بەمزووانە..لە هەولێر شانۆگەری(باڵندەی كامەرانی)نمایش دەكرێت

بەمزووانە..لە هەولێر شانۆگەری(باڵندەی كامەرانی)نمایش دەكرێت

دوای ئامادەكارییەكان لە ئێستادا وادەی یەكەم نمایشی شانۆیی(باڵندەی كامەرانی)ڕاگەیەندرا كە هونەرمەند و شانۆكار (شوان كەریم) كاری نووسین و دەرهێنانی ئەنجامداوە و ژمارەیەك هونەرمەند و شانۆكار تێیدا بەشدارن.

بەمزووانە..لە هەولێر شانۆگەری(باڵندەی كامەرانی)نمایش دەكرێت

بڕیارە ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی 26/8/2025 كاتژمێر 6:30ی ئێوارە لە هۆڵی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی هەولێر یەكەمین نمایشی شانۆگەری (باڵندەی كارمەرانی) بەڕێوەبچێت كە ئەم شانۆگەرییە كۆمیدی و سیاسییە و باس لە گۆڕانكاری دەكات لای یاخیبووەكان و تەنها هێز بە كلیلی چارەسەر و گۆڕانكاری دەزانن,بەڵام گۆڕانكاری لای (باوكی ئارما) كە كەسایەتییەكی نێو ئەم شانۆگەرییەیە و ڕۆڵی كارمەندێكی پاككردنەوە دەگێڕێت دژی ئەم بیركردنەوەیە,ئەو وەهای بۆ دەچێت كە گۆڕانكاری پڕۆسەیەكە دوور لە ڕق و قین و خوێنڕشتن.

بەمزووانە..لە هەولێر شانۆگەری(باڵندەی كامەرانی)نمایش دەكرێت

شانۆگەری (باڵندەی كامەرانی) 70خولەك ماوەكەیەتی و ژمارەیەك هونەرمەند و شانۆكار تێیدا بەشدارن كە پێكدێن لە(یوسف عوسمان-هاوبیر زارین-ژیار عوسمان-دڵشاد شەهاب-ڕێبەر ڕێبوار عومەر-پرووشە محەمەد-شادی عوسمان-ویانا حوسێنی-ئیبراهیم هیوا- عوسمان جەمیل-ئاوات ئەسعەد- محەمەد عوسمان-هۆرین سەڵاح محەمەد-حەمە عومەر-سان سالار-ئیبراهیم هیوا-مینا ئەیاد-ئاریۆس ئاری حەمەسەعید-چاوەڕێ عەبدوڵا),هەروەها لەم كارە هونەرییەدا هەریەك لە (كریڤ حەمەعەباس-هۆرین سەڵاح-چاوەڕێ عەبدوڵا)موزیكی شانۆگەرییەكەیان ئامادەكردووە.

بەمزووانە..لە هەولێر شانۆگەری(باڵندەی كامەرانی)نمایش دەكرێت

ئەم شانۆگەرییە لە ڕێكەوتی 26/8/2025 لە شاری هەولێر یەكەم نمایشی بەڕێوەدەچێت و لە ڕۆژانی دواتر بەردەوام دەبێت,وە 6هەزار دینار نرخی پلیتی بینینی ئەم شانۆگەرییەیە كە لە ئێستادا لە ئەپڵیكەیشنی (پسووڵە-PSOOLA)بەردەستە.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

بەمزووانە..لە هەولێر شانۆگەری(باڵندەی كامەرانی)نمایش دەكرێت
بەمزووانە..لە هەولێر شانۆگەری(باڵندەی كامەرانی)نمایش دەكرێت
Top