ڕاپه‌رین گه‌لی كوردستان و وتاره مێژوویه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی
5ی ئاداری 1991ڕاپەرینی گەلی کوردستان لە شاری ڕانیە لە کاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی بە فەرمی دەستی پێ کرد، لە ھەموولاوە جەماوەر داڕژانە کۆڵان و شەقامەکان، لە ڕادیۆکان و بڵندگۆی مزگەوتەکان خەڵکیان ھان دا بۆ ڕاپەڕین، پاشان جەماوەر ھەڵیان کوتایە سەر دامودەزگاکانی حکوومەت، بۆ کاتژمێر ٣ی ئێوارە ڕانیە لە ڕژێم پاککرایەوە، دواتر راپه‌رین سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچه‌كانی گرته‌وه و ورده وره‌ده خه‌ڵك له‌شاره‌كانی دیكه‌ش رژانه سه‌ر شه‌قام و تاده‌هات حزبی به‌عس به‌ره‌و پاشهكشهدهچوو،
ڕاپه‌رین رووداوێكی مێژووی گرنگ بوو له ساڵی 1991 گه‌لی كوردستان به‌یه‌ك ده‌نگ و به‌یه‌ك ره‌نگ داگیركاری و ده‌سه‌ڵاتی حزبی به‌عسیان ره‌تكرده‌وه و له‌ماوه‌ی 15 ڕۆژدا ته‌واوی ھەرێمی کوردستان بە شاری کەرکووکیشەوە لە دەست بەعس دەرھێندرا، سەرکەوتنیشی یەکگرتووی خەڵک و یەکدەنگی ھێزە سیاسییەکان بوو کە توانرا لە ماوەیەکی کەمدا خاکی کوردستان ڕزگار بکەن و کۆتایی بە حوکمی داگیرکەر بێنن.
ئه‌وه‌ی له‌ڕاپه‌رین كرا دواجار به‌رهه‌می یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزی حزبه كوردستانییه‌كان بوو به‌تایبه‌ت دروست بوونی به‌ره‌ی كوردستانی لە ساڵی 1988، بەرەی کوردستانی لە حەوت حزب و لایەنی ھەرێمی کوردستان پێک‌ھات، کە بەھێزترین لایەنی نێو بەرەی کوردستانی ھەر دوو پارتە سەرەکییەکە پارتی و یەکێتی بوون، لە دوای سێ ساڵ لە دامەزراندنی ئەو بەرەیە و ھاتنە کایەی ھەلومەرجێکی نێوخۆی و نێودەوڵەتی لە ساڵی 1991 لە ڕانیەوە ڕاپەڕینی خەڵکی ھەرێمی کوردستانی بەرپاکرا، سەرۆک بارزانی ئەو کات سەرۆکی بەرەی کوردستانی بوو، سەرۆک بارزانی لە دەروازەی ڕاپەڕین تا کەرکووک ڕابەرایەتی مەیدانی ڕاپەڕینی کردووە، بۆیە ڕاپەڕین ھەم بیرۆکەی ئەو بوو، ھەمیش یەکەم کۆبوونەوەی حیزبە کوردستانییەکان لە ڕاژان کراو لەوێ بەرنامە دانرا، بەرنامەیەکی نووسراو بۆ ھەموو شارەکان نێردرا، سەرۆک بارزانی بە سەدان نامەی نووسی بۆ ناو شارەکان کە ئامادەسازی بکرێت بۆ ڕاپەڕین خۆشی مەیدانی ڕابەرایەتی ڕاپەڕینی دەکرد، تا خەڵکی کوردستان لە ھەموو شارەکان دژی ڕژێمی بەعس ڕاپەڕین و کوردستان بە تەواوەتی لە ڕژێمی بەعس پاککرایەوە.
ڕاپەڕین پەیامێک بوو بۆ دوژمنانی کوردستان کە کورد چیدیکە ژێر دەستی و زۆرداری قبوڵ ناکات، ڕاپەڕین پڕۆسەیەکی زۆر گەورە بوو لە ئەنجامی خەبات و تێکۆشانی خەڵکی کوردستان ھاتە کایەوە، ڕاپەڕین قۆناغێکی گرنگی خەباتی نەتەوەی کورد بوو، کە ھەموو خەڵکی کوردستان بە پیر و پەککەوتە منداڵ و ئافرەت بەشداریان تێدا کرد.
له‌یادی راپه‌ین كه سه‌رۆك بارزانی نهخشهداڕێژهو سه‌رمه‌شقی راپه‌رین بوو، یاده‌وه‌ریه‌ك هه‌یه له بیری تاكی كورد قه‌د له‌بیرناكرێت، ئه‌ویش وتاره مێژوویه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بوو كه 14ی ئادار له‌شاری كۆیه كه له‌وێدا داوای هه‌ڵبژاردن و دامه‌زارندنی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی كرد و داوای كرد دامه‌زراوه‌ی شه‌رعی له كوردستان بێته ئاراوه و خه‌ڵكی كوردستان خۆیان بڕیار له‌چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن، ھەبوو، ساڵێک دوای ڕاپەڕین سەرکردایەتی سیاسی کوردستان، دەستیکرد بە تاقیکردنەوەی ڕێگەی دیموکراسی بۆ بەڕێوەبردنی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، لە ١٩/٥/١٩٩٢، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا،لە مێژوودا بۆ یەکەمجار بوو کە کورد خاوەن پەرلەمان و حکوومەتی خۆی بێت، لە ماوەی چەند ساڵی خۆبەڕێوەبردنی ھەرێمی کوردستان، وەک ھەرێم جگە لە جێبەجێ کردنی پڕۆژە لە سەرجەم بوارەکاندا، سەرکردایەتی سیاسی کورد توانیویەتی لەڕووی دیپلۆماسی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی جیھان بەرفراوانتر بکات و مافەکانی کورد بە ناوەندە سیاسییەکانی جیھان بگەیەنێت.
دوای ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر گه‌لی كوردستان هات وه‌ك ئه‌نفال و كۆره و هێرش و په‌لاماری حزبی به‌عس، دواجار به‌هۆی كۆره‌وی گه‌لی كوردستانه‌وه بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی هاته ئاراوه كه له‌نیسانی ساڵی 1992 وایكرد كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌بریاری 688 ناوچه‌ی دژه‌فڕین كهبههیلی 36 ناسرابوو بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربچێت.
هیوادارین له‌م یاده‌دا یه‌كرزی و ته‌بایی له‌ناوماڵی كوردستان دروست بێت و هیچ كاتێك گه‌لی كوردستانیش رووبه‌رووی زوڵم و سته‌می له‌وشێوه نه‌بێته‌وه، هه‌رچه‌نده دوای رووداوه‌كانی ئه‌نفال و كیمیاباران، له‌م ساڵانه‌ی دوایی كوردستان رووبه‌رووی په‌لاماری داعش و تیرۆرستی بوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌قاره‌مانی و گیان فیدایی هێزی پێشمه‌رگه توانیومانه پارێزگاری له قه‌واره‌ی كوردستان بكه‌ن.

د.نه‌هله ئه‌فه‌ندی