دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی دۆسڵدۆرف بەڕێوەدەچێت

دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی دۆسڵدۆرف بەڕێوەدەچێت

ئەمساڵ دووەمین فیستیڤاڵی فیلمی کوردی دۆسلدۆرف دەستپێدەکات لە ڕۆژانی 23.4.2025 تاکو 27.4.2025 بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە وڵاتی ئەڵمانیا ئەنجامدەدرێت وەک هەر هەوڵێک بۆ ناساندنی سینەمای کوردی،هاوکات ئەو فێستیڤاڵە جیاوازی لە گەڵ فێستڤاڵەکانی تر ئەوەیە،کە بە شێوازی سینەمای نەتەوەی هەنگاوخۆی دەنێت،چونکە لەبەر ئەوەی فیلم لە هەر چوارپارچەی کوردستان بەدەست فێستیڤاڵ گەیشتووە،فیلمەکان لە هەر چوار پارچەی کوردستانەوە لە پێشبڕکێی خەڵاتن, گرنگتر ئەوەیە کە پار ساڵ لە فێستیڤاڵ 16 دەرهێنەری ژن شان بە شانی پیاوان فیلمەکانیان لە پێشبرکێ بوون بۆ خەڵات کردن ،ئەمساڵیش هەشت تا نۆ ژنی کورد دەرهێنەر فیلمەکانیان لە فێستیڤاڵە بۆیە ڕۆڵی ژن گرنگە وەک فێستیڤاڵ فیلمی کوردی دۆسلدۆرف خەڵاتەکان بۆ پشتگیری کردنە بۆ ئەو فیلمسازانە تا فیلمی نوێ بەرهەم بهێنن،خەڵاتێک دەدەرێت،بەڵام خەڵاتەکانی فێستیڤاڵ بە ناوی یەکەم و دووەم و سێیەم نیە خەڵاتەکانی دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی دۆسلدۆرف بۆ هەر براوەیەكی پارچەی کوردستان خەڵاتێکی ئامادەکردووە ئەویش خەڵاتی مافی مرۆڤ و خەڵاتی سینەماکاری کورد یەڵماز گۆنای و خەڵاتی ژینا ئەمینی و خەڵاتی شۆرشگێڕی شەهید سینەماکار (خەلیل داغ) ئەو چوار خەڵاتە بۆ فیلمی درێژ و دیکۆمێنتار دەبێت.

دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی دۆسڵدۆرف بەڕێوەدەچێت

ئەمساڵ فیستیڤاڵ لە ژێر مژاری سەرەکی بۆ ڕۆژئاڤاو بەرخودانی سەدی تشرین بابەتی سەرەکی فیستیڤاڵن لە هەمانکاتدا شەهیدی هونەرمەندی کۆمێدی بابی تەیار کە شەهید سەدی تشرینە لە رۆژئاڤا وەک بیرهێنانەوە،چەند بەرهەمێکی ئەو نمایش دەکرێت،لەگەڵ ئەوەشدا دوو پانێڵ لە فێستیڤاڵ ئەنجامدەدرێت،یەکیان لە ژێر ناوی رۆژئاڤا وە پانێڵی دووەم لە ژێر ناوی سینەمای کوردی دیسان لە هەر چوار سینەماکار لە چوار پارچەی کوردستان لێژنەی ژووریی پێکهێندراوە بۆ فیلمەکان،نزیک چل فیلم لە کورتە فیلم و فیلمی درێژ و دیکۆمێنتار بەشدارن لە پرۆگرام سەرەکی فێستیڤاڵی ئەمساڵ ئەوەشمان بیر نەچێت،دوو کۆڕی کتێب ناسین و خوێندنەوە بۆ دوو ڕۆمانووس ڕۆژئاڤای کوردستان و باکووری کوردستان سازدەکرێت.

دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی دۆسڵدۆرف بەڕێوەدەچێت
Top