تایلۆر سوێفت بووە ملیاردێر
خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی ئەمریكی (تایلۆر سوێفت) سامانەكەی زیادی كرد و ناوی چووە نێو لیستی ئەو كەسایەتی و هونەرمەندانەی كە سامانەكەیان زیاد لە یەك ملیار دۆلارە.
لە ماڵپەڕی ET عەرەبی بڵاوكرایەوە,بۆ ئەمساڵ فۆربس لیستێكی نوێی ڕاگەیاند ناوی 22 ملیاردێری تێیدایە و لە ئەستێرە دیارەكانی جیهان پێكهاتوون,كە كۆی سامانی ئەم كەسایەتییانە گەیشتە زیاد لە 48ملیار دۆلاری ئەمریكی,بەپێی بەراوردی ساڵانە و داتاكانی ئەم سەرچاوەیە زیادبوونێكی بەرچاو دەبیندرێت لە سامانی هونەرمەندانی بواری سینەما و گۆرانی و ئەستێرەكانی بواری وەرزشی.
داتاكانی فۆربس دەریدەخات كە هونەرمەدان و وەرزشوانان تەنها پشت بە گرێبەستی كارەكانیان نابەستن,بەڵكو جیا لە كارەكەیان وەكو سینەماكار یاخود گۆرانیبێژ و وەرزشوان كە داهاتێكی زۆری هەیە,هاوكات ڕوویان كردووەتە كڕین و فرۆشتنی موڵك و كاری وەبەرهێنان و خاوەنی بڕاندی بازرگانی تایبەت بە خۆیانن.
ئەم لیستە تەنها ناوی ئەو كەسانەی تێدایە كە پێش بەناوبانگبوون ملیاردێر نەبوون و دواتر لەڕێی هونەر و كارەكەیانەوە سامانیان كۆكردووەتەوە و بوون بە ملیاردێر,لە ئێستادا تایلۆر سوێفت و چوار ناوی نوێی دیكە هاتنە نێو لیستەكەوە كە پێكدێن لە (بیۆنسێ) خانمە گۆرانیبێژی ئەمریكی,و ئەستێرەی تێنسی سەر زەوی (ڕۆجەر فیدرەر),و گۆرانیبێژ و موسیزیان ئەندرێ ڕۆمیل یۆنگ ناسراو بە (دكتۆر دری),هەروەها (جەیمس كامیرۆن) دەرهێنەر و سینەماری دیاری هۆڵیوود.
ڕێزبەندی ملیاردێری بوارەكانی گۆرانی و موزیك و سینەما و وەرزش بۆ ئەمساڵ بەم شێوەیەیە.
1-(Steven Spielberg)7.1 ملیار دۆلار
2-(George Lucas)5.2ملیار دۆلار
3-(Michael Jordan)4.3 ملیار دۆلار
4-(Vince McMahon)3.6ملیار دۆلار
5-(Oprah Winfrey)3.2ملیار دۆلار
6-(Jay-Z)2.8ملیار دۆلار
7-(Taylor Swift)2 ملیار دۆلار
8-(Kim Kardashian)1.9ملیار دۆلار
9-(Peter Jackson)1.9ملیار دۆلار
10-(Magic Johnson)1.6ملیار دۆلار
11-(Tiger Woods)1.5ملیار دۆلار
12-(Dick Wolf)1.5ملیار دۆلار
13-(Tyler Perry)1.4ملیار دۆلار
14-(LeBron James)1.4ملیار دۆلار
15-(Bruce Springsteen)1.2 ملیار دۆلار
16-(Arnold Schwarzenegger)1.2 ملیار دۆلار
17-(Jerry Seinfeld)1.1 ملیار دۆلار
18-(Roger Federer)1.1 ملیار دۆلار
19-(James Cameron)1.1ملیار دۆلار
20-(Rihanna)1 ملیار دۆلار
21-(Beyoncé Knowles-Carter)1ملیار دۆلار
22-( Dr. Dre)1 ملیار دۆلار
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
