نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز کلیمێنس زێمتنەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کرد.
پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/8/30، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز کلیمێنس زێمتنەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کرد.
لە دیدارێکدا که بەڕێز شتیفان ڤێنت، بەرپرسی نوێی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا لە هەولێر ئاماده‌ی بوو، بەڕێزیان سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ ڕۆڵ و پشتیوانیی بەردەوامی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کرده‌وه، هه‌روه‌ها وێڕای پشتگیری، پیرۆزباییی ده‌ستبه‌کاربوونی له به‌ڕێز ڤێنت کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز زێمتنەر جه‌ختی کرده‌وه که یه‌کێتیی ئه‌ورووپا پابه‌ندی پشتگیری و هاوکاریکردنی عێراق و هه‌رێمی کوردستانه، هه‌روه‌ها خوازیاری بره‌ودانی زیاتره به په‌یوه‌ندییه‌کان و له هه‌موو بواره‌کاندا به‌رده‌وام ده‌بێت له یارمه‌تیدانیان.
دۆخی ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.
