ئەنفالێکمان تێپەڕاند و ئێستا ئەنفالێکی تر بەرۆکی گرتووین

ئەنفالێکمان تێپەڕاند و ئێستا ئەنفالێکی تر بەرۆکی گرتووین

ئەنفال پرۆسەیەکی ئاسایی و کتوپڕ نەبوو بەڵکو پرۆسەیەکی سیاسی نەخشە بۆ داڕێژراوی رژێمی بەعسی گۆڕ بە کۆڕ بوو، ئەو ڕۆژگارە شومە و ئەو قەتڵوعامکردنەی گەلی کورد کەلەساڵی 1988 دەستی پێکرد ڕژێمی بەعس لەگەڵ وەرگرتنی دەسەڵات، کە ساڵی ١٩٦٨ ئامانجی سڕینەوەی گەلی کورد بووە لە عێراق و نەهێشتنی وەک نەتەوەیەکی زیندوو، بۆ بەدیهێنانی ئاواتەکانی دامەزرێنەری حیزبی بەعس بوو کە کورد لە عێراق کۆسپن بۆ دوستبوونی یەکێتی نیشتیمانی عەرەبی بۆیە دەبێت لە ناو بچن بۆ جێبەجێکردنی ئەم کارەش بەرنامە و پیلانیان هەبوو بۆ لەناوبردنی گەلی کورد.

هەروەک ئامۆزاکەی سەدامی گۆڕبەگۆڕ دوپاتی دەکاتەوە و دەڵێت تەنیا رێگا بۆ ئازادکردنی خێزانە بەندکراوەکان و گیراوەکان، زیندە بە چاڵکردنیانە بۆیە لەم سۆنگەوە هەرچی پیاو ئافرەت و مناڵ و پەککەوتە وهەیە ئەنفالی کردن و هەناسەی لێ بڕین لە ئاو هەوای کوردستان بێ بەشی کردن، ئێستا و دوای ڕژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ دوای٢٢ ساڵ لە عێراقێکی نوێ کە هەمووان چاوەڕێی ئەوە بووین سیستەمێكی نوێ وعەقڵیەتێكی نوێ دوورلە شۆڤینیەت بڕیاری دروستكردنەوەی ئەو دەوڵەتە بدرێت و دەستوورێك هەبێت بۆ هەموو گەلانی عێراق بێ جیاوازی و یەکسانی، بەڵام ئەوەی دەیبینین ئەو عێراقەی کە کەچەند میلیشیایەک بەڕێوەی دەبن لەسەر ڕێچکە بەعس هەنگاو دەنێن و دەستیان کردووە بە ئەنفالێکی نوێ ئەمجار بە بەرگێکی نوێ بەعەمامە ڕەشی ئێرانەوە دەیانەوێت کورد و کوردستان سزا بدەن.

ئەویش بەبڕینی قووتی خەڵک و بڕینی مووچەی فەرمانبەران ئەوەش ئەنفالێکی ترە فەرمانبەرانی گرتووتەوە ئەیانەوێت لەم ڕێگەیوە هەستی نەتەوایەتی سارد کەنەوە، کە ئەویش هەنگاوێکە لە هەنگاوە شەیتانەییەکانیان دژ بە هەرێمەکەمان، تا ئێمەیش هەنگاوی خراپ بگریینە بەر دژ بەم خاک و نیشتمانە، بەڵام خەیاڵیان خاوە کورد شارەزای لە عەرەب هەیە کەچەن پیس گڵاون بەرامبەر بەکورد.

بۆیە هەرگیز ئەو خەونەیان نایەتە دی لەپێشوودا "عەلی کیماوی و بارق عبدالڵە" بوون ئێستاش دوای ڕژێمی بەعس سەرکردەکان زۆر بوونە سودانی و خزعلی و کلدانی مالیکی سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکەن بە هەمان شێوە جاشەکانی ئێستا وەک عەلی حەمە ناسالح و غالبە شێت و ئەحەی حاجی ڕەشید و سروەی خوشکی شاسواری هاوکاریان دەکەن هەرچەند سەیر دەکەم دیمەنەکان ئەو کاتە دێنە بەرچاومان من تێناگەم تاکەی کورد دەرس وەرناگرێت! عەرەب کەی جێگای متمانە یە تا باوەڕ یان پێبکەین چیدیکە ئەمە قبوڵ مەکەن عێراق جێبهێڵن ووتەیەکی کورد هەیە دەڵێ کەڵەبابیش نەبێت ڕۆژ هەر دەبێتەوە.

چونکە وەک ڕۆژ ڕووناک دیارە کورد و عەرەب کورد نابێت برای عەرەب عەرەبیش نابێت کورد، ئایا ڕۆن و ئاو تێکەڵ دەبن؟ کەواتە ئەم هێلکە بەسەر ئەم تەنافەوە ناوەستێت ئیتر پێویست ناکات لەسەر حیسابی گەل و خەباتی چەند ساڵەی ئەم نیشتمانە مامەڵە و سەودایان لەگەڵ بکرێت.

Top