گشتپرسی ئیرادەی و هەڵقوڵاوی ناخی نیشتمان پەروەران بوو

گشتپرسی ئیرادەی و هەڵقوڵاوی ناخی نیشتمان پەروەران بوو

 


بەگوێرەی هەموو دەستور و یاساکان، هەموو میللەتێک مافی ئەوەی هەیە لە چوار چیوەی یاساکانی نێودەولەتی و بنەماکانی بوون بە دەولەت، ئەو مافە بەکار بهێنێت ، گەلی کوردستانیش یەکێکە لەو میللەتانەی مافی ئەوەی هەیە دوڵەتی سەربەخۆی خۆی هەبێت، بەتایبەتی دوای ئەوەی هەموو هەوڵەکان شکەستیان هێنا بۆ ئەوەی بەیەکسانی لە ژێر دەولەتێکی فیدراڵی دا بژیەت، هەڵبەتە کوردستان لە ماوەی لکاندنی بەعێراقەوە دووجاری هێرشکردن بووە بە درندانە ترین شێواز تا ئەمرۆ، لەگەڵ ئەوەش هەردەم لە هەوڵی چارەسەری ئاشتیانە بووە بۆ ناکۆکییەکان، و بەمەبەستی بە کۆتا هێنانی گرفتەکان بە شێوازێکی ئاشتیانە و رێگا چارەسەرێکی یاسایی، لە ٢٥ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٧ روویان لە سەندوقی دەنگدان کرد و لە پرۆسەیەکی کەم وێنە زیاتر لە ٩٢٪ کوردستانیان بە بەڵێ وەڵامی نەیارانیان داوە، بەڵێ بۆ دەوڵەتی کوردستان، کوردستانیان بەشێوازێکی یاسایی و دیموکراسی رێگایان گرتە بەر لە پرۆسەیەکی کەم وێنە، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنج راکێشان بوو دەسەڵاتی بەغدا کەوتنە هەرەشە و دژایەتی زیاتری کوردستان، و بەکارهێنانی هێز، بە پێچەوانەی بەریتانیا و سکۆتڵەندا ساتێک دیفد کامرۆن سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتی بەریتانیا ئامادەی نیشاندا کە سەردانی ماڵەکانی سکۆتڵەندا بکات بۆ ئەوەی گشت پرسی نەکەن و داواکاریەکانیان جێ بەجێ دەکات، بە پێچەوانەی بەغدا کە بە دەبابە و هێزی سەربازی هەرەشەیان لە کورد کرد نەک بۆ جودا بوونەوە بەڵکو بۆ سەربەخۆی جونگە کوردستان بەشیک نەبوو لە عێراق تا لێی جیا ببێتەوە، بەهەر حاڵ ئەوەی لە هزر دانەبوو کوردستانیان گەیشتنە قەراغی سەربەخۆی ئەگەر خیانەتی ناو خۆ نەبا ئەو ناوچە کوردستانیانە رادەستی نەیاران نەکرابایە.
بێگومان دڵسۆزانی کوردستانیان وسەرۆک بارزانی شانازی بەو رۆژەوە دەکەن و بەرۆژێکی مێژووی هەژماری دەکەن جونگە رفراندەم وەچەرخانێکی گرنگی بزاڤی رزگاری خوازی کوردستانە، کوردستانی خستە قوناغێکی دیکە شانازییە بۆ پارتییەکان کە رابەری کوردستان جەنابی سەرۆک بارزانی سەرکردایەتی ئەو هەڵمەتەی کرد، ئاخو دەبێ ئەوانەی دژایەتی و دەنگیان بە بەڵێ نەدا دەبێ هەست بە چ شەرمەزارییەک بکەن، ئەوانەی دەنگیان بە بەڵێ دا وا سەربەزانە باسی دەکەن، هەڵبەتە ئەمەش مێژوویەکی دیکەی گەشی رۆڵە بەئەمەک و دڵسۆزەکانی کوردستانە جونگە ئیرادەی دڵسۆزانە و هەڵقوڵاوی ناخی نیشتمان پەروەران بوو

Top