فيلمێك سه بارەت به ژينگه بەرهەم هێنرا

فيلمێك سه بارەت به ژينگه بەرهەم هێنرا

ڕێبوار محەمەدی دەرهێنەر لە لێدوانێكی تایبەت باسی لە چۆنیەتی ئەو فیلمە دەکات و دەلێت" بە ئەرکێکی سەرشانم زانی فیلمێك بۆ ژینگەی کوردستان بەرهەم بهێنم هەروەها وەك نەریتێكى كارو چالاكى گروپى هونەرى خێزان له بۆنەو ڕۆژه جيهانيەكان فيلمى (مرۆڤ و ژينگە)مان بەرهەم هێنا بۆ ڕۆژى ژينگەى هەرێمى كوردستان كه له ساڵى ٢٠٠٨ په رلەمانى كوردستان ڕۆژى ٤/١٦ ى هەموو ساڵێكى بۆ ئە و ڕۆژە ديارى كرد,ئەم دەرهێنەرە زیاتر لە بارەی فیلمەكەوە دەڵێت" ئەم فیلمە وێنەگرتن و مۆنتاژى لەلايەن باوڕ ڕەفيق بۆ ئەنجامدراوە هەروەها نزيكەی ٢٠ ئەکتەر لەگەڵ كۆمەڵێك ژينگەپارێز بەشدارى كردووه,ماوەی فیلمەكە ٢٧خولەكەو كارى وێنەگرتنى لە ناو شارى سلێمانى و شاخى گۆیژەو ئەزمەڕو قەرەداخ بۆ ئەنجامدراوە.

فيلمێك سه بارەت به ژينگه بەرهەم هێنرا

ناوەڕۆكى فيلمەكه باس له بێویژدانی مرۆڤ بەرامبەر ژينگەو فڕێدانى خۆڵ و خاشاك و بێ گوێدان به بەهاى مرۆڤايەتى و شارستانێتى و نەخۆش كەوتنى هاونيشتمانيان و هه ست به بەرپرسيارێتی بەرامبەر خەڵك و خواى گەورەش، بۆیە له فەرموودەى پێغەمبەرى ئيسلام هاتووه باس له پاك و خاوێنى دەكات كه دەفەرموێت پاكوخاوێنى له باوەڕەوەیە هەروەها باس له بڕینی دارى دارستانەكان و سووتاندنيان دەکات بۆيه یەكەى نيشتەجێبون و باڵەخانە و کۆمپانیا ئەهلییەکان و لێدانی ٢٢ هە زار بیری ئاو كه بۆتە هۆی كاریگەری وشكه ساڵیەوە و پیسكردنى شوێنی گە شت و گوزارو سە یرانگەکان و فڕێدانی خۆڵ و خاشاك بەهۆی گەشتیارانەوە و ڕژاندنی نەوت و گاز لە چوار دەوری مۆلیدە ئەهلییەكان كه له دواى باران بارين تێكەڵ به ئاوى ژێر زەوى دەبێت و كاریگەری یاریە ئاگرینەكانی سەری ساڵ و دوكەڵی ئۆتۆمبیل و سپلێت و زۆر شتی تر هەن بۆ پیسبوونی ژینگە ئێمە باسمان کردووە وەك فیلم هەروەها ئامانجی ئێمە له فيلمەكه گەیاندنى پەيام و هوشيارى كۆمەڵگەیە پێیان دەڵێین ئەگەر خاك و نيشتيمانەكەت خۆش دەوێت دەبیت ژینگەی شارەكەت بپارێزیت. و هەميشه پاراستنى ژينگه بكەين به كەلتوور.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا ئەم دەرهێنەرە دڵتەنگی خۆی دەربڕی، له نەبوونى هۆڵی سینەمای گونجاو و سپۆنسەر نەیانتوانی فيلمەكه نمايش بكەن,تەنها له ناوندەكانى خوێندن هەر لە باخچەی ساوایانەوە هەتا زانکۆو پەیمانگەکان لەسەر ئەرکی خۆمان لە ڕێگای داتاشۆو نمایش دەکەین.

Top