چه‌كی بێ ئاراسته‌و بێ ئه‌نجام, كۆتایه‌كه‌ی هه‌ر ملكه‌چ بوونه
پەكه‌کە، نە ڕزگاری هێنا، نە نیشتیمان پارێزی،
٤٧ ساڵ بە ناوی کوردایەتی، به‌ڵام بە ڕەفتار و ئایدیۆلۆژیای دژه‌كورد, بەئاشكراو به‌شێوەیەکی ڕوون, دژی پرنسیپ و بنەماکانی کوردایەتی له شەردا بوو!
ئەو ڕێکخراوە, بە فاکتەری سەرەکی تێکدانی یەکگرتوویی کوردانی هه‌رچووار پارچەی کوردستان داده‌نرێت, هه‌میشه ڕۆڵی ئاژاوه‌گێر و فیتنه‌ی بینیوه له‌ناوچه‌كه و به‌مه‌وه ناسراوه.
په‌كه‌كه ٤٧ ساڵ بە ناوی کوردایه‌تی، هۆكاری ماڵوێرانی و كاڵ بوونه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیی و به‌ربه‌ست بوو له‌پێش گەشه‌و به‌ره‌وپێشچوونی نه‌ته‌وه‌ی کورد!
دوای به‌كوشتدانی ده‌یان هه‌زار گه‌نج و لاوی كوردپه‌روه‌ر و دڵسۆزی نیشتیمان به‌بێ ئامانج, سه‌رئه‌نجام به‌بێ هیچ ده‌ستكه‌وتێك, چەکی فرۆشت و ڕۆڵی پەكه‌کە كۆتایی پێهێندراو بەسەرچوو !
کاتێک ڕووناکی فکری و ڕەزامەندی نەتەوەیی نەبێت،و خۆفرۆشان بە ناوی کوردایەتی دێنه‌مه‌یدان، چونکە نەڕاستیەتییەک هەیە کەڕووخساریان ڕوون بکات،و نەهاوڕێیەکی نەتەوەیی کەبڕیاری ڕاست لەبارەیان بدات, هه‌میشه ملكه‌چن!
ئەوە نموونەیەکی ڕوونە لەوەی:
چەکی بێ ئاڕاستە و بەکرێگیراو، یان هه‌موو خائین و خۆفرۆشێك, كۆتاییان هه‌ر ملكه‌چ بوونه.

ئـــهحــمــهد گـــلــی