سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دوبەی، لەگەڵ شێخ سەیف بن زاید ئال نەهیان، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 03ـی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دوبەی، لەگەڵ شێخ سەیف بن زاید ئال نەهیان، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە.
بە گوێرەی راگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان "لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندیی دۆستانە و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە هەموو بوارەکاندا."
دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.
