بەمزووانە فیلمی سینەمایی(snow white) نمایش دەكرێت

بەمزووانە فیلمی سینەمایی(snow white) نمایش دەكرێت

لە ئێستادا بینەرانی فیلم و سینەما لە چاوەڕوانیدان بۆ نمایشی فیلمی سینەمایی(snow white) كە ئەم فیلمە كۆمەڵێك نمایش و گۆرانی و دانسی تێدایە لە پاڵ گێڕانەوەی چیرۆكەكانی منداڵی چونكە ئەم فیلمە سینەماییە یەك لە بەرهەمە دیارەكانی كۆمپانیای (دیزنی)یە كە پێشتر فیلمی كارتۆنیی لەسەر درووستكراوە,وە لە بنەڕەتدا ئەم چیرۆكە كارتۆنییە بۆ یەكەمجار ساڵی 1937 بڵاوكرایەوە.

بەمزووانە فیلمی سینەمایی(snow white) نمایش دەكرێت

فیلمی(snow white) لە دەرهێنانی مارك وەیب و هەر یەك لە خانمە ئەكتەری ئەمریكی (ڕاچل زیگلەر) بە ڕۆڵی سنۆو وایت و خانمە ئەستێرەی ئوسترالی (گال گادۆت) بە ڕۆڵی شاژنی دۆزەخ و ئەكتەر و شانۆكاری ئەمریكی(ئاندرۆ بورناپ) پاڵەوانی فیلمەكەن,هەروەها لەم فیلمە سینەماییەدا ژمارەیەك دیكەی ئەكتەر بەشدارن كە ئەوانیش پێكدێن لە جێرمی سوێفت-مارتن كلابا-اتریك پەیج-لۆرینا ئەندرێیە-ئەمیلیا فەوچەر-ئانسو كابیا و چەند ئەكتەرێكی دیكەی سینەمایی تێیدا ڕۆڵ دەگێڕن.بڕیارە ئەم فیلمە لە مانگی ئاداری ئەمساڵ یەكەم نمایشی لە هۆڵی سینەماكاندا بەڕێوەبچێت.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

بەمزووانە فیلمی سینەمایی(snow white) نمایش دەكرێت
بەمزووانە فیلمی سینەمایی(snow white) نمایش دەكرێت
Top