چاوهرِوان ده‌كرێ له 9 ی نیسان كۆنه به‌عسییه‌كان و گرووپی نه‌قشبه‌ندی په‌لاماری كه‌ركوك بده‌ن
چاوهرِوان ده‌كرێت له‌گه‌ڵ هاتنی 9 ی نیسان یادی رووخانی رژێمی به‌عس گرووپه چه‌كداره‌كانی سوپای نه‌قشبه‌ندی و كۆنه به‌عسی و عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌كان به بیانووی خۆپیشاندان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگی نارِهزایی په‌لاماری كه‌ركوك بده‌ن.
له دوا ژماره‌ی خۆیدا رۆژنامه‌ی (شه‌رقولئه‌وسه‌ت) بلاَویكردهوه له یادی رووخانی رژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن له 9 ی مانگی داهاتوو گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به سوپای نه‌قشبه‌ندی و عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌كان و كۆنه به‌عسییه‌كانی سه‌ر به باڵی عیززه‌ت دوری خۆپیشاندانێكی نارِهزایی رێكده‌خه‌ن و پاشانیش له رێگه‌یه‌وه ده‌یانه‌وێ بێنه ناو شاری كه‌ركوك.
ئه‌م هه‌وڵه‌ی گرووپی چه‌كداری نه‌قشبه‌ندی و عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌كان و كۆنه به‌عسییه‌كان له‌و كاته دێت كه ده‌نگۆی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له شاری كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌ورو به‌ری له ئارادایهوهو ده‌یانه‌وێ ئه‌و هه‌له بقۆسنه‌وه.
له‌لای خۆشییانه‌وه به‌رپرسانی ئه‌منی شاری كه‌ركوك دووپاتیان كرده‌وه هه‌موو ئامادهباشییهكان ئه‌نجام داوه بۆ رووبهرِووبوونهوهی هه‌ر خۆپیشاندانێك كه سه‌ر بكێشێت بۆ ناو شاره‌كه‌و بارودۆخی شاره‌كه تێكبدات.
