۆڵایین و سەنگەری مرۆیی و قایمكاریەكانی رووبەڕووبوونەوە بەهەرووی هەر ئەگەرێكی نەخوازراو و ناپەسەند كە هەڕەشە و هەژموونگەرایی لەسەر بازنە هەستیاریەكانی هەولێر دروست بكات.
٥-١-بەدەنی ستراتیژی بەرگری ڕۆهەلاتی ناوەڕاستی هەولێر. جێگركردنی هێزێكی قەبە و شارەزا و بەهێز لەبواری ئاسایش و هێزەكانی ئاسایشی ناوەخۆ بۆ ئەوەی سەرپەرشتی ئەو شوێنە بكەن، بریتیە لە بازنەی شیراتۆن و ئیسكان و سەیداوە و بازاڕی نیشتیمان، بۆ ئەوەی ترس و ڕاڕایی بۆ خەڵك دروست نەبێت و بنەكانی ئاسایش نەكەوێتە بەردەم ڕەگەزەكانی چەتە و ڕەتەی جۆراو جۆری چونكە هاوڵاتیان ترس و لەرزیان بۆ دروست ئەبێ لەكاتی روودانی نائارامی لەهەر كاتێكدا.
٥-٢-بەدەنی ستراتیژی بەرگری رۆئاوای ناوەڕاستی هەولێر. چەسپاندنی هێزەكانی فریاكەوتن و كاریگەر لە بازنەی شەستی بەدەوروبەری پەرلەمان و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، و بەئاراستەی پارێزگای هەولێر چونكە بە مێشكی حكومەتی كوردستان دادەنرێت.
ئەم هێزە قورساییكی كارا و كاریگەری بەتوانای بەهێزی هەبێ بۆ حاڵەتی رووبەڕووبوونەوەی هەر كارێكی ئاڵۆزی كە لە ناوجەرگەی هەولێر روودەدات و ئارامی شار بەرە و ناجێگیری دەبات، جا بەهۆی هەر هێڕشێكی مووشەكیی و شانەی نووستوو و لاگیرانی خەون بە بێگانەوە ئەبینن كە هەمیشە هەڕەشەی كاتی بوونە لە ماوەی رابردوودا لەهەولێر و بازنەی دەوروبەریدا!!.
وە لە جێبەجێكردنی بەدەنە ستراتیژیەكانی بەرگری پێویستە حكومەتی كوردستان ئەم خاڵانەی خوارەوەش پەیڕەو بكات بە زووترین كات بۆ ئەوەی ئاسایشی هەرێم زیاتر بەهێز و خۆڕاگر بێت: كە ئەمانەی خوارەوەن:
١-سەركردایەتی سیاسیی كوردستان-بازنەكانی ئەڵقەی عەشائیری زۆر پێداچوونەوەی تەواوی بۆ بكات لەهەموو ئاراستەكانیدا، بۆ ئەوەی پەیوەندێكی مكووم دروستبكرێت.
٢-چربوونەوەی ئەو پڵانە بۆ پاراستنی گیانی كۆنسلگەریەكان و نوێنەری وڵاتانە لە كوردستان،تاكو لەهەر ئەگەڕێكی نەخوازراو پارێزراو بن.
٣-چاودێری كردنی چڕو پڕی عەرەبەكان و ئەو ئاوارانەی خەریكە جارێكی تر بەپیلان بێ و بە ناپیلان بێ رووبكەنەوە كوردستان بەهۆی تیكچوونی بارودۆخی عیراق حیسابی ووردیان و تایبەتیان بۆ بكرێت، چونكە مەترسیان بۆ سەر قەوارەی كوردستان هەیە.
٤-دروستكردنی ژووری عەمەلیات لە هەموو گوند و ناحیە و قەزاو شارۆچكە و شارەكان بۆ ئەوەی زوو فریای ڕەوتی رووداوەكان بكەون و بە بڕیاری تەندروست و بەجێ گەمارۆی كارەسات و ڕووداوەكان بدەن.
٥-بازنەی سنوورەكانی كوردستانیش بەهۆی ستراتیژیەتی هاوپەیمانەكانەوە پارێزراوە و بەڵام زیاتر لەم جەنگە تاكیتكی سەربازیی و جەنگی بەكاربێت بۆ ئەوەی كەمترین زیانی گیانی و ماددی بەر هێزەكانی پێشمەرگە كوردستان بكەوێت و بە سەڵامەتی ئەو جەنگە تێپەڕینین.

موزەفەر سرێشمەیی

Top