مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان: پێكهێنانی حكومەت لە هەرێمی كوردستان، دەبێ ڕەنگدانەوەی دەرئەنجام و سەركەوتنی هەر حزبێك بێت

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان:  پێكهێنانی حكومەت لە هەرێمی كوردستان، دەبێ ڕەنگدانەوەی دەرئەنجام و سەركەوتنی هەر حزبێك بێت

 

• پارتی دیموكراتی كوردستان هەموو كات ویستوویەتی خزمەتی خەڵكی كوردستان و دۆزی كوردستان و هەموو كوردستانییەكان بكات، نەك تەنیا كورد، خزمەتی هەمووی كردووە و، چەترێك بووە بۆ هەموو ئەوانەی لە كوردستاندا دەژین. هەروەها ئەو متمانەیەی كە لەگەڵ خەڵكی خۆی دروستی كردووە و ئەو متمانەیەی نێوان خەڵك و حكومەت، ڕاستگۆ بوون لەگەڵ ئەو ئەجێندا و بەڵێنەی كە خۆت بە خەڵكت داوە، لە كۆتاییدا خەڵك تێدەگات كە ئێمە تەنیا بەڵێنێكمان نەداوە، بەڵكوو ئێمە بەجێمان گەیاندووە.

• ئێمە هەوڵ دەدەین پەیوەندییەكانمان ڕێك بخەینەوە و چاكیان بكەینەوە لەگەڵ حكومەتی بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور، دەستووریش بە ڕوونی پێناسەی كردووە كە ئەم پەیوەندییانەی نێوان حكومەتی فیدڕاڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت چۆن بێت. هەر لایەنێك بیەوێ هاوبەشی بكات لەگەڵ ئێمە و ببینە بەشێك لە حكومەت، مەرجی ئێمە ڕوونە، ئێمە دەمانەوێ دەستوور بە تەواوی جێبەجێ بكرێت، بەبێ ئەوەی هەندێكی هەڵبژێری و هەندێكی پشتگوێ بخرێت.

• یاسای هەڵبژاردن نادادپەروەرە. من نموونەیەكت دەدەمێ، دوێنێ من كۆمێنتێكم كرد بۆ خاتوو ئەمبەرین زەمان، گوتی: پارتی ژمارە دووە، گوتمان: نەخێر ژمارە یەكە. ئێمە زیاتر لە یەك ملیۆن و 111 هەزار دەنگمان بەدەستهێناوە، پارتی گەورەترین حزبە لە هەموو عێراق.

• پێكهێنانی حكومەت لە هەرێمی كوردستان، دەبێ ڕەنگدانەوەی دەرئەنجام و سەركەوتنی هەر حزبێك بێت. پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر نەرمی نواندووە و زۆر بەخشندە بووە، پۆستی زۆر زیاتری داوەتە یەكێتی وەك لە شایستەی هەڵبژاردنی خۆیان، بەڵام ئەوان هێشتا پێداگرییان دەكرد و داوای زیاتریان دەكرد. ئەمڕۆ و دوای هەڵبژاردنەكانی عێراق، بە دڵنیاییەوە دۆخەكە گۆڕاوە، بۆیە ئێمە دانوستانەكان لەسەر بنەمای ئەم قۆناغە نوێیە دەست پێ دەكەینەوە.

• ڕاگرتنی بۆڕیی نەوتی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی سیاسی بوو. هیوادارم بەغدا ئێستا تێگەیشتبێت كە باشترین ڕێگە ئەوەیە كە ڕێز لەم ڕێككەوتنە كاتییە بگرێ و بەردەوام بێ هەتا ئەو كاتەی كە یاسای نەوت و غازمان دەردەچێت.

• من زۆر خۆشحاڵ بووم كە ئەم بەیانییە هەردوو لایەنی كورد، هەسەدە و ئەنەكەسەمان میوانداری كرد، ئەم كۆڕبەندە بۆ ئەمەیە، ئێمە نەك تەنیا قسە دەكەین، بەڵكوو كرداریشمان هەیە، ئێمە دەمانەوێ ئاشتی لە ڕێگەی كردارەوە بەدی بهێنین. ئەمە خاڵی سەرەكی و ئەمە نهێنییی سەركەوتنە.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان:  پێكهێنانی حكومەت لە هەرێمی كوردستان، دەبێ ڕەنگدانەوەی دەرئەنجام و سەركەوتنی هەر حزبێك بێت
Top