لە نەبونی ڕوسیا ئەمەریکا تەراتێن دەکات...
بە پێی ئەو ڕوداوانەی لە مێژودا تۆمار کراون ڕاستیە شاراوەکان ئەوە دەردەخەن ئەم وڵاتە زلهێزە سیاسەت بۆ بەرژەوەندی خۆی دەکات. نەک ڕاگرتنی بڵانس و دورخستنەوەی شەڕو ئاژاوە و دابین کردنی ئاشتی بۆ گەلان. ئەگەر چی پێشتریش هەروابوە بەڵام بە شاراوە و لەژێر پەردەی یەکەم وڵاتی زلهێز و ڕۆڵی گەورەیی بۆ ئاسایش و ئارامی. لە ئێستادا دۆناڵد ترەمپ ئەو پەردەییەی لاداو بە ڕاشکاوی دەڵێت ئەو بەرژەوەند خوازە و چاوی لەسەر مادەیە و پەیوەندیەکان تا ئەو کاتەن بەرژەوەندی نامێنێ . هیچ جیاوازیەکی نیە تیرۆرست بێت یا نا گرنگ بەرژەوەندی لەگەڵ ئەمەریکا بگونجێت. سەرۆکی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە ڕێچکەی سیاسەت لای داوە و کار بۆ بزنز دەکات. هەموو شتێکی بەستوەتەوە بە بەرژەوەندەی . ستراتیژیەتی سیاسەتی ئەمەریکا ئێستا گۆڕاوە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە ئێستادا شۆکن. بەڵام پێچەوانە پوتین جوڵەیەکی زۆری هەیە بە سیاسەت و گەڕانەوە بۆ ناو هاوکێشە سیاسیەکان. دەیەوێت سود لە هەڵەکانی ئەمەریکا ببینێ. ئێستا لەڕوی متمانە و بڕواکردن بە سیاسەتی ئەمەریکا و ئیسرائیل لە ڕۆژهەڵاتی ناوین شتێک پێی بگوترێت متمانە نەماوە لە ناوچەکە. ڕوسیا دەیەوێت ئەو بۆشاییە پڕ بکاتەوە و خۆی دەرخات لە ئەوان جیاوازتر. هەر بۆیە دەستی کردوە بەجوڵە و لێدوان دەیەوێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ناوچەکە . بێگومان دەتوانێت کاریگەر بێت و قبوڵیش دەکرێت چونکە ڕاستگۆیی و پشتگیری تاسەر دەبێتە خاوەنی سەنگ . کاتێک ئەمەریکا لاواز بێت و بڕوات جارێکی دیکە بە ئاسان ناگەڕێتەوە. بەڵام ڕوسیا شتێک نزیکترە و هاو سنوری ئێرانە و پێشتریش ڕۆڵی سەرەکی و یەکەمی گێڕاوە لەم ناوچە. شارەزاییەکی باشی هەیە و جیاوازتر لە ئەمریکیەکان بیر دەکەنەوە. بەم پێیە بڕوا لەناوچەکە دۆستەکانی پێشوی ئەمەریکا هەڵدەگەڕێنەوە و ڕۆژهەڵاتیش پێشوازیەکی گەرمیان لێ دەکات. جارێکی دیکەش جیهانی سەرمایەداری ناتوانێت متمانە کۆبکاتەوە چونکە نەیتوانیوە یەکسان و دادپەروەر بێت. جگە سەرمایە گوزاری و بەرژەوەندی هیچی دیکە نازانێت. ئەمریکا و بەتایبەت دۆناڵد ترەمپ بۆ ئەم قۆناغە پێویستی بە احمد شەرعە هەر بۆیە دەستی لە کوردی ڕۆژئاوا بەردا. چونکە تا دوێنێ بەدزی و شاراوە تیرۆرستانی دەگواستەوە بۆ ئەو جێگایانەی پێویستیان بوو. ئەمڕۆ دەوڵەتێکی تەسلیم کردن و پشتیوانیان دەکات و بە ئاشکرا هەڵیان دەسوڕێنێ. بیەوێ بەگژی هەر دەوڵەتێکیاندا بدات ئاراستەیان دەکات ئێستا زانیتان داعش سونەکانن و پێشتریش دروستکراوی ئیسرائیل و ئەمەریکان و دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەر دەسەڵات. بەناو ڕەنگ و دروشمێکی جیاوازەوە. هەتا ئەم قۆناغەش کە بەئاشکرا دۆناڵد ترەمپ دەڵێت کوردەکان بۆ خۆیان کاریان کردوە. پێ دەچێت ترەمپ کوردی ویستوە تاکوو درۆزەی بۆ بکات لەبیریان چوە کورد چەند هەزار شەهیدی داوە لە پێناو جیهاندا شەڕی کردوە. بەدەستی دۆستەکانی ئەمڕۆی ئەمەریکا چی دیکە ماوە بیکەن. گۆڕی شەهیەکانیان شێواند کچیان لە چەند نهۆم هەڵدایە خوار پاش شەهیدبون. گەزی کچیان بڕی دوای شەهید بون. گوێی شەڕڤانیان لێ کردەوە سوکایەتیان بەدیلەکان کرد. خێزان بە کۆمەڵ پێکەوە گولەباران دەکەن. گەلێکیان ئاوارە و دەربەدەر کرد . کەوتنە تاڵانی و دزی ماڵان. یەکەم هێزی تیرۆرستانی داعش و پیاوە تازەکانی ئەمریکا بەرانبەر کورد تاقی کرانەوە. جڕو جانەوەرەکانی ئەحمد شەرع هیچ ئەخلاق و بەهایەکی مرۆڤایەتیان تێدا نیە. لە گروپی تیرۆرستی و بەندیخانەوە بۆ دەسەڵات دوژمنی دوێنێی مرۆڤایەتی دۆستی ئەمڕۆی ئەمەریکا و ئیسرائیلن. ئەمانەیان پێویستە دەیانەوێت. هەرجارە و بە بیانویەک بەریان دەنە گیان دەوڵەتێک. بۆ ئەوەی هەموو خۆی تەسلیمی سیاسەتی ئەمەریکا بکات. ئەمەریکیەکان دەزانن ڕکەبەریان نەماوە ڕوسیایش پێی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بڕاوە. سەرقاڵی شەڕی ئۆکرانیایە کە تاکە سیاسەتە بۆ ڕێگری لە پاوان خوازی ئەمەریکا لەناوچەکە. ئێستا لە دەرەوەی خواستی کوردی ڕۆژئاوا شەڕێکی داسەپاویان بەرپا کردوە. دەبێت باش ئەوە بزانن. نەتەوەی کورد وەک شێرێکی بریندارە دەستیان بۆ ببەن عەرشتان دەسوتێنن. مەرگی خۆتان بەچاو دەبینن. چونکە ئەم شەڕە لە ڕۆژئاوا شەڕی هەموو کوردە لە چوار پارچەکە. کورد شەڕی مان و نەمان دەکات. چونکە هێشتا برینی شنگال ساڕێژ نەبوە. ئێوەش شەڕی تاڵان و چەتە گەرایی دەکەن. هێشتا جهالەتی داعشیتان لەمێشکدا ماوە ڕەنگ و ڕوخسار و جل و بەرگ و پێی پەتیتان و سیماو فکرەی بۆگەنتان بەڕونی دیارە. لەکام حەشارگەی تاریکەوە هاتوون. هەر بەدەستی کورد دەنێردرێن بۆ جەهەنمێکی هەتا هەتایی. گەلێک تینوی ئازادی و دیموکراسی بێت کۆڵنادات لەناو ئاگرو برسێتی و دەنگی فڕۆکەو بۆمب بەم زستانە ساردە تاقەت پڕوکێنە . گەلێک پێشتر گەمارۆی ئابوری لەسەر بوبێت. چەند ساڵە لە خواری هەژاریەوە دەژین . ئێستاش ئاوارە و دەربەدەر بەبێ ژیان. دەبێت چەند زەحمەت و سەخت بێت لەژێر هەڕەشەی مردن و برسێتی و دەنگی بۆمب و نەخۆشی و هەژاری و سەرماو تاریکی شەودا ڕۆژ بکاتەوە. کەواتە شەڕی سەرو ماڵ دەکات و مافی بەرگری هەیەو بە ئیرادەی پۆڵاینەوە دەجەنگێت.

سهلام مهحمود