دەرهاویشتەكانی پێشكەوتنی تەكنەلۆژیای زانیاری لەسەر كۆمەڵگە
ئەمڕۆ 26ی 1ی 2026 ، سی و حەوتەمین ئەڵقەی گفتوگۆ بە ناونیشانی " دەرهاویشتەكانی پێكەوتنی تەكنەلۆژیای زانیار لەسەر كۆمەڵگە" لە هۆڵی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەرێوەچوو.
بۆ ئەم ئەم گفتوگۆیە ڕاپۆرتێكی مەیدانی لە تەواوی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان لەسەر كاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنەكانی دەرهاویشتەكانی پێشكەوتنی تەكنەلۆژیای زانیاری، رابۆچوونی چەندین ئەكادیسمت و پسپۆرانی بوارەكانی زانستی زیرەكی دەستكرد و كۆمپیوتەر و تۆەژەرانی كۆمەڵناس و دەرووناسی وەرگێرابوو و لە دەسپێكی گفتوگۆكە لەسەر سكرین بۆ ئامادەبووان نمایش كراو و دوای ئەوە ئەم بەرێزانە " ئانۆ جەوهەر، د.دلێر ساڵح ، د.گۆڤەند ساڵح ، د.ڕەزوان سدیق، د.مستەفا ئەتروشی، د.كاروان كاكەبرا، رزگار عەبدوڵا ، د.ئیسماعیل سەید عەلی ، حەكیم عومەر ، د.هێمن ئەكرەم ، د.هیوا عەبدولخالپ، هەروەها ئەندامانی بازنەی – شڤان حەمدی، د.جەلال ئەحمەد ، فەرهاد محەمەد" زۆر بەراشكاوی بەقووڵی كۆی لایەنە پەیوەندارەكان بە شێوازی بەكارهێنانی كۆی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و لایەنە باش و خراپەكانی زیرەكی دەستكر
