بەمزووانە..فیستیڤاڵی فیلمی كوردیی مۆبایل بەڕێوەدەچێت
دوای چەندین مانگ ئامادەكاری و وەرگرتنی فیلمەكان,بڕیارە لە ڕێكەوتی 5 و 6ی ئایاری ئەمساڵ لە سیتی سینەما لە شاری سلێمانی,فیستیڤاڵی فیلمی كوردیی مۆبایل بەڕێوەبچێت كە ئەم فیستیڤاڵە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی بەهاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی ڤیم سازدەكرێت.
ئەندامانی لیژنەی فیستیڤال 25 فیلمیان دەستنیشان كردووە بۆ نمایش و پێشبڕكێی فیستیڤاڵ كە سەرجەم كارەكان فیلمی كوردین و بە مۆبایل تۆمار كراون,هەروەها ماوەی فیلمەكان لە یەك خولەكەوە تاوەكو 15 خولەكە بە تایتڵەوە وە زۆربەی كارەكان كورتە فیلمن و بەشێكی دیكەیان بەڵگە فیلمن,هەروەها بۆ براوەی فیستیڤاڵی فیلمی كوردیی مۆبایل بڕێك پارە وەكو خەڵات دیاریكراوە كە ئەمەش بۆ سەركەوتنی كارەكەو هاندانی گەنجانە تاوەكو لەڕێی مۆبایلەوە ڕووبكەنە بەرهەمهێنانی فیلم و كاری سینەمایی.
لە كۆی 25 كاری سینەمایی كە لەلایەن فیستیڤاڵەوە وەرگیراوە 3 كاری بەشداربووان لە بەڵگە فیلم پێكدێت.
-بەڵگە فیلمی(بە كاتی ژیان)لە دەرهێنانی(هاواری ڕەحیمی)
-بەڵگە فیلمی(وردەواڵە)لە دەرهێنانی(یوسف مەولوودی)
-بەڵگە فیلمی(هەنگاوە نەزانراوەكان)لە دەرهێنانی(حەمە تاریق)
هەروەها ئەو فیلمانەی تر وا لە فیستیڤاڵی فیلمی كوردی مۆبایل بەشدارن پێكدێن لە..
-فیلمی (تەنیا لە كۆتایدا تێدەگەین) لە دەرهێنانی(ژیوەر عەبدولقادر حەمە)
-فیلمی (مانلی) نووسین و دەرهێنانی(ئەدیب فەرەیدوون)
-فیلمی(the hungry wolf)لە نووسین و دەرهێنانی(لەنیا حەمە ڕەئوف)
-فیلمی(قولانجێك)لە سیناریۆ و دەرهێنانی(سەبا ئەحمەد)
-فیلمی(گۆڕ) نووسین و دەرهێنانی(بەرهەم جەزا ئەحمەد)
-فیلمی(سیگناڵ نییە)لە دەرهێنانی(هێڤار عومەر)
-فیلمی(تینوێتی لە بێدەنگیدا) دەرهێنانی(ئەژێ عەبدوڵا)
-فیلمی(ڕێنێسانسی بیر و هۆش)لە نووسین و دەرهێنانی(ئایار حەسەن)
-فیلمی (ئەودیوی پەنجەرەكە) كە (رۆیا حەمەغەریب) دەرهێنانی ئەنجامداوە
-فیلمی(داهاتوو)لە دەرهێنانی(شنیار محەمەد)
-فیلمی(دەنگەكانی مێشكم) دەرهێنانی(محەمەد بەكر عوسمان)
-فیلمی(خوا ئەزانێت!)لە نووسین و دەرهێنانی(شارۆ شۆڕش)
-فیلمی(باوەشی ماسی) نووسین و دەرهێنانی(نڤار یاسین)
-فیلمی(شینی كاڵ) كە (گەشبین سۆران) كاری دەرهێنانی ئەنجامداوە
-فیلمی(تامار) دەرهێنانی(لانە پێشڕەو)
-فیلمی(فەرشی سوور)لە سیناریۆ و دەرهێنانی(عومەر عەبدولكەریم)
-فیلمی(Time Note) نووسین و دەرهێنانی(تێشوو نامیق)
-فیلمی(His Cry)لە دەرهێنانی(هاوكار جەمال)
-فیلمی(دواهەمین هەنگاو) دەرهێنانی(سنوور شڤان)
-فیلمی(فیلم)كە (هونەر كاوە)كاری دەرهێنانی ئەنجامداوە
-فیلمی(فیلمێكی درێژی كورت)لە سیناریۆ و دەرهێنانی(محەمەد تاهیر)
-فیلمی(درك)لە دەرهێنانی(ڕەوەند شوان ڕەحیم)
ئامانج لە سازدانی فیستیڤاڵی كوردی مۆبایل ڕەخساندنی دەرفەتێكە بۆ ئەنجامدانی كاری سینەمایی بە كامێرای مۆبایلەكان,چونكە كاری فیلمسازی پێویستی بە ئامێری پێشكەوتوو و هەندێ ئامرازی تایبەت بەم بوارە هەیە كە ئەمەش پێویستی بە سپۆنسەر یاخود پاڵپشتی دارایی دەبێت,بەو پێیەی كە لەم ڕۆژگارەدا مۆبایل زۆر بەكاردێت بۆ تۆماركردنی ڤیدیۆ وە بوونی بیرۆكە و سیناریۆی نوێ ئەوا ئەم فیستیڤاڵە كارئاسانی دەكات تاوەكو ئارەزوومەندانی بواری فیلم بتوانن لە ڕێی مۆبایلەكەیانەوە فیلم بەرهەم بهێنن,هاوكات ئەم فێستیڤاڵە هانی گەنجان دەدات تاوەكو مۆبایلەكانیان بەشێوەیەكی درووست بە كاربهێنن و كاری سەركەوتووی پێ ئەنجام بدەن.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
