نـێــچيرڤــان بـــارزانــى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له‌ به‌ڕێز ئيرفان سديق، باڵیۆزی بەریتانیا له‌ عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.

نـێــچيرڤــان بـــارزانــى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له‌ به‌ڕێز ئيرفان سديق، باڵیۆزی بەریتانیا له‌ عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2026/2/2 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له‌ به‌ڕێز ئيرفان سديق، باڵیۆزی بەریتانیا له‌ عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، دۆخى سياسيى عێراق و پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار و هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراقى فيدراڵ، تاوتوێ كران.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى سياسى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له‌ پێويستيى هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى نێوان لايه‌نه‌ سياسييه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنى كێشه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كان.

په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى‌، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو كه‌ به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى به‌ريتانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.

Top