پاکستان. لە ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکان لە بەلوچستان ١٤٥ چەکدار کوژران

پاکستان. لە ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکان لە بەلوچستان ١٤٥ چەکدار کوژران

 

پاکستان ڕایگەیاند: کە ١٤٥ چەکدار لە ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە ئەمنییەکان لە پارێزگای بەلوچستان کوژراون.بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی «داون»، میر سەرفەراز بوگتی، سەرۆک وەزیرانی بەلوچستانی پاکستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە ئەمنییەکان لە دژی چەکداران لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو پارێزگایەی ڕایگەیاند، کە ژمارەی ئەو چەکدارانەی لەو ئۆپەراسیۆنانەدا کوژراون گەیشتووەتە ١٤٥ كەس.

ئاماژەی بەوەشدا، لەو پێکدادانەدا 17 هێزی ئەمنی و 31 هاووڵاتی سڤیلیش گیانیان لەدەستدا.

بوگتی ئاماژەی بەوەدا کە ژمارەی کوژراوانی چەکدارانی ئەم ئۆپەراسیۆنانە بەرزترین ژمارەیە کە لە یەک ڕۆژدا تۆمارکراوە لە دوای دەستپێکردنی "جەنگی تیرۆر" لە وڵاتەکەدا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top