ئەو فیلمە سەركەوتووانەی لە مانگی تەمووز نمایش كران

ئەو فیلمە سەركەوتووانەی لە مانگی تەمووز نمایش كران

لە مانگی 7-تەمووز ژمارەیەك فیلم لە هۆڵی سینەماكاندا نمایش كران و سەركەوتنێكی گەورەیان تۆماركرد,ئەم مانگە بینەرانی فیلم و سینەما لە چاوەڕوانی یەك فیلمدا نەبوون,بەڵكو چەند كارێكی سینەمایی گەورە گەیشتنە هۆڵەكانی سینەما لە چیرۆكی ئەفسانەیی وەك فیلمی(the odyssey) كریستۆڤەر نۆلان,و فیلمی فانتازی (moana) كە لە ئەنیمەیشنەوە كرایە فیلمێكی ڕاستەقینە,وە نوێترین بەشی فیلمی سپایدەرمان بە ناونیشانی (spider man brand new day),هەروەها فیلمی سینەمایی(the obsession).

ئەو فیلمە سەركەوتووانەی لە مانگی تەمووز نمایش كران

فیلمی(موانا)ی كۆمپانیای دیزنی یەكێك لەو كارە سینەماییانە بوو كە زۆرترین چاوەڕوانیی لەسەر بوو,لە ڕابردوودا دوو بەش لەم فیلمە بەشێوەی فیلم كارتۆن-ئەنیمەیشن بەرهەمهات,بەڵام دوای نزیكەی 11 ساڵ لە بەرهەمهێنانی یەكەم بەشی فیلمەكە, كۆمپانیای دیزنی بەشێكی نوێی لەم فیلمە بەرهەمهێنا بەڵام بەشێوەی ڕاستەقینە, موانا فیلمێكی فانتازی و ئەفسانەیی و كۆمیدییە,هاوكات چەندین نمایشی موزیكی و گۆرانی تێدایە, ئەم فیلمە باس لە گەشتێكی دەریایی كچێك دەكات بەناوی موانا, كە لە پێناو خێزان و هۆزەكەی بڕیار دەدات دوورگەكەی جێبهێڵێت و رووبەڕووی شەپۆلەكان ببێتەوە,وە ڕووبكاتە ناو دەریا و زەریاكان تاوەكو ئەو مەترسییە گەورەیە لەسەر ژیانی خێزانەكەی لابدات.

ئەو فیلمە سەركەوتووانەی لە مانگی تەمووز نمایش كران

ئەگەرچی پێشتر ئەستێرەی سینەمایی(دواین جۆنسون) لە هەردوو بەشی فیلم كارتۆنییەكە بەشێوەی دەنگ بەشداربوو,دواتر لە فیلمە ڕاستەقینەكەی موانا بە ڕووخساری ڕاستەقینەی خۆی بە پرچێكی درێژ و تاتۆ تایبەتەكانی سەر جەستەی هاوشێوەی كەسایەتیی فیلم كارتۆنەكە بە ڕۆڵی (ماوی) دەركەوت, وە خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ كاترین لاگایا بە ڕۆڵی (موانا),هەروەها هەریەك لە جۆن توی و فرانكی ئادەمز و رینا ئۆین لە فیلمەكەدا بەشدارن.

ئەو فیلمە سەركەوتووانەی لە مانگی تەمووز نمایش كران

فیلمی(The Odyssey)بەهەمان شێوە یەك لەو كارە سینەماییانە بوو كە بینەرانی فیلم و سینەما و بە جۆشوخڕۆشەوە چاوەڕوانی نمایشكردنی بوون,ئۆدێسی فیلمێكی داستانی و ئەفسووناویە,ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود (كریستۆفەر نۆلان) لەگەڵ ئامادەكردنی سیناریۆی فیلمەكە كاری دەرهێنانی ئەنجامداوە,لەم كارە سینەماییەدا ئەستێرەی سینەمایی مات دەیمن ڕۆڵی (ئۆدیسیۆس)دەگێڕێت كە ئەم كەسایەتییە دەكاتە پاشای دورگەی ئیتاكا لە سەردەمی یۆنانی كۆندا,وە خانمە ئەستێرەی هۆڵیوود (ئان هاتاوەی) ڕۆڵی پینیلۆپی هاوژینی ئۆدیسیۆس دەگێڕێت,ئەو ژنەی كە ماوەیەكی زۆر لە چاوەڕوانی گەڕانەوەی هاوسەرەكەی بوو وە ڕەتی كردەوە هاوسەرگیری لەگەڵ كەسێكی تردا بكات.

ئەو فیلمە سەركەوتووانەی لە مانگی تەمووز نمایش كران

چیرۆكەكانی ئەم فیلمە باس لە گەڕانەوەی ئۆدیسیۆس دەكات بۆ لای خێزان و ماڵەكەی لە دوای شەڕی تەروادە كە لە كاتی گەڕانەوەیدا تووشی چەندین سەختی و جەنگ دەبێتەوە,لەم كارە سینەماییەدا هەریەك لە تۆم هۆلاند و چارلیز تیرۆن و لوپیتا نیۆنگۆ و ڕۆبەرت پاتینسۆن و زیندایا و جۆن بیرنتال لە فیلمەكەدا بەشدارن,هەروەها ئەم فیلمە لە چەند وڵاتێك كاری وێنەگرتنی بۆ ئەنجامدراوە وەك یۆنان,ئیتاڵیا,سكۆتلەندا,ئێرلەندا,مەغرب,ئایسلەندا,بەریتانیا,وە ویلایەتی لۆس ئەنجلۆس لە ئەمریكا,نزیكەی 250ملیۆن دۆلار تێچووی ئەم فیلمە بووە.

ئەو فیلمە سەركەوتووانەی لە مانگی تەمووز نمایش كران

هەروەها نوێترین بەشی فیلمی سپایدەرمان بەهەمان شێوە بینەرێكی زۆری هەبوو و جەماوەری فیلمە ئاكشنەكان بە جۆشوخڕۆشەوە ئامادەی فیلمەكە بوون,كە ئەستێرەی سینەمایی (تۆم هۆلاند) پاڵەوانی نێو فیلمەكەیەو هەریەك لە زیندایا و سادی سینك و جاكۆب باتالۆن و جۆن برینتال و مارك روفالۆ و میكل ماندۆ و چەند ئەكتەرێكی دیكەی سینەمایی تیدا بەشدارن.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top