بڵند ئیبراهیم گۆرانییەكی نوێی بەناوی (44ساڵ)بڵاوكردەوە
هونەرمەندی گۆرانیبێژ (بڵند ئیبراهیم) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەناوی (44ساڵ)بڵاوكردەوە كە خۆی مێلۆدییەكەی ئامادەكردووەو شاعیری دیاری كورد(ئەحمەد هەسنی)تێكستەكەی نووسیوە.
هونەرمەند بڵند ئیبراهیم لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەرهەمە نوێیەكەی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە,ئەم بەرهەمە كە لە (تۆن ستۆدیۆ) كاری تۆماركردنی بۆكراوە,موسیزیان(موعین راهبەر)لەگەڵ دابەشكردنی موزیكی گۆرانییەكە هاوكات بە ئامێری موزیكی نەی لە گۆرانییەكە بەشدارە,هەروەها هەریەك لە (كانیوار ئیبراهیم ڕەشۆ)بە ئامێری ساز و (ڕەشید یونس) بە ئامێری زوڕنا و (ئیحسان میكائیل)بە ئامێری قانون لە گۆرانییەكەدا بەشدارن.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
