شاباز زەمانی ئەڵبۆمێكی گۆرانی بڵاودەكاتەوە

شاباز زەمانی ئەڵبۆمێكی گۆرانی بڵاودەكاتەوە

ئەگەر چی لە ماوەكانی ڕابردوو شاباز زەمانی وازهێنانی خۆی لە كاری هونەری ڕاگەیاند و سەرجەم بڵاوكراوەكانی لە ئەنستگرام لابرد, لە ئێستادا بەشێك لە بڵاوكراوەكانی دانایەوە و كار لەسەر ئەڵبۆمێكی نوێی گۆرانی دەكات .

هونەرمەندی گۆرانیبێژ (شاباز زەمانی) لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام بەشێك لە گۆرانییە نوێیەكەی بڵاوكردەوە كە ناونیشانی(ئەنجام)ی بۆ دیاریكراوە .

لەم بارەیەوە شاباز كورتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە كە تێیدا لە نێو ستۆدیۆوە گۆرانی(ئەنجام) بە هەوادارانی دەناسێنێت كە ئەمەش گۆرانییە لە ئەڵبۆمە نوێیەكەی كە هێشتا كار لەسەر درووستكردنی دەكات .

لە هەفتەی ڕابردوو شاباز زەمانی لە بەشی ستۆری لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام بە سوپرایزەوە دەركەوت و ئاماژەی پێدا كە ئەڵبۆمێكی نوێی گۆرانی بڵاودەكاتەوەو لە ئێستادا نیوەی كارەكانی تەواو بووە, هەروەها شاباز ڕایگەیاند كە ئەم ئاڵبۆمە ژمارەیەكی یەكجار زۆری گۆرانی لەخۆ گرتووە و زیاد لە 20 تراكی گۆرانی تێدایە, هۆكاری هەڵبژاردنی ئەوەندە ژمارەی زۆری گۆرانی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە ئەم ئاڵبۆمە بە دوو ستایلی جیاواز ئامادەكراوەو ماوەیەك بەرهەمی نوێی نەبووە, بۆیە لە ئێستادا شاباز دەیەوێت قەرەبوووی ئەو بێدەنگییەی بكات كە لە ماوەكانی ڕابردوو هەیبو .

هەروەها سەبارەت بە تراكەكانی نێو ئەم ئەڵبۆمە, شاباز زەمانی ئاماژەی بەناوی بەچەند گۆرانییەكدا لەوانەش(ئەنجام-باران-دڵم لێ وونبووە-چارەنووس-كەس-خۆزگە-خەونی تاڵ)هەروەها ڕایگەیاند كە لە داهاتوودا گۆرانی باران بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاودەكاتەوە .

ئاسۆ كاكەیی

Top