پارتی قەڵغانی پاراستنی کورستانە...

پارتی قەڵغانی پاراستنی کورستانە...

پارتی وەک پێویستییەکی مێژوویی لە
16ی ئابی1946 لە پێناو داکۆکیکردن لەخواست وئامانجەکانی گەلی کوردستان دامەزرا ، له‌ هه‌موو قۆناغه‌كانی ژیانی سیاسیی كوردستاندا هه‌تا قۆناغی ڕزگاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی و یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی هه‌بووه‌. لەسایەیدا دەستکەوتی گەلێک گەورە بۆ گەلی کوردستان وەدەستھاتوون،وێرای ئەوەی ڕۆڵی گرنگ و کارای بینی لە پاراستنی قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان، کە ڕێگەی نەدا پیلانی لاوازکردنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان سەر بگرێت ، لەکاتی چارەنووسازدا بەتەنھا لەھێلی پێشەوەی بەرگریکردن مایەوە ،بۆپاراستنی «خاک -میللەت»
پارتی بۆ زیندووهێشتنەوەی ئومێد و بڕوابەخۆبوونی گەلی کوردستان دروست بووە، شتێکی بەڵگەنەویستە لەگەل باسكردنی سێ چارەگی سەدەی بیستەمی مێژووی گەلی كوردستان بە بێ باسكردنی خەباتی پارتی و رێبەرایەتی بارزانی نەمر مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان ھیچ بەھایەكی نیە و ناکاملە .جگه‌ له‌وه‌ی توانیویەتی لەھەموو بارودۆخێکدا شان بداتە بەربەرپرسیارییەتی ،بۆئێستاو داھاتووی کوردستان تاکە ئومێدو دواقەلای بەرگرییە ‌، یارو نەیاری کورد کۆکن لەسەرئەوەی تەنھا پارتی نوێنەرایەتی دۆزی رەوای گەلی کوردستان دەکات ، ھەمیشە بابەتی نەتەوەیی وپاراستنی خاکی کوردستان ھێلی سورن لەبەرنامەی پارتیدا، بۆیەش ئامانجی تیری ناحەزانە وگه‌له‌كۆمه‌ی له‌ دژ دەکرێت ‌، به‌تایبه‌تی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا،بەلام سوپاس بۆخوای گەورە.بە حیکمەتی سەرۆک مسعود بارزانی بەسەر گشت بەربەستەکان سەرکەوتووە ،لەسالی رابردوودا لە ھەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەموو هەوڵێك درا بۆ لاوازكردنی پارتی، بەڵام توانی زیاتر لە 800 هەزار دەنگی بهێنێت وبەجیاوازێکی زۆر لەپێشەوەی لایەنەکانی دیکە بێت ، ئەگەر دەنگی ھەردووپارێزگای كەركووك و مووسڵ بخەینە سەر، دەگاتە یەك ملیۆن دەنگ كە لە هەموو عێراقدا حیزبێك نیە ئەوەندەی پارتی دەنگی ھێنابێت ،گرنگە لە بارودۆخێکی وەک ئێستادا، بەگوتر لەجاران کاربکرێت لەپێناومانەوەی پارتی ،بە بە هێزی و پێشەنگی ،تاھەمیشە شۆرە سواری مەیدان بێت ،بە تایبەت کەبەرەو ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەچین ،کە پارتیمان بە لیستی ژمارە 275 بەشدارە ،تا ھەمیشە پێگەی پارتی بەھێز بێت ، کەکاریگەری زیاتری دەبێت لەسەر رووداوەکان ، لەھەمانکاتدا سەرکەوتنی پارتی
قەڵغانی پاراستنی کورستانە ،چونکە پارتی بە ڕێبەرایەتی سەرۆک مسعود بارزانی، داکۆکیکار و پارێزەری یەکەم و سەرەکی ماف و داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان و قەوارەی هەرێمی کوردستانە، بەقەد مێژوو و گه‌وه‌ره‌یى و قوربانیدانى ، ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیى لەسەرشانە‌، بۆیە بەهێزبوونی پارتی، بەهێزبوونی کوردستانە ، پارتی بە پشتیوانیی خوای گەورە، وخەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان، هەمیشە بەرەو سەرکەوتنی زیاتر هەنگاو دەنێت...

Top