ئه‌نجوومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی داوا له لایه‌نی عه‌ره‌بی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌كات كۆتایی به هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامێتی بێنێت
گولاَن- ع. ا
ئه‌نجوومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی له كه‌ركوك داوا له لایه‌نی عه‌ره‌بی ناو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ده‌كه‌ن كۆتایی بێنن به هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامێتیان و به زووترین كات بگهرِێنهوه سه‌ر ئه‌ركه‌كه‌یان.
دوێنێ هه‌ینی له راگه‌یاندراوێكدا ئه‌نجوومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی له شاری كه‌ركوك به فه‌رمی داوای له ئه‌ندامانی عه‌ره‌بی ناو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كرد ده‌ست به‌جێ كۆتایی بێنن به هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامێتیان و بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و ته‌نگژه‌كانی شاره‌كه بگهرِێنهوه بۆ سه‌ر كاره‌كه‌یان و بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له هه‌ر هه‌وڵێك بكه‌ن كه ده‌یه‌وێ عه‌ره‌ب له شاره‌كه‌و پۆسته‌كانی ده‌وڵه‌ت دوور بخاته‌وه یاخود لاوازی بكات.
ئه‌نجوومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامێتی لایه‌نی عه‌ره‌بی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا هیچ وودێك به پرسی كه‌ركوك و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و ته‌نگژه‌كانی ئه‌و شاره ناكات، به‌ڵكو گهرِانهوه بۆ ناو ئه‌نجوومه‌ن و به‌شدار بوونه‌وه‌ی عه‌ره‌ب له دانیشتنه‌كانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ده‌بێته هۆی هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی شاره‌كه.
پێشتریش ره‌وتی عه‌ره‌بی له به‌یانێكی پێشووی خۆیدا داوای له ئه‌ركان سه‌عید جبوری جێگری پارێزگاری كه‌ركوك كرد ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی بكێشێته‌وه‌و ئه‌و پۆسته بدرێته كه‌سێكی توركمان بۆ ئه‌وه‌ی عه‌ره‌ب سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا وه‌ربگرێت.
ئه‌نجوومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی به پێویستی ده‌زانێ عه‌ره‌بی كه‌ركوك خۆی بۆ قۆناخی داهاتوو ئاماده بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركمانی به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی زۆرێك له برِگه ده‌ستوورییه‌كان و كاراكردنی ماده‌ی 23 ی یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی تایبه‌ت به شاره‌كه كه كاراكردنی ئه‌و ماده‌یه ده‌بێته هۆی دابه‌شكردنی دهسهلاَتهكانی كه‌ركوك به‌سه‌ر هه‌موو پێكهاته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی عادیلانه.
جێی باسه رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو له رێگه‌ی پرۆسه‌یه‌كی ته‌وافوقی پارێزگاری نوێی كه‌ركوك نه‌جمه‌دین كه‌ریم و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا حه‌سه‌ن تۆران وه‌كو پارێزگار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا هه‌ڵبژێردران، له به‌رامبه‌ریشدا لایه‌نی عه‌ره‌بی ناو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ده‌نگیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌داو ئه‌ندامێتی خۆیان هه‌ڵپه‌سارد.
