مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی ڤیدیۆیی بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵای كوردستان بڵاو كردەوە و ئەو یادەی پیرۆز كرد.
مەسرور بارزانی لە پەیامەكەیدا رای گەیاند: ”لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا، یادی ئەم ئاڵایە کە ئاڵای هەموو پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستانە، بەرز و پیرۆز ڕادەگرین.“
هەروەك لە پەیامەكەیدا گوتی: ”سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدە سەربەزرەکانمان دادەنوێنین، کە لەپێناو ئەم ئاڵایە و خاکی کوردستان، گیانی خۆیان بەخت کرد.“
سوپاس و دەستخۆشیشی ئاراستەی پێشمەرگە قارەمانەکان كرد، ”کە بە تێکۆشان و خۆڕاگری و قوربانیدان، ئەم ئاڵایەیان هەمیشە بەرز و شەکاوە ڕاگرتووە.“
لە كۆتاییشدا داوای كرد: ”با هەموومان لە ژێر سایەی ئەم ئاڵایە پیرۆزە، بەرەو ئاشتەوایی و ئاوەدانیی زیاتری کوردستان هەنگاو بنێین.“
