ئیدریس بارزانی نەمر یەکێکە کارەکتەرە بەناوبانگەکانی مێژووی کوردستان
لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئیدریس بارزانی بە قبوڵکردنی واقعی نوێی سیاسی لە کوردستان هەوڵیدا هەموو ئەو گروپ و حیزب و لایەنە فکریانەی لە گۆڕەپانی خەباتی کوردستان دروست ببوون لە ژێر چەتری یەک گوتاری و یەک هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتمانی کۆبکاتەوە.
لەو هەوڵانەی ڕووبەڕووی ئالنگاری گەورە بۆوە، کۆمەڵێک حیزب دروست ببوون کە ئامانجی لە پێشیەنەیان لەناوبردنی حیزب و بنەماڵەکەی ئیدریس بارزانی بوو، حیزبی دیکەش هەبوون ئامادە نەبوون دەست بخنە ناو دەستی پارتی چونکە بە دیتنی ئەوان'پاشڤەڕ و خێلەکی و نۆکەری ئیمپریالی بوو' بەڵام ئیدریس بارزانی کۆڵی نەدا و شانی بە شانی برایەکەی سەرۆک مەسعود بارزانی دا و پێکەوە شانیان دایە بەر ئەو ئەرکەی قۆناغی دوای نسکۆ و کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی خۆی سەپاند بوو.
ئیدریس بارزانی لە سەر ئاستی ناوخۆیی باشووری کوردستان و لەسەر ئاستی کوردستانی گەورە هەوڵەکانی چڕ کردەوە و لە کۆتاییدا لەگەڵ مام جەلال توانیان رێککەوتنی ئاشبوونەوەی گشتی ئیمزا بکەن، ئەو ئیمزایەی بووە هەوێنی دامەزراندنی بەرەی کوردستانی کە ڕابەرایەتی ڕاپەڕینی بەهاری سالی ١٩٩١ کرد و دامەزراندنی پەڕلەمان و حکومەتی لێکەوتەوە.

دهۆك بارزانی