شاکیرا:منداڵەكانم لە داڕووخان ڕزگاریان كردم

شاکیرا:منداڵەكانم لە داڕووخان ڕزگاریان كردم

لە ساتێكی پڕ لە ڕاستگۆییدا ئەستێرەی جیهانی «شاكیرا» كاریگەرییە قووڵەكەی هەردوو منداڵەكەی (میلان و ساشا) لەسەر ژیانی ئاشكرا كرد و جەختی لەوە كردەوە كە ئەوان هۆكاری ڕاستەقینەی بەردەوامبوون و خۆڕاگریی و تەنانەت لە ژیاندا مانەوەی بوون.

لە میانی لێدوانەكانیدا، شاكیرا گوتی: «منداڵەكانم پاڵنەری منن و هۆكاری مانەوەمن لە ژیاندا» ئەم لێدوانانە لە چوارچێوەی چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا هاتن كە دوای یەكێك لە وێستگەكانی گەشتە هونەرییە گەورەكەی ئەنجامی دا. لەم گەشتەیدا سەركەوتنێكی ناوازەی تۆمار كرد، بە ئەنجامدانی ٦٤ كۆنسێرت كە سەرجەم بلیتەكانی فرۆشران و زیاتر لە دوو ملیۆن بینەری لە ئەمریكای باكوور و باشوور بۆ لای خۆی ڕاكێشا.

شاکیرا:منداڵەكانم لە داڕووخان ڕزگاریان كردم

شاكیرا ڕوونی كردەوە كە بۆ ماوەی ساڵێكی تەواو بە ماندووبوونێكی زۆرەوە كاری كردووە بۆ ئامادەكاری بۆ ئەم گەشتە، و كارلێكی جەماوەری بە گەورەترین خەڵات دانا كە قەرەبووی زۆرێك لە ئازارەكانی بۆ كردەوە.

گۆرانیبێژە كۆڵۆمبییەكە كاریگەریی جیابوونەوەكەی لە یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی «جیرارد پیكێ» نەشاردەوە، كە كۆتایی بە پەیوەندییەكی ١٢ ساڵەیان هێنا. شاكیرا جەختی كردەوە كە ئەو قەیرانە، شانبەشانی نەخۆشییەكی سەختی باوكی و تۆمەتباركردنی بە خۆدزینەوە لە باج لە ئیسپانیا، هەموویان پێكەوە قۆناغێكی زۆر سەختی ژیانیان پێك هێناوە، بەڵام توانیویەتی ئازارەكانی بگۆڕێت بۆ وزەیەكی هونەریی پوخت، كە لە ئەلبوومە نوێیەكەیدا بەرجەستە بوو، بەتایبەتی لە گۆرانیی «BZRP Music Sessions Vol. 53». لەم گۆرانییەدا پەیامی ڕاستەوخۆی ئاراستەی پیكێ و هاوڕێ كچەكەی كرد و توانی خەڵاتی «گۆرانیی ساڵ»ی لە خەڵاتەكانی گرامی لاتینی پێ بەدەست بهێنێت.

لە ساتێكی مرۆیی و كاریگەردا شاكیرا گۆرانیی «Acróstico»ی پێشكەش كرد، كە تایبەت بوو بە هەردوو منداڵەكەی، لەو كاتەدا هەردووكیان لەسەر شاشە گەورەكە دەركەوتن كە لەگەڵیدا بەشدارییان لە گۆرانییەكەدا دەكرد. دواتر شاكیرا گوتی: هەر جارێك دەیانبینم و گوێم لە دەنگیان دەبێت، دڵم دەتوێتەوە، ئەوان هەموو شتێكن بۆ من، ئەم ساتە بەنرخترین بەشی نمایشەكەیە.

Top