ڕیزدار (مەسرور بارزانی )وەک سەرکردەی مەزنی سکۆتلەندا William Wallace

ڕیزدار (مەسرور بارزانی )وەک سەرکردەی مەزنی سکۆتلەندا William Wallace

 

كاتێك William Wallace سەركردە مەزنەکەی سكۆتلەندیەكان كە شۆڕشی دژی ستەمی پاشایەتی ئینگلیزەكانی هەڵگیرساندبوو كەوتە دەست ئینگلیزەكان، بڕیار درا بە قورسترین سزا لە خاج بدرێت.

كاتێك خرایە زیندان، سەری بەرز كردەوە بۆ ئاسمان و گوتی:
«من زۆر ئەترسم خودایە، هێزم پێ ببەخشە تاكو بە باشی بمرم.»

كاتێكیش بردیان بۆ لە خاجدان، زۆر داوایان لێكرد پەشیمان بێتەوە لە هەڵوێستەكانی بۆ ئەوەی رەحمی پاشا بەدەست بێنێ و ئازاد بكرێت. بەڵام ئەم سەركردەیەی چاونەترس تا كۆتایی خۆی لە هەڵوێستەكانی نەگەڕایەوە و بە دەنگێكی بەرز هاواری كرد:
«سەربەستی، سەربەستی!»

ئەو لەنێوان ژیان و مردندا، مردنی هەڵبژارد؛ چونكە گەیشتبوو بەو باوەڕەی كە مردن لەپێناو سەربەستیدا شكۆیە، ڕەوشتی بەرزە و شەرەفمەندییە.

هەروەها كاتێك لە بەغدا داوای لە Masrour Barzani كرا تەسلیم ببێت و لەنێوان مردنی بەشەرەف و ژیانی بەسەرشۆری یەكێكیان هەڵبژێرێت، هەر وەك هەمیشە هەڵوێستی خۆی پاراست و پشت لە ماف و ئازادیی گەلەكەی نەکرد.

رێزدار سەرۆکی حکومەت مەسروربارزانی تەنها بۆ باشووری كوردستان نەوەستاوە، بەڵكو لە زۆر كاتدا فریای Rojavaیش كەوتووە، و بۆ Rojhelatیش هەر هەمان هەڵوێست و پشتیوانی هەیە.

وەك چۆن زەمەن تێدەپەڕێت، ئەوانەی واڵاسیان لەخاچ دا ناویان وەك تۆزی بەربا ڕۆیشت، بەڵام واڵاس وەك پالەوانێك چووە ناو مێژووەوە.

هەروەها ڕۆژێك دادێت ـ و زۆر دووریش نییە ـ هەموو ئەوانەی كە سەنگەریان لە دژی ڕیزدار مەسرور بارزانی گرتووە و هێرش دەكەنەسەر، وەك كێوش دەچنە حاویەیەوە و ناویان نامێنێت. بەڵام هەڵوێست و ئاكار و ناوی بارزانی وەك پالەوانێكی نەتەوەیی تا هەتایە لە مێژوودا دەمێنێت و مێژوو باسی دەكات

Top