پــارتـی مـتـمـانــەپــێـکــراوتــرین حـــزب بــۆ بــەرگــریــکـــردن لــەپــرســی نـەتــەوهیی ...
سوپاس بۆ خوای گەورە ئەرک وماندووبوونی دڵسۆزانی رێبازی پیرۆزی بارزانی بەفیرۆ نەچوو ، جارێکی ترپارتی توانی بە جیاوازییەکی زۆر لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی ڕکابەری ببێتە یەکەمی سەر ئاستی ھەمووعێراق و
سەرووی ملیۆنیێک دەنگ بەدەست بھێنیت ،بەمەش جارێکی تر خەلکی کوردستان پاداشتی ھەڵوێست وخۆڕاگری و قوربانیدانەکانی پارتی دایەوە و خەونی دژە پارتییەکانیان پوچەل کردەوە و بە ھێزترین وەڵامی نەیارانی پارتی دایەوە،کە وەفاو دڵسۆزی کوردستانیانی سەڵماند ،ئەم خەسلەتەیە سروشتی پارتییەکانە لەھەمووبارودۆخێکدا لەپشت پارتی وسەرۆک بارزانی دانە ،بۆیەش پارتی بووە متمانەپێکراوترین حزب بۆبەرگریکردن لەپرسی نەتەوەیی ،ھۆکارەکەشی دەگەرێتەوە بۆھەلوێستە نەتەوەیی ونیشتیمانیەکانی پارتی وسەرۆک مسعودبارزانی کەھەمیشە لەخەمی بەرژەوەندی باڵای کوردستان دابوونە ، تا گەلی کوردستان بەردەوامبێت لەپشتگیریکردنی پارتی ھیچ ھێزولایەنێک ناتوانێت پارتی بێ ھێزبکات ،بێگومان ئەم متمانە پتەوەی خەلک بە پارتی ئەرکی پارتی زیاتر قوڕسترکردوە ،تاپاداشتی دڵسۆزی دەنگدەرانی بداتەوە، چونکە
پێگەی پارتی لەناو خودی عێراقیشدا بەهێزتر دەبێت و كاریگەریی زیاتری دەبێت لەسەر ڕووداوەكان ،بۆئەمەش گرنگە لەئاست بەرپرسیارێتی دابێت بۆچارەسەرکردنی کێشەکان ،وەک ھەمیشە نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵک بن و داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان وبەرژەوەندی گشت هاوڵاتییانی عێراق بکەن،لەرابردووشدا پارتی ڕۆلی گرنگی بینی لە پاراستنی قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان ، وەلەھەمانکاتدا ھەولی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان "ھەولێر-بەغدا 'بدات کە کێشەکانیان کردۆتە کێشەیەکی سیاسیی ، لە بەغدا، بە شێوەیەکی نادەستووری ، مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکرێت ،کەبە پێی دەستوور عێراق وڵاتێکی فیدراڵییە و هەرێمی کوردستانیش ، قەوارەیەکی دەستوورییە و دەبێ ڕێز لە دەسەڵات و مافە دەستوورییەکانی هەرێم بگیرێت،بەلام بۆچەندین سال دەچێت بودجەومووچەی خەلکی کوردستان وەک کارتێک بۆگوشارھێنان بەرامبەر بەھەرێمی کوردستان بەکاردەھێندرێت وسزای سیاسی خەڵکی کوردستان دەرێت ،ئەمەش بەئاشکرا پێچەوانەی بنەماکانی شەراکەت وھاوسەنگی وسازانە لەعیراقدا،ھەرچەندە تائێستا هەرێمی کوردستان،دەستبەرداری هیچ مافێکی دەستووری خۆی نەبووە بەلام ئەم جارەیان خەلکی کوردستان وەک متمانەپێکراوترین حزب چاوەروانی لەپارتی ھەیە بۆبەرگریکردن لەپرسی نەتەوەیی و چارەسەرکردنی کێشەکان ...

وەیسی سەعید وەیسی