قەیران و داخستنی پیشەسازی قوماش لە تورکیا

قەیران و داخستنی پیشەسازی قوماش لە تورکیا

 

 

داخستنی کارگەکان و کەمبوونەوەی هەناردەکردن و لەدەستدانی هەزاران هەلی کار، پیشەسازی قوماشی تورکیای خستووەتە دۆخێکی مەترسیدارەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان،  زۆرێک لە کارگەکانی قوماش لە چەند مانگی ڕابردوودا کارەکانیان وەستاندووە یان بە توانای زۆر کەم کاردەکەن، ئەمەش بووەتە هۆی لەدەستدانی هەزاران هەلی کار و بژێوی ژیانی زۆرێک لە کرێکاران و خێزانەکانیان خستووەتە مەترسییەوە.

چالاکوانانی پیشەسازی دەڵێن، بازاڕەکانی یەکێتی ئەوروپا کە پێشتر شوێنی سەرەکی هەناردەکردنی جلوبەرگ و قوماشی تورکیا بوون، وردە وردە دراونەتە دەست بەرهەمهێنەرانی هەرزانتر وەک چین و بەنگلادیش.

هەروەها بەرزبوونەوەی حەقدەستەکان، تێچووی وزە و هەڵاوسانی دراو، توانای کێبڕکێی بەرهەمهێنەرانی تورکیای کەمکردووەتەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top