لـــە هـــەولــێــر وڵات و لـــە سلێمانی پۆست دابەش دەكرێ
ئەوەی من دەمەوێ بیلێم ئەو جولە سیاسیە گشتیە كوردییەیە كەلە چەند رۆژی رابردوو لە هەرێم رویدان، جا لێرەدا دوو جولە هەبوون، جولەیەكییان یەكێتی و نەوەی نوێ، جولەی تر پارتی، با بێین باسی هەردوو جولەكە بکەین و ئایا جیاوازیان چیە؟
جولەی یەكێتی و نەوەی نوێ، بێگومان ئەوەی كوردبێ و كەمێك زیرەك و وریابێ دەزانێت جولەی یەکێتی و نەوەی نوێ چیە و چۆن و بۆچی بوو، كێ پێی كردن، لە پێناو چی و بەسەركردایەتی كێ بوە،
جولەی ئەوان بێجگە لەوەی بۆ لێدان بو لەپارتی، لەھەمان كاتدا بێگومان دژی ھەرێم و كوردستانیش بوو لەوانەیە کەسێک بپرسێت بۆچی دژی هەرێمە، خۆ ھەموویان كوردن،
وایە بەڵام حەسن خەیریش كورد بوو و لەناو پەرلەمانی توركیا بە شان و باڵی ھەڵدەدا،
جولەی شاسوار و پاڤل بە ئەمری سەروی خۆیان بوو، بێگومان ئازادکردنی شاسواریش بە فەرمانی سەروی خۆیان بوو، کە بۆ پێكھێنانی بەرەیەكی دژی ئەو بەرەی کەوا چەندین ساڵە بەرەی بەرگری شیعەو ئێران ھەولی لەناو بردن و لاوازكردنی دەدەن، ھیچ نەما ئەنجامی نەدەن، دوا ھەنگاویش ڕێككەوتن بوو لەگەڵ یەكێتی كەوا شاسوار ئازاد بکات، بەڵام بەو مەرجەی بێتە بەرەی یەكێتی و دارو دەستەی پاڤل لە دژی پارتی، هەروەها پێكھێنانی حكومەتێكی لایەنگری ئێران و شیعە و بە رەزامەندی شیعە و بەرەی مقاومەی ئێران، ئەمە ھەموو لەلایەك، من لەوە تێناگەم دەبێ ئێران چی بە یەكێتی یان چی لە سەركردایەتی یەكێتی كردبێ كەوا لە لە کاتێکدا ئێران لەو پەری لاوازی و لێواری روخان دایە، و هەروەها ھەموو بەرەکانی مقاومەی فرۆشت وەک لە ( غەززە، لوبنان، سوریا و یەمەن) كەچی ھێشتا كونترۆلی یەكێتی دەكات و دژی كورد و كوردستان بەكاری دێنێت.
لەولاوە پارتی خەریكی كوبونەوەی گرنگ و چارەنوسسازە بو رێكخستنی نێو مالی كورد، ھانا بو دۆست و دوژمن دەبات تەنها بۆ ئەوەی كوردێك لە كوردستانی رۆژئاڤا بە ئارامی بحەسێتەوە و مافە دەستوریەكانی خۆی بەدەست بێنێت و هەروها ببێتە خاوەن كیانێكی تایبەت بەخۆی، لە ھەولێر پارتی و سەرۆك بارزانی شەڕ لەپێناو مافی كوردی سوریا دەکەن، تاوەكو لەم زوڵم وزۆرداریەی عەرەبە شوڤێنی داعشییە رزگاریان ببێت، وازیان لە ھەموو شتێك و بەرنامەو پلان و پرۆژەو شەڕی مافەكانمان لە بەغداد ھێناوە لە ئێستادا، تاوەكو بتوانن كوردانی رۆژئاڤا ژیان و مال و حالیان بۆ بگەرێننەوە، كەچی لەم لاوە كورانی تاڵەبانی بە فیتەی ئێران خەریكی خیانەت و پلان دارشتن و پەلكێش كردنی ئێران و ھاو ئاوازەكان و بەرەی مقاومەن بۆ نێو خاكی كوردستان.
بەداخەوە ئەمانە ئامادەن ھەمووە شتێك بكەن، تەنانەت ناوی كوردستان بگۆرن بو (اقليم آل البيت)، تەنھا لەپێناو ھاتنە سەر دەسەڵات و لاوازكردنی پارتی و بەرەی كوردستانی.
سەیری قیزەونی بەناو ئوپزسیۆنی ساختەی ناوچەی سلێمانی بكەن، ئەم شاسوارە بەخۆی و خوشكیەوە تا دوێنێ و پێرێ گیراوی دەستی پاڤل بوو، پێش گرتنیشی ھەرچی سوكایەتی، تەشھیر، دژایەتی و بەڵگەی دژی پاڤل هەیە دەیگوت و دەیكڕد و بلاوی دەكردەوە، كەچی وەكو عەرب دەلێ(بين ليلة وضحاها)، ھەموو شت ١٨٠ پلە گۆردرا، شاسوار بووە مورید و پارێزەرو دەستە راست و لایەنگیری ئەو پاڤلەی کە دوێنێ شێت و مافیا و دز و جەردە و چەتە و بەكرێ گیراو بوو، (بەقسەی شاسوار).
بۆیە بە جددی دەپرسم کاردانەوەی خەڵكی بەشەرەفی سلێمانی و دەنگدەرانی ئەم رێویە فێڵبازە دروستكراوە چی دەبێت و چی دەڵێن. وەك عەلی حەمە سالح بە دوای فرێودانی دەنگدەرن و خەڵكی سادەی كوردستانن، لە كۆتاییدا وەك شاسوار ماسكەكەی فرێ داو رووی راست و دروستی خۆی دەرخست كە نەك لایەنگر و پاڵپشتی پاڤلە بەڵكو دروستكراوی سەداسەدی پاڤلن.
لێرەدا لە ھەموو خەلكی روشنبیرو و وشیاری كوردستان دەپرسم، ئەرێ گەیشتنە قەناعەت كەوا ھەرچی حیزب، روشنبیر، سەربەخۆ، چاڵاكوانی دژە كورد و ھەرێمە لە سلێمانی دروست ببێت و بێتە مەیدان یەكسەر بە بێ بیركردنەوە دەبێت بزانن کەوا ئەمانە نۆكەر و كلكی یەكێتین، بەكرێ گیراو و نۆكەری ئێڕانن، لەوەش گرنگتر ھەموویان تەنھا و تەنھا یەك ئامانجیان ھەیە، ئەویش
دژایەتی پارتیە، بەڵام بۆچی؟
ھەرچەندە یەكەمجاریش نیە ئەو قسەیە دەکەم، چونکە ئەوان دەزانن تەنھا پارتیە بەرگری لە كوردستان دەكات و دژە مقاومە و ئێرانە، ئەوان بە روون و ئاشكرا دەلێن پارتی تاكە حیزبە کە ھەوڵی دابەشكردنی عێراق دەدات، پارتی ناھێلێت حوسەینیە لە ھەوڵێر بكڕێتەوە، پارتی رێ نادات حەشدی شەعبی بێتە ناو شارێكی کوردی وەك شاری ھەولێر، پارتی دۆستی ئەمەریكایە، ئەمەش دژی حەشدو بەرەی مقاومەیە، ئەوان سەدان جار وتویانە، بافل كەسێكی وەتەنی و عێراقیەكی تۆخە، پاڵپشتمانە، ھاوپەیمانی ئێمەیە، كەچی لەولاوە بەناو چاڵاكوانێك و خۆ فرۆشێك دەڵێت، كاك باڤل دەیەوێت رێرەوی حوكمڕانی كوردستان راست بكاتەوە، باشە چۆن، بەچی؟
نازانێت تەنھا پێیان وتراوە وابڵی،
بەڵام من پێتان دەلێم چۆن راست دەكەنەوە، ئەوانەی بەرەی مقاومەن، (بەقسەی خۆیان بێگومان) واتە ھەرێم تەسلیم بە ئێران و حەشد بكرێت، واتە ئاڵای حەشد لەسەر قەڵاتی ھەولێر دابنڕێت، واتە ئێران چی وت بڵێ بەڵێ ئاغای من، واتە ئاڵای ھەرێم نەمێنێت، واتە وەكو كەركوك خوێندنی كوردی سنوردار بكرێت، بە فیت و بریار و حەزی وان بێت.
وە شتێكی تر بۆ شاسوار و پاڤل بڵێم، ئەوانە باش دەزانن ئەو گەمە قێزەونە دژی پارتی بە ھیچ شێوەیەك سەرناگرێت، لەوانەیە گەمەیەكی یەك گێمی(شوط)ی بێت، جا بۆ فشاركردن لەپارتی بۆ دەسكەوتێكی زیاتری ماددی یان فرۆشتنی ھەندێک پەرلەمانتارەكانی، گرنگ دەزانن لە واقعی ئێستای ھەرێم و دەوروبەری ھەرێمدا، بە حوكمی باڵا دەستی و ھێز و لایەنگر و دۆستایەتی پارتی بووەتە بەرەی ئاشتی خواز و ھێزی ھاوپەیمانان، بەتایبەتی ئەمریكا ھەرگیز واقعی نیە پارتی بكرێیە قوربانی دوو ھێزی دوراو لە ھەڵبژاردن و دو ھێزی دژە ھاوپەیمانی ئەمەریكا، هەروەها ئەمەریكا كات و ھێزی ئەوەی نیە بچێت ھاوپەیمانێكی تری خۆی بكاتە قوربانی لەپێناو پارتێكی ھاوپەیمانی دژە ئەمەریكا.
بەكورتی پوختی پرۆژەی دروستكردنی ھەڕ حزبێك لە سلێمانی راستەوخۆ پرۆژە و حزبی یەكێتین، بە جددی ئیدی پێویستە خەلكی ئەم شارە روشنبیریە تێبگات، بەسە تۆ لە یەكێتی نارازی و دەنگ بە ھیچ حزبێكی نوێی ئەو ناوچەیە مەدەن، چونكە راستەوخۆ و ئوتوماتیكی دوای ھەڵبژاردن دەچێتەوە سەر یەكێتی، بۆ نموونە گۆران، نەوەی نوێ، ھەڵوێست و ھیتر.

فهریق كهرهم ستونی