کـــارێزمایی کاک ئیدریس بارزانی

کـــارێزمایی کاک ئیدریس بارزانی

(*)

پێگەیشتنی کەسایەتی کاک ئیدریس بارزانی سروشتی ژیانی لەخێزانێکی شۆرەشگێرو نیشتمان پەروەر کاریگەری لەسەر کارێزمایی کاک ئیدریس بارزانی هەبووە.

کە وەک سەرکردەیەکی گەلەکەمان سود لە لەئەزمون وخەبات و مێژووی ژیانی وەربگیڕێت و توێژینەوەی زانستی لەسەر گشت بوارەکانی ژیانی بکڕێت و وەک وانە بیخوێندڕێت.

ئەو ڕوو داوانەی هەر لەسالانی یەکەمی لەتەمەنی ڕوویانداوە تاقیکرنەوەیەکی گەورە بووە لە ژیانی کاک ئیدریس بارزانی و ئاوارەی و دوورخستنەوە و دابران لەخانەوادەکەی و زیندانی کردنی شێخ احمدی بارزانی و هاوەلانی و ڕێڕەویە مێژوویەکەی جەنەڕاڵ (ملا مستەفا بارزانی) بۆ ڕوسیا .ئەو ڕووداوانە کاڕیگەری کەورەی هەبووە لەسەر کەسایەتی کاک ئیدریس بارزانی.

کاک ئیدریس بارزانی
متمانەو بروایەکی بەهێزی بەخۆی هەبووە و زۆر زیرەک و وورد بین و دووربین و بەخشندە و هاوکارو مڕۆڤ دۆست بووە.

ئەو کەسانەی لەقۆناغەکانی شۆرەش لەگەل کاک ئیدرس بارزانی کاریان کردوە

دەلێن کاک ئیدریس زۆر ئامۆژاگاری دەکردین لەگەل خەلکی نەرم ونیان بن و قسە خۆش بن بەپیر داواکاریەکان بڕۆن و من لەداواکاریەکان ئاگادار بکەنەوە و خەلک بێ ئومێد مەکەن لەسەردان کردن.

کاک ئیدریس بارزانی زۆر وورد بووە گرنگی بە وەلام دانەوەی نامەو بروسکەکان دەدا نامەو بڕوسکەیەکی زۆری بۆ دەهات وەلامی هەمووی دەدایەوە .دەی گۆت وەلام نەدانەوەیان کارێکی خراپیان دەکاتە سەر ئەگەر وەلامێکی کورتیش بێت دەبێت وەلام وەڕگڕێتەوە و بۆ ئەوەی هەست بە بوونی خۆی بکات و پەیوەندییان لەگەلمان نەپچرێ و بێ ئومێد نەبن.

کاک ئیدریس بارزانی زۆر گرنگی بە خوێندنەوە و کتێبخانە دەدا سەردانی کتێبخانەی شۆڕەشی کردوە و هاوکاری کتێبخانەی دەکرد خوێنەرێکی باش بوو ەکتێبی مێژووی زۆر دەخوێندەوە.بەتایبەتی شۆڕەشی شێخ عبیداللە ی نهری

تایبەتمەندی کاک ئیدریس بارزانی
کاتێک لەگەل کەسی یەکەمی وولاتان و دیبلوماسیە گەورەکان دەنیشتووە . وەک ئەوان خۆیی نیشانداوە کەخاوەن مێژوو خاک وناسنامەو زمانی خۆمانین .

کاک ئیدریس بارزانی
لەڕاپەراندنی ئەرکەکانی سەرشانی سەرکردەیەکی ماندوو نە ناس بووە
لەسەرپەرشتکردنی بەرەکانی شەر شارەزاو ئەزمونێکی باشی هەبووە
لەزمانی ئەوانەی لەشەرەکانی چیای (هندڕێن و زۆزک )لەگەلی بەشدار بوونە،

کاک ئیدریس بارزانی
لەدوای نسکۆی شۆرەشی ئەیلول و سەرهەلدانەوەی شۆرەشی گولان

هاوکاری خێزانە ئاوارەکانی کردوە لەشارەکانی
ئیران و بەشێک لە و خانەوادەی پێشمەرگەکانی شۆرەشی ئەیلول کە گەرابونەوە عێراق و دوورخرابوونەوە بۆ شارەکانی خوارووی عێراق بەووردی چادێری دەکردن و هاوکاری دەکردن و پەیوەندی ڕێکخسنتەکانی ڕێکخستەوە و پێشمەرگەکانی رەوانەی ناو خاک و نیشتمان کردەوە و بەدووژمنانی گۆت شۆرش بەردەوامە.

کاک ئیدریس بارزانی
خوێندنەوەیەکی حکیمانەی بۆ ڕووداوەکان هەبووە هەمیشە هەولی یەکڕێزی نێو حزب ولایەنەکانی شۆڕەشی دەدا و ئەندازیاری ئاشتەواوی گشتی بووە لەشاخ هەولەکانی بووە وەستانی شەری خۆ بەخۆی لەشاخ

بۆیە مێژوو ناوی کاک ئیدریس بارزانی وەک ئەندازیاری گشتی ئاشتەوایی ناو دەبات.

کاک ئیدریس بارزانی
لایەنی ئاینی خودا پەرستێکی کەم وێنەبووە ،بڕوایەکی بتەوەیی بەخودا هەبووە لەکارو کردەوە وهەلسوکەوتەکانیدا پتر پشتی بەخودا بەستووە.لەخوێندنەوەی قورئانی پیرۆز بێ ئاگا نەبووە،کەسێک بووەئەرکە ئاینیەکانی بەتەواوی بەجێ گەیاندوە.وەک نوێژوو ڕۆژووەکانی مانگی رەمەزان .ڕەنگدانەوەی ئاینی لەسەرمندالەکانی هەبووە مندالەکانی رەوانەی لای (شێخ جیهاد)کردوە تاکو فێری قورئان خوێندنیان بکات.

ئیدریس بارزانی پەرستشەکانی بەنهێنی بووە دوور بوە لەخۆ دەڕخستن.
ڕێزی زۆری لەپیاوانی ئاینی دەگڕت و پێداویستیەکانی بۆ دابین دەکردن


ژیانی کاک ئیدریس بارزانی
ووستگەیەکی زۆر دەولەمەندە هەموومان بۆ باشتر خزمەت کردن پێوویستمان بوخوێندنەوە و شارەزایی
کارێزمایی کاک ئیدریس بارزانی هەیە.

(*)


کارگێری لقی

Top