سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ جەعفەر حەسسان، سەرۆکوەزیرانی ئوردن کۆبووەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی حکومەت، سەرۆکوەزیرانی ئوردن، سڵاو و رێزی شا عەبدوڵڵای دووەمی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و خواستی وڵاتەکەی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی.
سەرۆکی حکومەت رێز و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانیی ئوردن و بەتایبەتیش شا عەبدوڵڵا دووپات کردەوە.
