کۆنفیدراسیۆنی سەندیکای کرێکارانی جیهان داوای هەنگاوی بەپەلەی نێودەوڵەتی دەکات
کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی کرێکارانی جیهان ڕۆژی دووشەممە 3 ی شوبات بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەنگاوی بەپەلە بگرنەبەر بۆ گەڕاندنەوەی مافە مەدەنییەکان و پاراستنی کرێکارانی میانمار و هۆشداریشی دا لە بڵاوبوونەوەی کاری زۆرەملێ و تاڵانکردنی سامانی گشتی لەوڵاتە.
بەگوێرەی ئاماری کۆنفیدڕاسیۆن، دوای پێنج ساڵ بەسەر کودەتا سەربازییەکەی ١ی شوباتی ٢٠٢١، خەڵکی میانمار لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتدان.
لە ڕاگەیەندراوەکەی ڕێکخراوەکەدا هاتووە: "بەردەوامی بێهەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی یەکسانە بە هاوکاری لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەرکوتکردن و توندوتیژی.
هەروەها کردەوەی سەربازی کاریگەریی لەسەر پەیوەندییە کرێکارییەکان هەبووە، هەروەها کاری زۆرەملێی بەربڵاوی زیندانیان و دوورخراوەکان لە کەرتی پیشەسازیدا بووەتە باو".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا بە ئاماژەدان بە هەوڵی سوپای میانمار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ساختە لە ناوچە دیاریکراوەکاندا، ئەم کارە بە هەلومەرجی ترس و زۆرەملێ و توندوتیژی ئەنجام دراوە و ڕایدەگەیەنێت کە لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە سێ ملیۆن و 500 هەزار کەس ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن و دۆخی بژێوی ژیان لەو وڵاتە مەترسیدارە.
هەروەها سوپا هەڕەشە لە خۆشگوزەرانی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی خەڵک دەکات بە دەستتێوەردان لە زنجیرەی دابینکردنی کاڵای جیهانی و وەبەرهێنانی سەرچاوەکانی خۆشگوزەرانی لە کاروباری سەربازی.
گوڵان: سەردار خەلیل
