زەیتونیەكانی بەعـــــشی!!
ناتوانم بڵێم عەرەب هەمووی
خراپە، بەڵام دەتوانم بڵێم هەموو عەرەبێكی عێراق بۆ قەزیەی كوردو كوردستان خراپە، دەشتوانم بڵێم عەرەب لەهەموو شت دژ بەیەكن و یەكتڕ دەكوژن تەنها لە بەرامبەر كورد یەكتر دەگرن و یەك دەست و گیانن واتە كورد كۆیان دەكاتەوە، دەتوانم بڵێم دووبارە هەموو عەرەبێكی عێراق هەمان نەفەس و عەقلیەت و بیركردنەوەی بەرامبەر هەر كوردێك بێت هەیە، جا ئەو عەرەبە سوننە، شیعە یان مەسیحیە، تەنانەت عەرەب بەرامبەر كوردی خائین و بەكرێ گیراویش هەر رق و كینەی هەیە، وەك پاكەتی جگەرە بەكاری دێنێت، كە جگەرەی تێدا نەما فرێی دەدا و پانی دەكاتەوە.
كورد لەگەڵ هەموو شتێكی عێراقی عەرەب یادگاری تاڵ و نەخوش و لەبیرنەكراوی هەیە، جا شوێن، كەس، رەنگ یاخود دەنگ بێ، نموونەش لێرەدا رەنگی زەیتونیەكەیە.
مەبەستم لێرەدا بێگومان رەنگێ جلی حەشدی شەعبی شیعەیە كەوا هەمان رەنگی ئەمنەكەی سەردەمی سەددامە.
پسیارەكە ئەوەیە ئایا بۆچی ئەم رەنگە ئایا چ حیكمەتی تێدایە رەنگی زەیتونیان هەلبژاردووە؟ تو بڵێی ئەوان بە ئەنقەست وایان كردبێت، یان پەیامێكێ لەپشتەوە هەبێت؟ كەوا پێمان بلێن بەڵێ ئێمەش هەر عەرەبین و عێراقین بە مانایەكێ تڕ دەلێم: ئەوانە دوای ئەوەی هەموو رێگایێكیان لە سیاسەتی دژە كورد تاقیکردەوە، لە پەرلەمان، حكومەت، داهات، جوگڕافیا، زمان، كەڵتور و ئاڵا، دواتر زانییان كورد رولەی رەنگی سورو زەردو سەوزن ئێمە كوردین نامرین ئێدی رێگای تریان گرتە بەر ویستیان سود لە تەجروبەی سەردەمی بەعسی گۆر بەگۆر وەربگڕن، هەستان رەنگی زەیتونیان هەڵبژارد تاوەكو هەرچی یادگاری تال و ناخوشە بەبیر كورد بێنەوە و بڵێن ئێمەش هەر عەرەبی عێڕاقین. بۆیە ناوم نا (بەعشی)، واتە بەعس و شیعی. یەكێك لە ووتەكانی جەنابی سەرۆك بارزانیم بیردێنێتەوە كاتێك فەرمووی (پێویستە دەسەڵاتدارانی بەغداد دەرس لە رابردوو وەربگڕن...!!).
ئەوانە هێشتا نازانن كورد كێنەو چەند كەس و حیزب و دەسەڵات و لایەن هەولی قركردن و لەناو بردنی كوردیان داوە و دەدەن، بەڵام خوشبەختانە هەموویان سەریان لەقور چەقی و تێچوون و نەمان.
ئەگەر چی لە سەردەمی سەددامی دیكتاتۆر سوپایەكی توكمەو گشتگیڕو هەمە چەشنی هەبوو ،بەڵام ئەمانە بە ئەمرێكی وەلائی هێزێكی چەكداری وەك حەشدیان دروستكڕدووە كە تەنها ئەوانە تێدا بەشدارن كەوا وەلائیان بو ئیمام و مەزهەب هەیە، هیچ ئینتیمایان بۆ خاك و نیشتیمان نیە، ئەوان ئامادەن عێراق بكەنە ئاگڕ ئەگەر یەك بریاری حكومەتی عێراقی لەگەل مەزهەب و بڕیاریان نەگونجێت، هەركاتێكیش سوپا لەشكر لەسەر هزری مەزهەب و ئایین دروست بوو، ئەوا دەست لەم ووڵاتە بشۆ، چونكە ناكرێ لەسەر مەزهەب لەشكر و چەكدار هەبێت، بۆچی؟ چونكە لەهەر ولاتێكێ دونیا ئایین و مەزهەب جیا هەن، واتە ئەگەر ئێستا لە عێراق لایەنێك یا پارتێك لەگەڵ مەزهەبی حەشد نەگونجێت كە مەزهەبی شیعەیە، پێویستە نەمینێت یان لەناو ببرێت، جا بو بیانۆی جیا جیا، بۆ نموونە، ئەمانە خائینن، بەكرێ گیراون، بەعسین، ئێسڕائیلین، ئەمریكین،(ابناء السفارة-ن).
تۆ لەم هەموو رەنگەی کە هەیە، رەنگی سەربازی زەیتونی هەلدەبژێری، خۆ هەر بە خۆرایی و هەرەمەكی و زەوق نیە، ئەمە دیراسە كراوە ئەگەر چی سوننەو شیعە خوێنی یەكتر دەمژن، بەڵام ووتەیەكی كوردی هەیە دەڵێت( دوژمنی دوژمنم دۆستمە)
مادەم كەسێكی تری غەیرە عەرەب لە وولاتەكەم هەیە كەوا كوردە ئێمە جارێ یەكین(سوننەو شیعە) تاوەكو بەیەکەوە كورد لە ناو دەبەین، ئینجا دێین سەری یەكتر دەخۆین.
هەر بە ئەنقەست حەشدی شەعبی و سەركردەكانیان ویستیان لە پڕێكا رۆژە رەش و تاریكەكانی بن دەستی عەرەبی عێراقی بەعس وەبیر خەڵكی كوردستان بهێنەوە و بڵێن ئێمە بۆ گیانی ئێوە لێرەین!!
بەڵام جیاوازییەكە ئەوەیە زەیتونیەی حەشدی شەعبی زور ناشرین و بێ سەروبەرە، هەروەك دەم و چاو ،قیافە و وورگە ئەستوریان، هەروەها بێ ئەتەكێتن، جیاوازی تریش ئەوەیە زەیتونی حەشد دژایەتی كورد لەسەر هەموو شت دەکات، بۆ نموونە ناسنامە، جل و بەرگ، زمان، ئاین، مەزهەب، جوگرافیا و ئاوەدانی، تەنانەت ئەوانە دژی شوێنە گەشتیارییەكانیشمانن، وەك ئەو ماوەیە بینیمان هاتنە كوردستان دارو بەردو ئاسەوارمان ناشرین کرد، تەنانەت دزیش لە ناو خاكی خۆمان ڵێ دەكەن، واتە زەیتونیەكانی حەشد لەسەر گیڕفانی خەڵك دەژین، كاریان ترساندنی خەڵکە و تاڵان كردنی ماڵییانە.
لە موسل و فەڵوجەو تكریت هیچ كەسێك لە ماڵ و حال و شەرەف و ناموسی خۆیان پارێزراو نین. جیاوازیەكی تریش ئەوەیە لەسەردەمی زیتونییەكەی حەشد هەرچی ئاسەواری ناوچە سوننە و كورد نشینەكانە كەوتونەتە بەر شاڵاوی دزی، تاڵان كردن، تێكدان و شێواندن، بۆ نموونە چەندین مزگەوت لە مووسل تەقێندرانەوە تەنها چونكە ناوی مزگەوتەكە عمر، عائیشە یاخود ئەبوبكر بوە.
چۆن دەكرێ تۆ متمانە بە سوپایەك بكەیت ولە کاتێکدا تۆ لە هیچ شتێكی ژیانی خوت ئەمین نی و نابی؟
هەر هیچ نەبا رەنگتان با جیاواز با، تاوەكو خەڵكی سڤیلی عێراق رۆژە رەشەكانی نەهێتە مێشكیەوە.
حەشد چەند ساڵێكی كەمە دامەزراوە كەچی دیتم چەند بەرپرس و لایەنگیرانی داوایان دەكرد سوپای نەتەوەیی عێراق لەگەڵ حەشد یەك بگڕێتەوە، نەك حەشد بچێتە نێو سوپاوە.
سەیرو سەمەرەكانی عێراق!!
چ سوپایێكە چ لەشكڕێكە بە ئاشكرا بڵێت گوێی سەرۆك وەزیران دەبرین، جا وەرە متمانەیان پێ بكە و دڵت پێی خۆشبێ و شەوان بە ئارامی بخەوی، ئەمانە ئەم هەڕەشانەن کە لە كەسێك دەكەن كە سەرۆك وەزیرانی عێراقە، كە خودی خۆی شیعەیە، بەڵام تەنها لەبەر ئەوەی ئەم كەسە بروای بە چەكداری مەزهەبی و تایفەگەری نیە، جا تۆ وەرە كورد بیت و سوننەبیت و پارتیش بیت، ئەوە سێ جار كوشتنت حەلال دەكەن، چونكە ئەگەر یەكێتی، كۆمەلی دادگەری بیت ئەواهیچ كێشەیەکت، تەنانەت یەكگڕتوو نەوەی نوێ كەوا هەرچەندە لەبەرەی توركیا زیاتر نزیكن بەلام بو دژایەتی پارتی هەمان بیرو بوچون دژایەتیان هەیە درێغی ناكەن، چونكە ئەم حیزبانە هیچ كێشەیان لەگەڵ ئەم جەنگەڵ خانەیە نییە، بیرو بۆچونی حەشد لەگەڵ یەكێتی لێک نزیكە، عیراقێكی یەكگرتوو كوردستانێكی بن دەستی حەشد!!!

فهریق كهرهم ستونی